بی ئێم دەبلیو M4

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-04-16-17:41:00 - کۆدی بابەت: 4566
بی ئێم دەبلیو M4

ناوه‌ڕۆك

بی ئێم دەبلیو M4

ئۆتۆمبێلی (BMW M4) یەکێکە لە بەرهەمەکانی کۆمپانیای (BMW) کە لە ساڵی 1914 دامەزراوە و کۆمپانیایەکی ئەڵمانی جیهانییە بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل و مۆتۆرسکیلەکان، هەروەها یەکێکە لە کۆمپانیا ڕکابەرەکانی جیهان بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلەکان بەتایبەتی کۆمپانیا ئەڵمانییەکان وەک کۆمپانیای مارسیدز و ئەودی، هێمای کۆمپانیاکە بازنەیەکی ڕەش و سپی و شینە.

ئۆتۆمبێلی (BMW M4)

کۆمپانیای (BMW) ئۆتۆمبێلی (M4)ـی بەرهەمهێناوە کە قەبارەیەکی مامناوەندی هەیە و چەندین تایبەتمەندی بەرز و سەردەمیانەی هەیە، لەگەڵ سیستمی سەلامەتی پێشکەوتوو، ئەم ئۆتۆمبێلە دوو جۆری هەیە، کە یەکێکیان سەقفەکەی کراوەیە و جۆرەکەی تریان داخراوە، بەڵام هەردوو ئۆتۆمبێلەکە هەمان تایبەتمەندییان هەیە.

تایبەتمەندییەکانی ئۆتۆمبێلی (BMW M4)

  • قەبارەی بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکە 3 لیترە.
  • بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکە هێزی 431 ئەسپی هەیە.
  • توانای بزوێنەرەکەی دەگاتە 550نیوتن/مەتر.
  • گێڕی ئۆتۆمبێلەکە ئۆتۆماتیکییە و حەوت خێرایی هەیە.
  • تایبەتمەندی تێکردنی بەنزین (Fuel injection)ـی ئەلیکترۆنی هەیە.
  • لە ماوەی 4.3 چرکەدا خێراییەکەی لە 0 دەگاتە 100 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
  • دەرچەی گەورەی تێدایە بۆ فێنککردنەوەی بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکە بە شێوەیەکی باش.
  • تایبەتمەندی ڕاگرتنی ئەلیکترۆنی هەیە (ESP). 
  • تایبەتمەندی ڕاگرتنی خێرایی (تحدید سرعة) هەیە.
  • توانای کۆنتڕۆڵکردنی گێڕی هەیە.
  • تایبەتمەندی چاودێریکردنی پەستانی تایەکانی هەیە.
  • دابەشکردنی ئەلیکترۆنی هێزی ئیستۆپەکانی هەیە (EBD).
  • یارمەتیدەری ئیستۆپ گرتنی تێدایە.
  • تایبەتمەندی دژە خلیسکانی تێدایە (ABS).
  • ئەیرباگی تێدایە بۆ شۆفێر و سەرنشینەکان لە بەشی پێشەوە و لاتەنیشتەکانی ئۆتۆمبێلەکە.
  • دەتوانیت وەڵامە پەیوەندییەکانت بدەیتەوە لەڕێگەی بلوتوسەوە.
  • کامێرای تایبەتی تێدایە بۆ بینینی دواوەی ئۆتۆمبێلەکە.
  • دەتوانیت ئاوێنەکانی ئۆتۆمبێلەکە بە کارەبایی بجوڵێنیت.
  • سوکانی ئۆتۆمبێلەکە چەندین کۆنتڕۆڵی پێوەیە.
  • کوشنەکانی پێشەوە و دواوەی ئۆتۆمبێلەکە گەرمکەرەوەیان تێدایە.
  • هەستەوەری تێدایە کە یارمەتی شۆفێر دەدات بۆ پارککردنی ئۆتۆمبێلەکە.
  • لایتەکانی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەکە بەهێزن و (LED)ـین.
  • لە کاتی خێرابوونی ئۆتۆمبێلەکە بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەرگاکانی دادەخرێت و هەروەها ئاگادارکەرەوەی تێدایە کاتێک کلیلەکانت لەناو ئۆتۆمبێلەکە لەبیر دەکەیت.
  • ئۆتۆمبێلێکی خۆشەویستە لەلای بەکارهێنەرانی، چونکە تەکنەلۆژیایی پێشکەوتوی تێدایە و دیزاینێکی جوان و سەردەمیانەی هەیە.

کێشەکانی ئۆتۆمبێلی (BMW M4)

  • ئۆتۆمبێلەکە لە خێراییە زۆرەکاندا کێشەکەی سووک دەبێت، بۆیە ئەگەری ڕوودانی ڕووداوی هاتووچۆ زیاترە.
  • ئۆتۆمبێلەکە زۆر بە ئەستەمی کۆنتڕۆڵ دەکرێت لە خێراییە زۆرەکاندا.
  • ئۆتۆمبێلەکە ئابووری نییە و بەنزینێکی زۆر بەکاردەهێنێت.


سەرچاوەکان



756 بینین