نەخۆشیە دەروونیە جەستەییەکان - Psycho Somatic

له‌لایه‌ن: ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-05-13:35:00 - کۆدی بابەت: 4165
نەخۆشیە دەروونیە جەستەییەکان - Psycho Somatic

ناوه‌ڕۆك

نەخۆشیە دەروونیە جەستەییەکان

هەر کاتێک یەکێک یان ژمارەیەک لە ئەندامەکانی لەش تووشی نەخۆشی دەبن، ئەوا ئەو نەخۆشییە کاری سلبی دەکاتە سەر ئەرک و فەرمانی مێشک و کردارە دەروونیەکان، بە هەمان شێوە هەرکاتێک پشێویەکی دەروونی ڕوو لە مرۆڤ دەکات، ئەوا کاری سلبی لەسەر یەکێک یان کۆمەڵێک لە ئەندامەکانی لەش دەبێت و تووشی پشێوی وەیان تووشی نەخۆشیەکی دیاری کراویان دەکات، واتە دەروون کاریگەری ماددەی و واتایی لەسەر لەش هەیە، بەو جۆرە نەخۆشیانە دەڵێن نەخۆشیە دەروونیە جەستەییەکان.

زانایانی پزیشکی ئەو جۆرە نەخۆشیانەیان وا پێناسەکردووە کەوا ئەو نەخۆشیانەن لە ڕووکاردا جەستەییە، بەڵام سەرچاوەکەی دەروونە، یان دەڵێن کۆمەڵێکن لەو نەخۆشیە جەستەییانەی هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ پشێوی باری دەروونی، جا چ ئەو بارەدەروونیە نەخۆشیەکە دروست دەکات یان هۆکارێک بێت بۆ پەرەسەندن و بەرەو پێشەوە بردنی نەخۆشیەکە.

پشێوی و نالەناری باری دەروونی لە هەندێک وڵاتانی جیهان زۆربەی هۆکارەکانی دەگەڕێتەوە بۆ تەڵاق دان، کێشەی جنسی، ئازاردانی جنسی، ناڕێکی و نالەباری بەکارهێنانی جنسی، ڕەچاو نەکردنی تەمەن کە کرداری جنسی دا، هەندێک هۆکاری تری هاوسەرێتی و خێزانداری، هەر بۆیە ڕێژەی لە مێینە زیاترە وەک لە نێرینە.

جۆری پشێوی و نالەباری دەروونی 

  • تەنگی دەروون (Anxiety).
  • توڕەبوون(Angre).
  • پچڕانی هۆش و بیر(Apathy).
  • لاوازبوونی تێگەشتن(Cognitive)و زۆری تر.

ئەوانەی مرۆڤ تووشی ئەم نەخۆشیانە دەکەن: هەوکردنی کۆڵۆن، هەوکردنی و بریندار بوونی گەدە و دوانزەگرێ، سەر ئێشە و شەقە سەر (لا سەر) ئێشان، هەوکردنی جومگەکانی ڕۆماتیدی (Rheumatoid Arthritis)، بەرز بوونەوەی پەستانی خوێن، خوێنبەرە ڕەقبوونی بۆریەکانی دڵ، خەمۆکی، دەرکەوتنی دەنکۆکەی گەنجیەتی، ئازاری مانگانەی بێ نوێژی، دابەزینی ئاستی بەرگری لەش.

هەندێک جار و لە هەندێک کەسدا ئەو نەخۆشیانە پەرەدەسێنن و خاوەنەکەی کۆنتڕۆڵی خۆی لەدەست دەدات و دەگاتە ئەوەی خۆی بکوژێت، هەنگاونان بۆ خۆکوشتن لە مێینە زیاترە وەک لە نێرینە، بەڵام ڕێژەی ئەوانەی سەرکەوتوو دەبن لە هەنگاوی خۆکوشتن لە نێرینە ٨ جار زیاترە لە مێینە، چونکە نێرینە زیاتر کەل و پەلی بریندارکەر و بکوژ بەکاردەهێنن، هەروەک بینیمان ملیۆنەها خانە، دەیەها هۆرمۆن، توێکاری زۆر لە ئەندامەکان، شێوە و ئاکاری دەم و چاو، حەوز و شان، بەژن و باڵا، بارستەی ماسولکە و تووندییان، خوێن و هەناسەدان، کار و فەرمانەکانی مێشک، دەروون و ئارەزووەکانی، هەموو ئەوانە شایەتی دەدەن لەسەر ئەوەی کەوا ئەو دوو ڕەگەزە یەکسان نین بۆ هەموو واتای یەکسانی کە ئەمڕۆ بانگەشيی بۆ دەکرێت.


سەرچاوەکان

82 بینین