ئۆتۆمبێلەکانی چێری

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-04-11-02:32:00 - کۆدی بابەت: 4375
ئۆتۆمبێلەکانی چێری

ناوه‌ڕۆك

ئۆتۆمبێلی چێری (Chery)

ئۆتۆمبێلی چێری لەلایەن کۆمپانیای چێرییەوە دروست دەکرێت کە لە وڵاتی چین دامەزراوە. ئەم ئۆتۆمبێلە بۆ بزوێنەر پشت دەبەستێت بە کۆمپانیای میتسوبیشی (mitsubishi)، ئۆتۆمبێلەکە ئۆتۆمبێلێکی چینییە و لە ساڵی 2003 یەکەم دانەی لێدروستکراوە، ئۆتۆمبێلەکانی چێری بزوێنەری کۆمپانیای میتسوبیشی بەکاردەهێنن بۆیە زۆر جار لۆگۆی کۆمپانیاکە لەسەر بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکان هەیە.

تایبەتمەندییەکانی چێری

  • ئۆتۆمبێلەکە سیستمی ABS هەیە، هەروەها لە بەشی دواوەی ئۆتۆمبێلەکە هەستەوەر هەیە و سەقفی ئۆتۆمبێلەکە سلایدە.
  • کوشنەکانی ئۆتۆمبێلەکە گەرمکەرەوەی هەیە.
  • ئۆتۆمبێلی چێری گێڕ ئۆتۆماتیکە.
  • بەنزین کەم سەرف دەکات، کە بۆ هەر 100 کیلۆمەترێک 5 لیتر بەنزین سەرف دەکات.
  • قەبارەی بزوێنەرەکەی 110 سی سییە.
  • لە بەشی دواوە پەردەی کارەبایی هەیە لەگەڵ سێ شاشە.
  • لایتەکانی پێشەوەی بۆ کەشوهەوای تەماوی دەبن.
  • هەستەوەری تایبەتی هەیە بۆ یارمەتیدانی شۆفێر لە کاتی پارککردن.
  • کوشنەکانی دواوە دەنوشتێنرێنەوە.
  • گازی فرێیۆنی (Freon) تێدایە بۆ فێنکردنەوەی هەوا.
  • قفڵ مەرکەزییە.
  • ئاوێنەکانی کارەباییە.
  • بزوێنەرەکەی هێزی 109 ئەسپی هەیە.
  • کوشنەکانی دواوە پشتوێنی سەلامەتیان هەیە.
  • گێڕەکەی لەگەڵ سووکانی ئۆتۆمبێلەکە لە چەرم دروستکراون.
  • شوێنی CD و USB هەیە.
  • سیستمی پارێزگاری دژە دزینی هەیە.
  • چوار دەرگای هەیە و پێنج کوشنی تێدایە.
  • سوکانی ئۆتۆمبێلەکە هایدرۆلیکییە.
  • پێنج بڵندگۆ (مکەبەرە)ـی تێدایە.
  • قەبارەی ویلەکانی 15 ئینچە و لە ئەلەمنیۆم دروستکراوە.
  • قەبارەی تانکی بەنزینەکەی 50 لیترە.
  • لایتەکانی زینۆنە.
  • تایبەتمەندی چاودێریکردنی پەستانی تایەکانی هەیە.
  • ئەیرباگ لە بەشی پێشەوە و لاتەنیشتەکانی هەیە بۆ پاراستنی شۆفێر و سەرنشینەکان.
  • زۆرترین خێرایی کە بتوانێت پێی بگات بریتییە لە 135 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
  • نرخەکەی کەم و هەرزانە.

کێشەکانی ئۆتۆمبێلی چێری

  • ئەم ئۆتۆمبێلە قەدەغە کراوە لە چوونە ژوورەوە بۆ ناو ئەوروپا، چونکە لەگەڵ ڕێکارەکانی سەلامەتی ناگونجێت.
  • شانسی ئۆتۆمبێلەکە بەتاڵە و هیچی تێدا نییە بۆ گەر بە خێراییەکی کەمیش تووشی ڕووداو ببیت ئۆتۆمبێلەکە تێکدەشکێت.
  • گەرمی (حەماوە)ـی ئۆتۆمبێلەکە زۆر بەخێرایی بەرز دەبێتەوە، بۆیە بۆ ڕێگا دوورەکان نابێت.
  • پارچەی یەدەگی زۆر کەمە و گرانە.
  • زوو زوو ئۆتۆمبێلەکە تووشی کێشە دەبێت و لەکار دەکەوێت.
  • ئۆتۆمبێلەکە قەبارەی بچووکە و جێگای زیاتر لە چوار کەس نابێتەوە.
  • لەرینەوە هەیە لە سوکانی ئۆتۆمبێلەکەدا.
  • برێکەکانی ئۆتۆمبێلەکە لاوازن.


سەرچاوەکان



646 بینین