خورمای هیندی

خورمای هیندی

له‌لایه‌ن: ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-17-03:42:00 - کۆدی بابەت: 4580
خورمای هیندی

ناوه‌ڕۆك

جۆرەکانی خورمای هیندی

  1. لە ڕۆژهەڵاتی هیندستان هەیە و قوچی درێژە و ٦-١١ دەنکی هەیە.
  2. لە ڕۆژئاوای هیندستان هەیە و ٤ دەنکی تیایە.
  3. قۆچەکەی بە ڕەنگی پەمەیی خۆی نیشان دەدات.

مێژوو و سەرچاوەکەی خورمای هیندی

هیندستان و ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا، ئێستا لە ئەندیز و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا دەچێنرێ عەرەب یەکەم کەس بوون کە خورمای هیندیان بۆ جیهان گواستەوە و هەر ئەوانیش ناویان نا (التمر الهندی) لە ئاینی هیندۆسەکان ئەو ڕووەکە نیشانەی خوازبێنی خواوەندی (کریشتا)یە. هەر بۆیە هەموو ساڵێک ئاهەنگی بۆ دەگێڕن لە مانگی ئەیلول.

لە سەردەمی فەرمانڕەوای (فیکتۆریا) ئەو ئینگلاندانەی کەوا لە بانی تیبت هاتوچۆیان دەکرد قۆچی خورمای هیندیان لەناو گوێچکەیان دادەنا بۆ پاراستنی خۆیان لە هێرشەکانی خەڵکی سەرەکی ناوچەکە، چونکە خەڵکی ناوچەکە باوەڕیان وابوو کەوا قۆچی خورمای هیندی سەوز شوێنی خۆحەشاردانی شەیتانی حاقد و حەسود و نەفس پیسە هەر بۆیە خەڵکی ناوچەکە داگیرکارەکانیان بە سەری خورمای هیندی ناو دەبرد. تاوەکو ئێستا ئەو ناوە بە داگیرکەرانەوە نوساوە لەو ناوچانە.

پێکهاتەی خورمای هیندی

  1. ژمارەیەک لە ترشی میوە ٢٠٪، وەک ترشی ستریک و تارتاریک و مالیک.
  2. شەکری ترێ ٣٥٪.
  3. کانزای پۆتاسیۆم.
  4. بنێشت و پیکتین و بایترتایت.
  5. ڕیشاڵ.
  6. کەمێک لە تیربین ئەویش بریتین لە لیمۆنین و جیرالیۆن و ترشی زەیتی.
  7. فینایڵ پڕۆپانۆیت سافرۆل و ترشی سینامیک و ئیپایلی سینامیک و میپایلی سلاسیلیت و پیرازین و تفتی پایازۆڵ.

بەکارهێنان و سوودەکانی

  1. ڕووەکێکی بەردەوام سەوزە و لقەکانی زۆر چڕە و بەری تیشکی ڕۆژ دەگرێت و سێبەری زۆری هەیە.
  2. بۆ خواردن و تام خۆشکردنی چێشت بەکاردێت و تامەکەی بەرەو ترشی دەبات.
  3. لەگەڵ شۆربای نیسک بەکاردێت لە باشووری هیندستان بەناوی (جوجراتی)، زۆر جاریش لەگەڵ سەڵاتە و گۆشتی باڵندە و ماسی بەکاردێت بۆ تام ترش کردنی چونکە ترشیەکەی لە لیمۆ و خەل بەهێزترە.
  4. لەبەر بوونی مادەی پیکتین بۆ پیشەسازی مرەبا و جیلی و گیراوەکان بەکاردێت.
  5. لە وڵاتانی عەرەبی گیراوەی خورمای هیندی و شەکر و ئاو بۆ خورادنەوە بەکاردێت بەتایبەتی مانگی ڕەمەزان.
  6. شکانی تێنوویەتی.
  7. پلەی گەرمی دادەبەزێنێ بەتایبەتی کاتی هاوینە بۆ بەرگری ڕۆژبردن باشە چونکە مادەی میسایل سەلیسیلاتی تێدایە.
  8. بۆ پاککردنەوەی پوک و گەرو گلاندی لەوزە باشە کاتی هەوکردن.
  9. خۆراک هەرس دەکات.
  10. چالاکی جگەر زیاد دەکات.
  11. بۆ ڕەوانیی باشە.
  12. بۆ کۆکە و هەوکردنی سیەکان باشە.
  13. میزکردن زیاد دەکات و بەرد دەتوێنێتەوە.
  14. هێمنکەرەوەی مێشک و لابەری شەقەسەرە.
  15. بۆ زیادکردنی چالاکی جینسی بەکاردێت لە ئافرەتان و خێراکردنی گەیشتنە پلەی تێربوون و ئۆرگازم، هەروەها بۆ هەندێک حاڵەتی نەزۆکی باشە بەتایبەتی پەیوەست بە منداڵان و هێلکەدان.


سەرچاوەکان

71 بینین