جێب چیرۆکی

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-04-17-22:38:00 - کۆدی بابەت: 4594
جێب چیرۆکی

ناوه‌ڕۆك

جێب چیرۆکی

ئۆتۆمبێلی جێب چیرۆکی، یەکێکە لە بەرهەمەکانی کۆمپانیای جێب، کە هەموو ئۆتۆمبێلەکانی تایبەتن بە ڕۆیشتن بە ڕێگا دوور و سەختەکاندا، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ بەرزی ئۆتۆمبێلەکان لە زەوییەوە، هەروەها زۆربەی ئۆتۆمبێلەکانیان هەڵبژاردەی دەبڵ ئەکسلیان هەیە (4WD-4X4).

تایبەتمەندییەکانی ئۆتۆمبێلی جێب چیرۆکی

بزوێنەر

  • ئۆتۆمبێلی جێب چیرۆکی دوو جۆر بزوێنەری هەیە، کە یەکەمیان چوار بستۆنە و قەبارەکەی 2.4 لیترە.
  • بزوێنەری جۆری دووەمی ئۆتۆمبێلەکە شەش بستۆنە و هێزی 186 ئەسپی هەیە، کە هێزێکی زۆر دەبەخشێت بە ئۆتۆمبێلەکە و دەتوانێت بە ڕێگا جیاوازەکاندا بڕوات.
  • لەبەر بەهێزی بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکە ڕێژەیەکی زۆر لە بەنزین بەکاردەهێنێت و بە ئۆتۆمبێلێکی ئابووری دانانرێت.

بەشی ناوەوە و کوشنەکانی

  • کوشنەکانی ئۆتۆمبێلی جێب چیرۆکی گەورەن و خاوەنی دیزاینێکی جوان و سەردەمیانەن، هەروەها لەکاتی کڕینیدا هەڵبژاردەی کوشنی بە چەرم داپۆشراوی هەیە.
  • هەموو کوشنەکانی ئۆتۆمبێلەکە دەتوانرێن دەستکاری بکرێن بۆ ئەوەی بە ئاسوودەیی دابنیشیت.
  • هەرچەندە سندوقی ئۆتۆمبێلەکە گەورە دەردەکەوێت بەڵام لەچاو ئۆتۆمبێلەکانی تری هەمان جۆردا قەبارەکەی بچووکە.

سەلامەتی

  • ئۆتۆمبێلەکە چەندین ئەیرباگی هەیە بۆ پاراستنی شۆفێر و سەرنشینەکان لەکاتی ڕووداوی هاتووچۆ.
  • شێوازی ئەیرباگەکان بەشێوەیەک دانراوە کە شۆفێر و سەرنشینەکان بە تەواوی دابپۆشێت.
  • سیستمی هاوسەنگی لە ئۆتۆمبێلەکەدا هەیە کە هەڵدەستێت بە ڕێککردنی دەبڵەکانی ئۆتۆمبێلەکە لەکاتی لێخوڕین بە ڕێگا سەختەکاندا.
  • بەبۆنەی بەرزبوونەوەی ئۆتۆمبێلەکە لە زەوییەوە، ئەگەری وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکە لە خێراییە زۆرەکاندا زیارترە.

تانکی بەنزین

  • تانکی بەنزینی ئۆتۆمبێلی جێب چیرۆکی توانای گرتنی نزیکەی 60 لیتر بەنزینی هەیە هەرچەندە ئەم قەبارەیە زۆرە بەڵام لەچاو ئەو ڕێژە بەنزینەی کە بەکاریدەهێنێت کەمە.
  • لەکاتی گەشتکردن بۆ ناوچە دوورەکان پێویستە ئۆتۆمبێلەکە چەند جارێک تانکی بەنزینەکەی پڕ بکرێتەوە.


سەرچاوەکان



794 بینین