تەندروستی کۆمەڵ

تەندروستی کۆمەڵ

له‌لایه‌ن: ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-12-02:35:00 - کۆدی بابەت: 4426
تەندروستی کۆمەڵ

ناوه‌ڕۆك

تەندروستی کۆمەڵ چییە؟

تەندروستی بریتی نییە لەو حاڵەتەی کە جەستەی مرۆڤ دووربێت لە نەخۆشی، بەڵکو بریتیە لە هەستکردنی تاک بە دڵنیایی و ئارام بوون و هاوپەیوەندی پتەو لەگەڵ هەموو لایەنەکانی جەستەیی و دەروونی و کۆمەڵایەتی و کارامەیی و لێ هاتووییان بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ خود و ژینگەی کۆمەڵایەتیدا، توانای بەرەنگاربوونەوەی گرفتەکان و ناخۆشیەکانی ژیان و هەروەها بە چالاکی کارەکانی ئەنجام بدات.

لێرەدا بۆمان دەردەکەوێت تەندروستی مرۆڤ تەنها لایەنی جەستەیی ناگرێتەوە بەڵکو لایەنی دەروونیش دەگرێتەوە، ئەم لایەنەش لە لایەنی جەستەیی کەمتر نییە، دەروونیش وەک جەستە دووچاری نەخۆشی دەبێتەوە، هۆکارەکانیشی زۆرە، ئەگەر هۆکارەکانی زانرا ئەوە ئومێدی چارەسەری زۆرە.

پێناسەی تەندروستی کۆمەڵ

لێرەدا دەتوانین پێناسەیەک بۆ دەروون دروستی بخەینەڕوو، ئەویش ئەو حاڵەتەیە کە مرۆڤ لە حاڵەتێکی گونجانە لەڕووی دەروونی و کەسایەتی و هەڵچوونی و کۆمەڵایەتی لەگەڵ خۆی و کەسانی تر، دەتوانێت سوود لە توانستەکانی بە باشترین شێوە وەربگرێت و بتوانێت بەرەنگاری پێویستیەکانی ژیان ببێتەوە و کەسایەتیەکی ڕێک و پێکی هەبێت، ڕەفتارەکانی ئاسایی بێت بە جۆرێک بتوانێت بە ئاسودەیی بژی.


سەرچاوەکان

372 بینین