چەند ئامۆژگارییەکی تەندروستی بۆ مانگی ڕەمەزان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-29-14:24:00 - کۆدی بابەت: 3884
چەند ئامۆژگارییەکی تەندروستی بۆ مانگی ڕەمەزان

ناوه‌ڕۆك

مانگی ڕەمەزان

گشت موسوڵمانان هەوڵدەدەن ئەو پەرستشانە بكەن كە خودای گەورە لەسەری فەرز كردوون، یەكێك لەوانە ڕۆژووگرتنی مانگی ڕەمەزانە، بۆیە پێویست دەكات بەڕۆژووبوان سیستمێكی خۆراكی ڕێكوپێك جێبەجێ بكەن بۆ ئەوەی بەدووربن لە تووشبوون بە تێكچوونەكانی گەدە.

ئامۆژگاری تەندرووستی

لێرەدا چەند ئامۆژگارییەكی بەسوودتان پێشكەش دەكەین بۆ مانگی ڕەمەزانی پیرۆز:

  • لەدوای بەربانگكردنەوەوە ڕێژەیەكی زۆر لە ئاو بخۆرەوە، كە لە 8 پەرداخ ئاو كەمتر نەبێت
  • هەوڵبدە خۆراكە جۆراوجۆرەكان بخۆیت بۆ دابینكردنی هەموو پێداویستییە خۆراكییەكانت، هەورەها ئەو خواردنانەی كە درەنگ هەرس دەبن لەگەل گۆشتە كەم چەورییەكان
  • لە كاتی بەربانگكردنەوەدا سەرەتا بە خواردنی دوو دەنك خورما دەستپێبكە پاشان پەرداخێك ئاو یان شیر دواتر قاپێك شۆربا بۆ ئەوەی قەرەبووی ئەو شلانە بكەیتەوە كە لە ڕۆژدا لەدەستتداون، هەوەرها دەستپێكردن بە شلەمەنییەكان گەدە دەكشێنن و ئامادەی دەكەن بۆ نان خواردن
  • جۆری جیاوازی شۆربا بخۆ كە جۆرە جیاوازەكانی سەوزەی تێدایە، وەك: گێزەر، لۆبیا، كولەكە، برۆكلی، چونكە ئەم خواردنانە ماددە ڕیشاڵییە پێویستەكانیان تێدایە كە یارمەتی كرداری هەرس دەدەن و توشبوون بە قەبزی كەمدەكەنەوە
  • لە خواردنە سوێر و سوێركراوەكان دووربكەوە لەگەڵ خواردنە لە قوتونراوەكان، چونكە تینوێتی زیاد دەكەن
  • دووربكەوە لە خواردنی خواردنە سووركراوەكان چونكە ڕێژەیەكی زۆر لە ڕۆن و كالۆری تێدایە كە دەبنە هۆی بەرزكردنەوەی ڕێژەی كولیستڕۆڵی خوێن، لە جیاتی خواردنە سووركراوەكان دەتوانیت خواردنە برژاوەكان بخۆیت چونكە ڕێژەیەكی كەمتر چەوریان تێدایە
  • هەندێك وەرزشی ئاسان بكە پێش بەربانگكردنەوە بە كاتژمێر، وەك پیاسەكردن، بۆ سووتاندنی كالۆرییە زیادەكانی لەش و دووركەوتنەوە لە توشبوون بە قەڵەوی كە زۆربەی كەسەكان توشیان دەبێت لەمانگی ڕەمەزاندا
  • دووربكەوە لە زۆر خواردنی شیرینەكان بۆئەوی تووشی كێشەی هەرسكردن نەبیت، هەروەها دەبنە هۆی زیادكردنی تینوێتی لە ڕۆژدا
  • ئەو خواردنانە بخۆ كە كاربۆهیدراتیان تێدایە، وەك: ساوەر، پەتاتە و برنج، چونكە جەستە بە هێواشی هەرسیان دەكات و بۆماوەیەكی زۆر لە لەشدا دەمێننەوە و درەنگتر برسیمان دەبێت
  • هەوڵبدە ئەو خواردنانە بخۆ كە دەوڵەمەندن بە ڤیتامینەكان، وەك: هێلكە، گۆشت، پاقلەمەنییەكان
  • خواردنی قاوە كەم بكەرەوە پێش هاتنی مانگی ڕەمەزان بە دوو هەفتە، بۆئەوی تووشی سەرئێشە نەبیت چونكە زۆربەی قاوەخۆرەكان تووشی دەبن
  • پارشێوكردن لەبیرمەكە چونكە ژەمێكی زۆر گرنگە و ئەو وزەیەت پێدەبەخشێت كە لە ڕۆژدا پێویستە


سەرچاوەکان



1064 بینین