نیشانەکانی ئالوودەبوون بە ئینتەرنێت

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-04-03-17:25:00 - کۆدی بابەت: 4117
نیشانەکانی ئالوودەبوون بە ئینتەرنێت

ناوه‌ڕۆك

نیشانەكانی ئالودەبوون بە ئینتەنێت

ئالودەبوون بە ئینتەرنێت حاڵەتێكی دەروونییە كە دەناسرێتەوە بە بەكارهێنانی لە ڕادەبەدەری ئینتەرنێت، كە دەكرێت ئەم ئالودەبوونە ببێتە هۆی زیان گەیاندن بە جەستە، هەروەها ئەم ئالوودەبوونە چەند ناوێكی تری هەیە لەوانە نەخۆشی ئینتەرنێت، زیاد بەكارهێنانی ئینتەرنێت شتێكی بەرچاو و بەربڵاوە لە ژیانی ڕۆژانەماندا، دەكرێت ئالوودەبوون بە ئینتەرنێت ئالوودەبوون بێت بە یاریەكی ئینتەرنێت یان ماڵپەڕەكانی سۆشیال میدیا، لە توێژینەوەكاندا دەركەوتووە كە ئەو كەسانەی ئالودەی ئینتەرنێت بوون كێشەی دەروونیان بۆ دروست دەبێت وەك خەمۆكی و دوودڵی، لێرەدا باسی نیشانەكانی ئالوودەبوون بە ئینتەرنێت دەكەین.

نیشانەكانی ئالودەبوون بە ئینتەنێت

زۆربەی كەسەكان كاتێكی زۆر لە بەكارهێنانی ئینتەرنێتدا بەسەردەبەن بەمەبەستی كات بەسەربردن یان كاركردن بەڵام بە پێی كاتێكی دیاریكراو، لەهەمان كاتدا كۆمەڵە كەسانێك هەن كە ئینتەرنێت بە شێوەیەكی ئێجگار زۆر بەكاردەهێنن، لە زۆربەی كاتەكاندا ئەم كۆمەڵە كەسانە ئەوانەن كە ئالوودەبوون بە ئینتەرنێت، لەلایەن كۆمەڵە زانایەكەوە توێژینەوە كراوە كە هۆكاری ئالوودەبوون بە ئینتەرنێت بریتییە لە ئەو چالاكیانەی كە دوورن لە كاركردنەوە، وەك: گەڕان بەناو وێبسایتەكان یان یارییە ئەلیكترۆنییەكان، نیشانەكانی ئالوودەبوون بە ئینتەرنێت بریتین لە:

  • گۆڕانی لەناكاوی هەڵسووكەوت
  • هەستكردن بە دوودڵی لە كاتی نەبوونی ئینتەرنێت
  • لەدەستدانی توانای كۆنتڕۆڵكردنی ئەو كاتانەی كە ئینتەرنێت تێیدا بەكاردەهێنرێت
  • زیادبوونی ئەو كاتەی كە بەسەردەبرێت لە بەكارهێنانی ئینتەرنێت بۆ ئەوەی بگەیت بە هەستێكی دیاریكراو (تێربوون لە ئینتەرنێت)
  • بەردەوامبوون لە بەكارهێنانی ئینتەرنێت هەرچەندە كەسەكە كێشەی هەبێت لەگەڵ ئەندامانی خێزانەكەی یان خراپبوون لە وانەكانی

چۆنییەتی چارەسەركردنی ئالوودەبوون بە ئینتەرنێت

پاش ئاشنابوون بە نیشانەكانی ئالوودەبوون بە ئینتەرنێت، پێویستە بزانین چۆن مامەڵەی لەگەڵدا بكەین و چارەسەی بكەین، چونكە ئەم دیاردەیە دیاردەیەكی باوە و دەكرێت توشی زۆربەی كەسەكانی چواردەورمان ببێت.

چارەسەری دەروونی

  • دەبێت كەسی توشبوو بیر لە زیانە جەستەییەكان بكاتەوە كە بەبۆنەی ئالودەبوون بە ئینتەرنێتەوە توشی دەبێت
  • ئەو هەستە تۆمار بكات كە لەكاتی بەكارهێنانی و بەكار نەهێنانی ئینتەرنێت هەیەتی
  • داوای یارمەتی كردن لە ناوەندی چاككردنەوە (Rehabilitation center)
  • گەڕان بەشوێن كۆمەڵەیەكی یارمەتیدەر گە یارمەتی دووركەوتنەوە لە ئالوودەبوونی ئینتەرنێت دەدەن

سنوورداركردنی بەكارهێنانی ئینتەرنێت

  • تەنها بەكارهێنانی ماڵپەڕە هەواڵییەكان
  • سڕینەوەی هەژمار (Account)ـە بێسوودەكان
  • كوژاندنەوە یان لابردنی ئاگاداركەرەوەگان (notification)

ژیانكردن دوور لە ئینتەرنێت

  • قووڵبوونەوە لە خوێندن یان كاركردن
  • زیاتر بەسەربردنی كاتەكانت لەگەڵ هاوڕێیانت
  • هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی خولیای نوێ


سەرچاوەکان



4011 بینین