ئۆتۆمبێلەکانی فێراری

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-04-09-03:25:00 - کۆدی بابەت: 4314
ئۆتۆمبێلەکانی فێراری

ناوه‌ڕۆك

ئۆتۆمبێلی فێراری

ئۆتۆمبێلی فێراری یەکێکە لە ئۆتۆمبێلە وەرزشییە دوو دەرگاییەکان، کە دیزاینێکی کلاسیکی و تایبەتی هەیە.

دیزاینی ئۆتۆمبێلی فێراری

  • ئاوێنەکانی دواوەی ئۆتۆمبێلەکە کارەباییە و سێ جۆر باری هەیە کە شۆفێر دەتوانێت بەخواستی خۆی بەکاریبهێنێت.
  • سەقفی ئۆتۆمبێلەکە کارەباییە و لە ماوەی 14 چرکەدا دەکرێتەوە و دادەخرێت.
  • لە بەشی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەکە شەبەکەیەکی گەورە هەیە کە دابەشکراوە بۆ چەند بەشێک بۆ ئەوەی داینامیکی هەوا ڕێکبخات لە ئۆتۆمبێلەکەدا.
  • لایتەکانی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەکە شێوەیان درێژ و باریکە و بەڕووی بۆنیدی ئۆتۆمبێلەکەدایە.
  • لە لاتەنیشتەکانی ئۆتۆمبێلەکە کونی تایبەتی تیایە بۆ ڕۆشتنی هەوا پێیدا.
  • لایتەکانی دواوەی ئۆتۆمبێلەکە شێوەیەکی بازنەییان هەیە.
  • باڵی دواوەی هەیە و شێوازەکەی وەرزشییانەیە.
  • ویلەکانی ئۆتۆمبێلەکە گەورەیە و لە تێکەڵەی ئەلەمنیۆم دروستکراوە.
  • ئۆتۆمبێلەکە دوو ئەکسۆزی هەیە.
  • لە بەشی دواوەی ئۆتۆمبێلەکە هێمای ئەسپێک هەیە کە لۆگۆی کۆمپانیاکەیە.
  • کوالێتی کوشنەکانی زۆر بەرزە و دیزاینێکی سەردەمییانەی هەیە.
  • سوکانی ئۆتۆمبێلەکە دووگمەی تایبەتی پێوەیە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی تایبەتمەندییەکانی ئۆتۆمبێلەکە.
  • دیزاینی شێوەی ناوەوەی ئۆتۆمبێلەکە لەسەر دیزاینی ئۆتۆمبێلەکانی فۆرمولا کراوە.

بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکە

  • قەبارەی بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکە 3.9 لیترە، هەشت بستۆنە و هێزی 660 ئەسپی هەیە.
  • توانای خولانەوەی ئۆتۆمبێلەکە 3000 خولانەوەیە لە خولەکێکدا.
  • لە ماوەی 3 چرکەدا خێراییەکەی لە 0 دەگاتە 100 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
  • زۆرترین خێرایی کە ئۆتۆمبێلەکە بتوانێت پێیبگات بریتییە لە 330 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

قەبارەی ئۆتۆمبێلەکە

  • درێژی ئۆتۆمبێلەکە 4568 میلیمەترە
  • پانی ئۆتۆمبێلەکە 1952 میلیمەترە
  • بەرزی ئۆتۆمبێلەکە 1213 میلیمەترە

کێشەکانی ئۆتۆمبێلی فێراری

  • نزخەکەی زۆر گرانە
  • قەبارەی بچووکە و تەنها دوو کەس دەتوانن سوار ببن
  • ناتوانرێن کەلوپەلی پێ بگوازرێتەوە


سەرچاوەکان



544 بینین