پەیوەندی ڤیتامین D بە نەخۆشی شێرپەنجەوە

پەیوەندی ڤیتامین D بە نەخۆشی شێرپەنجەوە

له‌لایه‌ن: محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-04-10-02:51:00 - کۆدی بابەت: 4345
پەیوەندی ڤیتامین D بە نەخۆشی شێرپەنجەوە

ناوه‌ڕۆك

ڤیتامین D

یەكێكە لەو ڤیتامینانەی كە لە چەوریدا دەتوێتەوە، و لەلایەن لەشەوە بە شێوەیەكی سروشتی دروست دەكرێت، هەروەها دەتوانرێت لە ڕێگەی تەواوكەرە خۆراكییەكانەوە وەربگیردێت وەك: ڕۆنی جگەری ماسی و هێلكە، ڤیتامین D یارمەتی جەستە دەدات بۆ بەكارهێنانی كالیسیۆم و فۆسفۆڕ بۆ دروستكردن و بەھێزبوونی ئێسكەكان، كەمی ڤیتامین D دەبێتە هۆی لاربوونی ئێسكەكان لە منداڵاندا كە پێی دەوتریت (Rickets)، هەروەها لە گەورەكاندا دەبێتە هۆی شاشبوون و لاوازبوونی ئێسكەكان (Osteoporosis)، دوو جۆری ڤیتامین D بوونی هەیە، یەكەمیان ناوی ڤیتامین D2 كە بە شێوەیەكی سروشتی لەناو ڕووەكەكاندا بوونی هەیە، جۆرەكەی تری بریتییە لە ڤیتامین D3 كە جەستەت دروستی دەكات لەڕێگەی بەركەوتنی تیشكی سەرو وەنەوشەیی خۆرەوە، ڤیتامین D زیاتر وەك هۆڕمۆنێك كار دەكات نەك ڤیتامین، چونكە كاریگەری زۆری لەسەر جەستەی مرۆڤ هەیە وەك كێش و چۆنییەتی كاركردنی ئەندامەكانی جەستە.

پەیوەندی ڤیتامین D بە نەخۆشی شێرپەنجەوە

لێكۆڵینەوەكان دەریاخستووە كە جیاوازی هەیە لە ئەو مردنانەی كە بەبۆنەی نەخۆشی شێرپەنجەوە ڕوودەدن، لەكاتێكدا ڕێژەی مردن لەو كەسانەی كە لە ناوچەكانی نزیك هێڵە ڕێكەكانی باشووردا دەژین كەمە، چونكە لەم ناوچانەدا ڕێژەی بەركەوتنی خۆر زۆرە و دەبێتە هۆی دروستكردنی ڕێژەیەكی زیاتر لە ڤیتامین D، هەروەها لە تۆێژینەوەیەكدا دەركەوتووە كە سێ لەسەر چواری تووشبوانی نەخۆشی شێرپەنجە ڕێژەی ڤیتامین D لە لەشیاندا كەمبووە، هەروەها ئەنجامە تاقیگەییەكان دەریانخستووە كە ڤیتامین D هەندێك تایبەتمەندی هەیە كە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی دروستبوونی گرێیەكان (Tumor)، هەروەها ڕۆڵێكی سەرەكی هەیە لە ڕێكخستنەوەی بۆماوە ماددەكانی كە دەبنە هۆی زیادبوونی خانە شێرپەنجەییەكان، هەروەها زاناكان بۆیان دەركەوتووە كە ڤیتامین D نابێتە هۆی كەمكردنەوەی توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی گەدە و پڕۆستات و سورێنچك، لێرەدا پەیوەندی ڤیتامین D بە نەخۆشی شێرپەنجەوە باس دەكەین:

  • شێرپەنجەی كۆڵۆن و ڕێكە: لە توێژینەوەكاندا دەركەوتووە كە ڕێژەی بەرزی ڤیتامین D دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی كۆڵۆن و ڕێكە، بەڵام هێشتا ڵیكۆڵینەوەكان بەردەوامن لەسەر ئەو كەسانەی كە لەگەڵ وەرگرتنی چارەسەردا دەیخۆن.
  • شێرپەنجەی مەمك: لە توێژینەوەكاندا دەركەوتووە كە ڤیتامین D نابێنە هۆی ڕێگریكردن لە شێرپەنجەی مەمك بەڵام ئەو كەسانەی كە ڕێژەی ڤیتامین D لە لەشیاندا ئاساییە ئەگەری توشبوونیان بە %63 كەمترە لەو كەسانەی كە ڤیتامین D لە لەشیاندا كەمە.
  • لوكیمیا (شێرپەنجەی خوێن): ئەم جۆرەی شێرپەنجە كاریگەری لەسەر خڕۆكە سپیەكانی خوێن هەیە، لە توێژینەوەكاندا دەركەوتووە كە كەمی ڤیتامین D بەبۆنەی بەرنەكەوتنی خۆرەوە لەوانەیە یەكێك بێت لە هۆكارەكانی شێرپەنجەی خوێن.
  • شێرپەنجەی قۆناغی سێهەم: لە قۆناغی سێهەمی شێرپەنجە نەخۆشی و گرێیەكان زیاد دەبن لەو شوێنانەی كە پێشتر شێرپەنجەی تێدا ڕوونەیاوە، هەروەها ئەو نەخۆشانەی كە ڕێژەی ڤیتامین D تێیاندا لە ئاستی مامناوەند واتا 24 نانۆگرام/میلیلیتر كەمترە زیاتر دووچاری پەرەسەندنی نەخۆشییەكە دەبنەوە بۆ قۆناغی سێهەم.
  • كەمكردنەوەی ئەگەری مردن: لە یەكێك لە توێژینەوەكاندا دەركەوتووە كە ئەو كەسانەی كە نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە و (ڤیتامین D)ـیان  خواردووە، ڕێژەی مردن بە %13 كەمی كردووە لەچاو نەخۆشەكانی ئەوانەی كە نەیانخواردووە.

سوودەكانی ڤیتامین D بۆ تەندروستی

چەندین توێژینەوە ئەنجامدراوە دەربارەی سوودەكانی ڤیتامین D بەڵام هێشتا زانیاری زۆر ماوە دەربارەی سوودەكانی بۆ پاراستن لە نەخۆشی كە لەلایەن زانایانەوە بدۆزرێتەوە، لێرەدا باسی هەندێك لە سوودەكانی دەكەین:

  • ئێسكەكان دەپارێزێت و ڕێگری لە شاشبوونیان دەكات
  • چارەسەركردنی نیشانەكانی خەمۆكی وەرزی
  • كۆئەندامی هەناسە لە هەوكردن دەپارێزێت
  • پارێزگاری دەكات لە توشبوون بە جەڵتەی دڵ و مێشك 
  • دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی توشبوون بە نەخۆشی شەكرە لە جۆری یەكەم و دووەم
  • یارمەتی نەهێشتنی خڵەفان و لاوازبوونی توانا دركپێكردنییەكان دەدات
  • یارمەتی باشتركردنی نیشانەكانی لاوازی سیستمی بەرگری دەدات


سەرچاوەکان

291 بینین