چەند ئامۆژگارییەک پێش کڕینی ئۆتۆمبێل

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-04-15-01:45:00 - کۆدی بابەت: 4507
چەند ئامۆژگارییەک پێش کڕینی ئۆتۆمبێل

ناوه‌ڕۆك

كڕینی ئۆتۆمبێڵ

كڕینی ئۆتۆمبێلی نوێ بۆ خۆت و خێزانەكەت كارێكی گرنگە، بەڵام چەند ئامۆژگارییەك هەیە كە دەكرێت پەیڕەوی بكەی بۆ دووربوون لە پەشیمانبوونەوە لە كڕینی، ئەو ئامۆژگارییانە بریتین لە:

  • پێویستە بزانیت ئەندامانی خێزانەكەت چەندە بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلێكی گونجاو بكڕیت.
  • لە خۆت بپرسە ئامانجی كڕینی ئەم ئۆتۆمبێلە چییە و بۆ چیتە، نابێت هۆكاری كڕینی ئۆتۆمبێلە تەنها بۆ خۆدەرخستن و پۆزلێدان بێت بەڵكو بۆ كاری پێویستبێت وەك گواستنەوە.
  • دیاریكردنی بڕە پارەیەكی دیاریكرا و كڕینی ئۆتۆمبێلەكە بەپێی ئەو پارەیە، هەروەها دەبێت ڕەچاوی ئەوە بكەیت دوای درانی پارەكە چەندت پێ دەمێنێتەوە یان گەر بە شێوەی قیست بوو، ئایا دەتوانیت ئەو بڕە پارەیە لە كاتی خۆیدا ئامادە بكەیت.
  • دەبێت بزانیت ئایا چاككردنەوەی ئەم ئۆتۆمبێلە پارەیەكی زۆری تێدەچێت هەروەها ئایا پارچە یەدەگەكانی بە ئاسانی دەستدەكەون و نرخیان گرانە یان هەرزان.
  • بیركردنەوەی لەوەی ئەم ئۆتۆمبێلەی كە دەیكڕیت بەنزین زۆر سەرفدەكات یان كەم لەگەڵ پێوانی ڕێژەی سەرفكردنی بەنزین بە شێوەیەكی نزیككراوەی بۆ ئەو كارانەی كە پێی دەكەیت.
  • پێویستە ئاگاداربیت لە كاتی كڕینی ئۆتۆمبێلەكەت بەشێوەی قیست چونكە زۆربەی فرۆشیاری ئۆتۆمبێلەكان لەكاتی فرۆشتندا ئەو نرخەی بە شێوەی قیست بە كڕیارانی دەڵێن زۆر لە نرخە ڕاستییەكەی ئۆتۆمبێلەكە زیاترە.

چەند ئامۆژگارییەك بۆ پاراستنی ئۆتۆمبێلەكەت

لەكاتی كڕینی ئۆتۆمبێلی نوێدا پێویستە بزانیت ڕێكارەكانی سەلامەتی ئۆتۆمبێلەكەت چییە ئایا لە ئۆتۆمبێلەكەتدا هیچیان هەیە وەك: ئەیرباگ، ئاوێنەی پێشەوە كە دژە شكانە، یان كامێرای تایبەت بۆ بینینی ناوچەی كوێر و دواوەی ئۆتۆمبێلەكە، ئەم تایبەتمەندییانە لە زۆربەی ئۆتۆمبێلە نوێیەكاندا هەیە بەبۆنەی زۆری داواكارییەكان كە لەسەریانە، هەروەها پێویستە ئاستی وەڵامدانەوەی ئیستۆپەكانی ئۆتۆمبێلەكە تاقیبكەیتەوە چ ئۆتۆمبێلەكە نوێ بێت یان بەكارهاتوو، هەروەها بڕی پارەی چاككردنەوەی ئۆتۆمبێلەكە لەبەرچاو بگیرێت، شایانی باسە گرنگترین خاڵ لە پاراستنی ئۆتۆمبێلەكەت بریتییە لە ئاگاداربوونت لەكاتی شۆفێریكردندا، چونكە هیچ ئۆتۆمبێلێك بە لە سەدا سەد لەگەڵ شۆفێرەكەیدا ناگونجێت، بۆیە پێویستە پابەندبین بە یاساكانی هاتووچۆوە و دووركەوتنەوە لە خێرا لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەكانمان هەروەها ئاگاداری ترافیك لایتەكان بین بۆ پاراستنی تەندروستی خۆمان و ئۆتۆمبێلەكانمان.


سەرچاوەکان



728 بینین