کارگێڕی لە میزۆپۆتامیا

له‌لایه‌ن: ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-29-02:31:00 - کۆدی بابەت: 3886
کارگێڕی لە میزۆپۆتامیا

ناوه‌ڕۆك

کارگێڕی لە میزۆپۆتامیا چۆن بوو؟

پاشا بە تەنها هەموو کارەکانی پێ هەڵنەدەسوڕا، بۆیە پێویست بوو هەندێک لە میرە نزیک و خزمەکانی خۆی یارمەتی بدەن. بە تایبەتی پاش فراوانبوونی سنووری دەوڵەت و زاڵبوون بەسەر دەڤەرەکانی دەوروبەری دۆڵی دووڕووبار. پاشا دێرینەکانی عێراق لە وڵاتی بابل و ئاشووردا شێوازی کارگێڕی مەرکەزیان بەکاردەهێنا، پاشا وڵاتی دەکردە چەند هەرێمێکی کارگێڕی، بۆ هەرێمێک پاشایەکی دادەنا ڕآستەوخۆ بە خودی پاشای گەورە گرێدرابوو. یان لەو فەرمان و دەسەڵاتی وەردەگرت. فەرمانڕەوای شار دەبوایە لە هەموو شتێکدا پاشای گەورە ئاگادار بکات، لە کاتی ڕوودانی کارەساتێکی سروشتی یان لە کاتی ڕوودانی هێرشێکی دووژمناندا. لە سەردەمی پاشای بابل حامورابی 1792-1750 پ.ز مەرکەزیەتی دەوڵەت پەرەی سەند، کۆشکی پاشا بۆتە سەرچاوەی یەکەمی دەسەڵاتی سیاسی و کارگێڕی و دارایی و فەرمانبەران و کارگێڕان کارەکانیان لە کۆشکدا ئەنجام دەدا. حاموڕابی هەردوو دەسەڵاتی لێک جیاکردنەوە. بەرامبەر بە پەرەسەندنی دەسەڵاتی کۆشک و پاشا، دەسەڵاتی پەرستگا و کاهین ڕووی لە کزبوون کرد و لە کاروباری دنیایی دووخرانەوە.  فەرمانڕەوای شار نازناوی (ڕابینام-Rabianum)ـی هەڵگرت. بە مانای پارێزگار یان سەرۆکی شارەوانی دێت، پاشا نوێنەری خۆی بۆ هەرێمەکان دەنارد بۆ ئەوەی لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کار و چالاکییەکان بەئاگا بێت. هەندێک جار دەبوایە فەرمانڕەوای شآر دەست و برد بانگهێشی پاشا بکرێت بە مەبەستی ڕاپرسی و وەرگرتنی فەرمان لە پاشاوە. ئەمەش نموونەیەکە لەو شێوازەی حامورابی لەگەڵ ئەو کاربەدەستانەی بەکاری هێناوە. کارگێڕی وڵات لە سەردەمی کاشییەکان پەرە دەسێنێت و وڵات دابەش بوو بەسەر 20 هەرێم، فەرمانڕەوای هەرێم بەرپرس بوو لە کۆکردنەوەی باج و چەسپاندنی یاسا و پاراستنی هێمنی و ئاسایش. سیستەمی کارگێڕی لە سەردەمی ئاشورییەکان لە ڕووی ڕێکخستن دەگاتە پلەی پێشکەوتن، ژمارەیەکی زۆر لە فەرمانبەران و میرەکان یارمەتی پاشایان داوە، فەرمانبەرێتی لەو ماوەیەدا دەبێتە پشتاوپشت، فەرمانڕەوایی یەکەمی کارگێڕی دەبوایە ڕاپۆڕتی ساڵانی خۆی ڕآستەوخۆ بۆ پاشا بنێرێت. ئاشوورییەکان سیستەمی پۆستەیان پەرەپێدا، ئەمەش دەبێتە هۆی بەخێرایی گەیشتی فەرمانەکانی پاشا بۆ فەرمانڕەواکانی یەکە کارگێڕییەکان. هەروەها نوێنەرانی پاشا بۆ پشکنین سەردانی هەرێمەکانیان دەکرد. هەرچەندە کاروباری پەرستگاکان لە لایەن پیاوە ئاینییەکان کاهنەکانەوە بەرێوە دەچوو، بەڵام بنیاتنان و نۆژەنکردنەوەی پەرستگاکان هەر لە ئەستۆی پاشاکان بوو.


سەرچاوەکان

162 بینین