هۆكارەكانی ئازاری لاتەنیشتەكانی سەر

له‌لایه‌ن: محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-04-06-23:59:00 - کۆدی بابەت: 4230
هۆكارەكانی ئازاری لاتەنیشتەكانی سەر

ناوه‌ڕۆك

ئازاری لاتەنیشتەكانی سەر

سەرئێشە یان ئازاری سەر یەكێكە لە حاڵەتە باوەكان، كە پێناسە دەكرێت بە هەستكردنی تووندبوون و ئازار لە سەردا، هەروەها هەستكردن بە ناڕەحەتی، دەكرێت ئازارەكە لە بەشێكی سەردا بێت یان دەموچاو، هەندێك جار لە لاتەنیشتەكانی سەر یان ئازاری تەواوی سەر، دەكرێت ئازاری سەرئێشەكە تووند بێت یان وردەوردە زیاد بكات.
دەتوانرێت ئازاری سەرئێشە سوكەكان بە دەرمان چارەسەر بكرێن بەبێ چاودێری پزیشكی، یان لە ڕیگەی خواردنی هەندێك خواردن و خواردنەوە، یان لە ڕێگەی پشوودانەوە، بەڵام حاڵەتە تووندەكانی سەرئێشە دەكرێت پەیوەندی هەبێت بە حاڵەتە تەندروستییەكانی ترەوە وەك: جەڵتەی مێشك، گرێ، خوێن مەین، بەڵام ئەم حاڵەتانە دەگمەنن، لێرەدا باسی هۆكارەكانی ئازاری لاتەنیشتەكانی سەر دەكەین.

هۆكاری ئازاری لاتەنیشتەكانی سەر

پزیشكەكان چەندین هۆكاری ئازاری لاتەنیشتەكانی سەریان دیاریكردووە، هەروەها سەرئێشەی یەكەمی پەیوەندی بە حاڵەتە نەخۆشییەكانی ترەوە نییە. 
سەرئێشەی یەكەمی، ئەو جۆرە سەرئێشەیە كە خۆی دروست دەبێت و پەیوەندی بە نەخۆشییەكانی ترەوە نییە، وەك: شەقیقە (Migraine)، شەرئێشەی هێشوویی (Cluster headache) یان سەرئێشەی سترێس.
هەروەها سەرئێشەی دووەمی هەیە، كە ئەو سەرئێشانەیە بەبۆنەی حاڵەتە تەندروستییەكانی ترەوە دروست دەبن، كە بیتین لە:

گرێ لە میشكدا یان لە ملولەكانی خوێن

گرێیەكانی ناو مێشك یان گەورەبوونی خوێنبەرەكانی مێشك، دەبێتە هۆی زیاد ڕۆشتنی خوێن بۆ مێشك، كە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی مێشك و دروستبوونی ئازاری لاتەنیشتەكانی سەر

سەرئێشە بەبۆنەی فەقەراتی ملەوە (Cervicogenic headache)

ئەم سەرئێشەیە دروست دەبێت لەكاتی بوونی كێشە لە فەقەراتەكانی ملدا یان بوونی پەستانێكی زۆر لەسەر دڕكەپەتك، كە دەبێتە هۆی دروستبوونی ئازار لە ملدا كە دواتر درێژدەبێتەوە بۆ سەر

زیادەڕۆیی كردن لە بەكارهێنانی دەرمان

خواردنی زۆری دەرمانە ئازارشكێنەكان بۆ نەهێشتنی لەناكاوی سەرئێشە، وەك دەرمانی هایدرۆكۆدۆن (Hydrocodone)

ھەوکردنی پەردەکانی مێشک

ئەم هەوكردنە دروستدەبێت بەبۆنەی نەخۆشكەوتنی پەردەی مێشك و دڕكەپەتك.

سەرئێشەی دوای ڕووداو

ئەم سەرئێشەیە بەبۆنەی ڕووداوێكەوە ڕوودەدات وەك، ڕووداوی هاتوچۆ یان كەوتنەخوارەوە.

سەرئێشە بەبۆنەی جیوبەوە

بەبۆنەی هەوكردنی جیوبەوە كە دەبێتە هۆی تووندكردن و دروستبوونی ئازا لە دەموچاودا، ئەم سەرئێشەیە دروستدەبێت.

سەرئێشەی بڕبڕەی پشت

دەكرێت سەرئێشە دروستببێت بەبۆنەی لێچوونی مۆخ لە بڕبڕەی پشتەوە كە كەسەكە تووشی ڕوداوێك بووە.

هۆكاری دیكەی سەرئێشە

هەروەها دەكرێت سەرئێشە بەبۆنەی ئەم هۆكارانەوە دروستببێت:

  • زیادەڕۆییكردن لە خواردنەوەی خواردنەوە كحوولییەكان
  • خوێنبەربوونی مێشك و چواردەوری
  • ژەهراوی بوون بەبۆنەی یەكە ئۆكسیدی كاربوون
  • وشكبوونەوەی جەستە
  • بەرزبوونەوەی پەستانی چاو
  • ئازاری ددان
  • توشبوون بە ئەنفلۆنزا و پەتاكان
  • جەڵتەی مێشك
  • سەرئێشەی بەردەوام
  • ئازار كەوتن بە مێشك (Concussion)
  • هێرشی ترس (Panic attack)

جۆرەكانی سەرئێشەی یەكەمی

  • سەرئێشەی سترێس

ئەم جۆرە سەرئێشەیە لە هەموو جۆرەكانی تر باوترە، كەسی توشبوو هەست بە ئازارێك دەكان لە چواردەوری سەرێدا لەگەڵ ئازارێكی جێگیر لە لاتەنیشتەكانی سەری، سەرئێشەی سترێت دەكرێت بۆ چەند كاتژمێرێك بەردەوامبێت یان بۆ چەند ڕۆژێك و لە هەندێك كاتدا بۆ ماوە زیاتر لە 15 ڕۆژ دەخایەنێت.

  • سەرئێشەی نیوەیی (شەقیقە)

شەقیقە دەبێتە هۆی ئازار كە لە شێوەی لێدانی دڵدایە لە لاتەنیشتەكانی سەر، كەسی توشبوو دەكرێت چەند نیشانەیەكی تری هەبێت وەك: ناڕوونی لە بینیندا، هەستاری بە ڕوناكی، ڕشانەوە یان تێكچوونی باری دەروونی، ئەم جۆرە سەرئێشەیە بە دووەم باووترین جۆرەكانی سەرئێشە دادەنرێت، دەكر{ت ئەم سەرئێشەیە بۆ ماوە 2 كاتژمێر تا 2 یان 3 ڕۆژ بەردەوامبێت.

  • شەرئێشەی هێشوویی (Cluster headache)

ئەم سەرئێشەیە هەندێك جارە بە سەرئێشەی درووستبوو بەبۆنەی زۆر خواردنی دەرمانەوە ناودەبرێت، كە بۆ ماوەی ڕۆژێك بەردەوام دەبێت، هەروەها بە خواردنی دەرمان سەرئێشەكە زیاد دەكات، هەندێك جار كەسی توشبوو چەند نیشانەیەكی تری هەیە وەك: ئازاری مل، كەمخەوی، گیرانی لووت.


سەرچاوەکان

58 بینین