تیۆری سکینەر

تیۆری سکینەر

له‌لایه‌ن: ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-09-23:47:00 - کۆدی بابەت: 4334
تیۆری سکینەر

ناوه‌ڕۆك

تیۆری سکینەر بۆ پێکهاتەی کەسایەتی مرۆڤ

سکینەر بە یەکێک لە زاناکانی تیۆری ڕەفتاری دەژمێردرێت بۆچوونی تایبەتی هەیە بۆ پێکهاتەی کەسایەتی مرۆڤ. ئەوەی شایەنی باسە ئەم تیۆرە لە سەرەتای سەدەی بیستەم لەسەر دەستی زانا (واتسۆن) سەری هەڵدا، بە بۆچوونی ئەم تیۆرە دەبێت لە کاتی ڕاڤەکردن و زانینی وروژێنەرەکان جەخت لەسەر جیهانی دەرەوەی کەسەکە بکەین نەک ڕووداوەکانی ناوەوەی مرۆڤ، کە لە ئەنجامی کارکردنی خانەکانی مێشک و کۆئەندامی دەماری ناوەندی ڕوودەدات ئەم ڕێبازەش بوو بە سەرچاوەی هەوێنی لە دایکبوونی سایکۆلۆژیای (ورووژێنەر و وەڵامدانەوە) ئەم تیۆرە پێی وایە هەموو پڕۆسەیەکی فێرکردن لەڕێگەی ئەم یاسایە دێتە دی.

زانا (سکینەر) یەکێک بو لەو زانایانەی کە پەرەیان بە تیۆری ڕەفتاری دا، لەگەڵ ئەوەی سکینەر باوەڕی بە هێزی دەرەکی هەبوو لە ئاڕاستەکردنی ڕەفتار، بەڵام پێی وانەبوو وەک ئامێرێک کاردەکات، بەڵکو دەرئەنجامەکەی دەبێتە سەنگێک بۆ شێوازی وەڵامدانەوەکان.

بنەما سەرەکیەکانی ئەم ڕێبازە 

  1. دەروونزانی زانستی ڕەفتارە نەک زانستی ئەقڵ.
  2. دەتوانین ڕەفتار شی بکەینەوە بێ ئەوەی بگەڕێینەوە بۆ پڕۆسە مەعریفی و دەروونیەکان چونکە سەرچاوەی ڕەفتار جیهانی دەرەوەیە.
  3. پێویستە ئەو چەمکە ئەقڵیانەی بەکاردێت بۆ شیکردنەوەی ڕەفتار بگۆڕێت بۆ چەمکی ڕەفتاری.

سکینەر بۆ شیکردنەوەی پڕۆسەی فێربوون یاسایەکی بە ناوی (یاسای بەهێزکردن) (جداول التعزیز) کە لە ڕێگەیەوە هێزی وەڵامدانەوە زیاد دەکات و هەلی دووبارەکردنەوە زیاد دەکات بە پێی یاسایەک لەسەر دوو بنەما کاردەکات جۆر و کات.

١- پاداشتی پۆزەتیڤ.    بەهیزکردنی بەردەوام - پچڕاو
٢- پاداشتی نێگەتیڤ.  بەهیزکردنی بەردەوام - پچڕاو
٣- سزای پۆزەتیڤ.  بەهیزکردنی بەردەوام - پچڕاو
٤- سزای نێگەتیڤ.  بەهیزکردنی بەردەوام - پچڕاو

 


سەرچاوەکان

462 بینین