سنۆبەر

سنۆبەر

له‌لایه‌ن: محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-16-13:42:00 - کۆدی بابەت: 4554
سنۆبەر

ناوه‌ڕۆك

سنۆبەر

پێناسەی سنۆبەر: لە دارە گرنگەکانە لەڕووی بازرگانیەوە، دارەکەی بەکاردێت بۆ دروستکردنی کەلوپەل. هەروەها ئەو دارە لینجە ماددە دەردەدات و زەیتی (تربنتین turpentine) دەردەهێنرێ، کە ڕۆن و سمغ و شەمێ گۆگرد لەناوی دەتوێتەوە و مادەی وارنیش (varnish)ی لێ دروستدەکرێت کە بۆ دارتاشی باشە. لە ڕووی پزیشکیەوە بەکاردێت وەک پاککەرەوەیەک، هەروەها لە پزیشکی ئاژەڵدا بەکاردێت بۆ لەناوبردنی کرم و لە دەرەوەش بەکاردێت بۆ ڕۆماتیزم و پچڕانی ماسولکە و خوێن تێزان و لەناوبردنی کەڕوو. لە سۆنەر زەیتی (رۆسین - Rosin) دەردەهێنرێ کە بۆ مەرهەم و لەزگە و کەوانی کەمانچەژەن و دروستکردنی مۆر و صابون بەکاردێت.

هەروەها قەترانیش لەو دارە دەردەهێنرێت لەگەڵ زەیتی (pine oil) کە بۆنی زۆر خۆشە ئەوەش پاش گوشین و دڵۆپاندنی دەستدەکەوێت، بۆنی ئاڕەقەی لەش لادەبات. ئەم جۆرەش لە سنۆبەری کێوی زیاتر هەیە و زۆرجاریش مەرهەمی بێ ڕەونەقی لێ دەردەهێنرێت.

سەرچاوەکەی

  • ئاسیا
  • ئەوروپا
  • ئەمریکا

بەشی بەکارهاتوو

  • توێکڵ
  • سمغەکەی 
  • دنکەکەی

پێکهاتەکەی

  • ترشی تانیک
  • لاریکسین
  • ترپینتین

بەکارهێنانی پزیشکی

١- دروستکردنی مەرهەم بۆ نەخۆشیەکانی دەمار.
٢- نەخۆشیەکانی گورچیلە و میزڵدان.
٣- میزکردن زیاد دەکات و بەرد دەتوێنێتەوە.
٤- ئازاری ڕۆماتیزم.
٥- شلکەرەوەی بەڵغەم و فڕەدانی، بۆیە بۆ نەخۆشیەکانی سییەکان و بۆری هەوا بەکاردێت.
٦- بۆ دروستکردنی پلاستەر بەکاردێت.
٧- نەخۆشی زیادە هەستیاری و پولەکە (الصدفیة).
٨- چالاکی بۆریەکانی خوێن لە مێشک زیاد دەکات بۆیە بەکاردێت لە ئیفلیجی و پارکینسۆنزم.
٩- چالاکی جگەر زیاد دەکات.
١٠- ئارەزوی خواردن زیاد دەکات.
١١- چالاکی جنسی زیاد دەکات لەگەڵ هەنگوین.
١٢- شەکری خوێن کەم دەکاتەوە.


سەرچاوەکان

100 بینین