هۆکارەکانی توشبوون بە نەخۆشییە دەروونییەکان

هۆکارەکانی توشبوون بە نەخۆشییە دەروونییەکان

له‌لایه‌ن: محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-14-01:58:00 - کۆدی بابەت: 4473
هۆکارەکانی توشبوون بە نەخۆشییە دەروونییەکان

ناوه‌ڕۆك

نەخۆشیە دەروونیەکان و بۆچوونە هەڵەكان

مرۆڤ ئەگەری تووشبوونی بە نەخۆشیە دەروونیەکان هەیە وەک هەموو نەخۆشیەکی تر و پێویستی بە چارەسەر هەیە، بەڵام لە کۆمەڵگای ئێمەدا ئەو کەسانەی دووچاری نەخۆشی دەروونی دەبن دەبنە مایەی شەرمەزاری بۆ خۆیان و خێزانەکەیان و وەک کەسێکی تاوانبار سەیردەکرێن، بۆیە خێزانەکەیان هەوڵی شاردنەوەی نەخۆشیەکەی لە خەڵک دەدەن. هۆکاری ئەم ڕەفتارە دەگەڕێتە بۆ بوونی چەند بۆچوونێکی هەڵە دەربارەی نەخۆشی دەروونی، لەم بۆچوونانەش:

١- تووشبوون بە نەخۆشی دەروونی هۆکاری جنۆکەیە.

٢- نەخۆشی دەروونی چاکبوونەوەی نییە.

٣- نەخۆشی دەروونی واتە شێتی.

٤- بۆماوە بەرپرسیارە لە نەخۆشی دەروونی.

پێناسەی نەخۆشی دەروونی

شڵەژانێکی کرداریە لە کەسایەتی مرۆڤ بە نیشانەی جەستەیی و دەروونی جیاواز دەردەکەوێت وەک (دڵەڕاوکێ و وەسواس، فۆبیا) و دروستبوونی گومان لە دەوروبەری بە بێ هیچ بەڵگەیەک.

هەندێک جار نەخۆشی بە ناچاری دوچاری دووبارە کردنەوەی هەندێک کردار دەبێت بێ ئەوەی بتوانێت خۆی کۆنترۆڵ بکات، هەندێک جار بەشێک لە جەستەی پەکی دەکەوێت لە کارکردن، کردەوەکانی تووشبوو بە نەخۆشی دەروونی بۆ چارەسەرکردنی گرفتە دەروونیەکانی بە هەوڵدانێکی نادروست دەژمێردرێت.

هۆکارەکانی پەیدابوونی نەخۆشی دەروونی

أ- هۆکاری ڕێ خۆشکەر:

واتە ئەو هۆکارانە تووشبوونی کەسەکە بە نەخۆشی دەروونی ئاسان دەکات، لەو هۆکارانە:

١- بۆماوە.

٢- شارەزاییەکانی منداڵی.

ب- هۆکاری بەهێزکەر:

ئەو شارەزاییانە دەگرێتەوە کە کەسەکە وەریدەگرێت لە نێوان منداڵی و گەورەیی بۆ نمونە بارودۆخەکان کە دووچاری بێ ئومێدی کردووە، مامەڵەی خراپ لەگەڵی و شکست هێنان لە ژیانی وەک سەرنەکەوتن لە ژیانی هاوسەری، بێ سۆزی .. هتد.

ج- هۆکاری ڕاستەوخۆ:

ئەم هۆکارانە دەبێتە هۆی دەرکەوتنی نەخۆشیەکە واتە (ئەو پوشەیە کە پشتی کەسەکە دەشکێنێت) ئەم هۆکارە زۆر خێرا کاریگەری دەردەکەوێت، بۆیە زۆر کەس بە هەڵە وای لێ تێدەگەن کەم ئەم هۆکارانە بە تەنها هۆکاری دروستبوونی حاڵەتەکەیە، زۆر نمونە هەن بۆ ئەم حاڵەتانە، لەوانە (خۆسوتاندنی قوتابی کاتێک لە تاقیکردنەوە دەرناچێت، شێت بوونی کەسێک کاتێک لە مامەڵەیەک دووچاری زەرەر دەبێت، خۆکوشتنی قوتابیەک کاتێک نمرەکانی لە ئاستی ئاواتەکانی نەبێت، خۆکوشتنی ئافرەتێک کاتێک پیاوەکەی قسەی ناشرینی پێدەڵێت). ئەوەی شایەنی باسە ئەم هۆکارە ڕاستەوخۆیانە بە تەنها کاریگەری نییە لەسەر دروستبوونی نەخۆشی دەروونی یان ڕوودانی حاڵەتەکە، واتە ئەگەر کەسێک لە پێشتر ئامادە نەکرابێت هۆکارەکانی تر کاریگەری بەم شێوەیە نابێت لەسەر کەسەکە، واتە هۆکاری ڕێخۆشکەر و بەهێزکەر بەیەکەوە کاریگەری گرنگیان هەیە لەسەر کەسەکە.


سەرچاوەکان

421 بینین