زەیتوون

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-18-04:56:00 - کۆدی بابەت: 4611
زەیتوون

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

زه‌یتوون دارێكه‌ كه‌ گه‌ڵایه‌كی سه‌وزی ته‌ڕی ئاوداری هه‌یه‌، به‌ره‌كه‌شی هه‌ر پێ ئه‌ڵێن زه‌یتوون سه‌وز ڕه‌نگ و خڕه‌ ئه‌خورێ و ڕۆنی لێئه‌گرن و زۆر به‌كه‌ڵكه‌ داری زەیتوون زۆر دره‌نگ دێته‌ به‌ر، له‌وانه‌یه‌ ئه‌گه‌ر یه‌کێت بینێژێ كوڕی ئه‌و كه‌سه‌ به‌ره‌كه‌ی ئه‌خوا وه‌كو ئه‌ڵێن داره‌كه‌ی تا هه‌زار ساڵ ئه‌ژی، شوێنی فێنك بۆ باشه‌، داری زەیتوون بۆ بێ ئاوی ماوه‌یه‌كی زۆر خۆی ئه‌گرێ، ئه‌گه‌ر له‌داری به‌ڕوو سنگ دروست بكرێت و بكوترێ به‌ چوار ده‌وری ئه‌و زه‌ویدا كه‌ داری زەیتوونی لێ یه‌، ئه‌و زەیتوونه‌ به‌هێز و به‌رێكی زۆری دەبێت، ڕیشه‌ی داری زەیتوون بكرێته‌ ئه‌ستۆی ئه‌و كه‌سه‌ كه‌ دووپشك پێوه‌ی ده‌دات هه‌ر خێرا ژانه‌كه‌ی ئه‌شکێت، گه‌ڵای داری زه‌یتوون به‌ته‌ڕی له‌گه‌ڵ ئاودا بیكوڵێن و ئاوه‌كه‌ بپرژێنێ  به‌ناو ماڵدا مێش له‌ناو ماڵدا نامێنێ، یه‌کێت دانی ژان بكات گه‌ڵای زیتوون له‌گه‌ڵ سركه‌ بكوڵێنێو بیخاته‌ سه‌ر ژانه‌كه‌ی نامێنێ هه‌ر ئه‌و گه‌ڵایه‌ له‌ ئاوی هه‌نگوین دابكوڵێنێ و بنرێته‌ سه‌ر ددانێ كه‌ كرم خواردوویه‌تی هه‌ر خێر هه‌ڵی ئه‌كه‌نێ، جه‌وی داری زەیتوون بنرێ له‌ مایه‌سیری بۆی باشه‌، زەیتوون به‌ره‌كه‌ی خواردنه‌كه‌ی تاڵی ده‌م ناهێڵێ و به‌ڵغه‌م لائه‌با، ده‌مار به‌هێز ئه‌كات، ماندوێتی ناهێڵێت، خه‌م ناهێڵێت.

مێژوو و سەرچاوەی زەیتوون

ئاسیا، سوریا، لوبنان، فەلەستێن و ئەردەن، دەورووبەری دەریای سپی ناوەڕاست وەک تورکیا و ئیسپانیا، هەروەها لە پیرۆ و شیلی و خوارووی ئوسترالیاش هەیە، زەیتوون شوێنێکی بەرزی هەیە لە ناو گەلانی جیهان، پێغەمبەر موسا سەلامی خودای لێبێت ئەوانەی لە چاندنی زەیتوون کاریان دەکرد نەیبردن بۆ بەرەکانی جەنگ، لە نووسینە کۆنەکانیش زەیتوون نیشانەی پاکی و بەرزی بووە، نیشانەی ئاشتی و خۆشییە، جگە لە بەکارهێنانی وەک خواردنی، زەیتی زەیتوون بەکاردەهات بۆ قەندیل و چرای شوێنەکانی خوداپەرستی، نیشانەی سەرکەوتنیش بوو چونکە پاڵەوانەکانی یاریەکان لقی زەیتوونیان بەرز دەکردەوە کاتی سەرکەوتن، پەیکەری خوداکانی کۆنیش هەندێکیان لەسەر تەختەی دار زەیتوون هەڵدەکەندرا لەبەر پیرۆزی.

داری زەیتوون بەردەوام سەوزە، هەندێکیان زۆر گەورەن بەتایبەتی ئەوانەی لە ئیسپانیا دەڕوێن، گەورەترین ووڵات لە بەرهەم هێنانی زەیتوون بریتییە لە ئیتاڵیا چونکە ساڵانە ٣٣ ملیۆن گاڵۆن ڕۆنی زەیتوون بەرهەم دەهێنێت، داری زەیتوون پاش دوو ساڵ بەروبوومی دەبێت، لە ساڵی شەشەمەوە داری زەیتوون ئەو خەرجییەی لێ کراوە دێتەوە دەستی خاوەنەکەی ڕۆنی زەیتوون دەکرێت بە سابون دوای تێکەڵ کردنی لەگەڵ هایدرۆکسیدی سۆدیۆم.

پێکهاتەی زەیتوون

  1. بەشە بەکارهاتووەکانی ڕۆنی زەیتوون و گەڵاکانی و توێکڵی دارەکەیەتی، زەیتوونی ڕەش بڕی خۆراکی زیاتر تێدایە لە زەیتوونی سەوز.
  2. زەیتوون ترشی بانزویکی و ئۆلیڤیل و شەکری مانایتی تێدایە.
  3. ڕۆنی زەیتوونیش هەندێک بلوراتی ترایپالمیتین و ترایۆلین و ماددەی ئەشیدیک ئیسترایس و ترشی ئۆلیکی ئازاد تێدایە.
  4. کانزای کالیسیۆم و خەمیرە و ڤیتامینەکانی (ئەی، ئی، بی١، بی٢، بی١٢).
  5. گەڵای زەیتوون ترسی ئۆلیرۆپینی تێدایە کە بکوژێکی بەهێزی بەکتریا و ڤایرۆس و کەڕووە.

سوودەکان و بەکارهێنانی زەیتوون

  1. گەڵای زەیتوون وەک پاککەرەوە و دابەزێنەری پلەی گەرمی بەکاردێت، بەهەمان شێوەی توێکڵی دارەکەی.
  2. چونکە ترشی دیرۆپینی تێدایە بۆیە بەکاردێت بۆ کوشتنی جۆرەها بەکتریا و کەڕوو و ڤایرۆس بە گوێرەی ڕاپۆرتی تەندروستی کە دکتۆر (پریڤاتیرا-R.James Privatera) پێشکەشی کردووە، بەتایبەتی ڤایرۆسی (Epstein Barr Virus)
  3. بۆ چارەسەری نەخۆشی بێ هێزی درێژخایەن.
  4. بۆ چارەسەری تامیسکەی سووک و گڕە سوورە.
  5. دەزگای بەرگری لەش بەهێز دەکات بۆیە بەکاردێت بۆ نەخۆشی ئایدز (AIDS).
  6. ماندووبوون و شەکەتی و لاوازی ئەو نەخۆشانە کەم دەکاتەوە وەک شێرپەنجە و ئایدز بەهۆی زیادکردنی بەرگری لەش و کەم کردنەوەی زۆربوونی ڤایرۆسەکان و بەکتریا.
  7. نەخۆشییەکانی سەرما و هەڵامەت و ئەنفلۆنزا.
  8. کەم کردنەوەی ڕێژەی کۆلیسترۆڵ و دابەزینی پەستانی خوێن.
  9. گەڵای کوڵاو بەسوودە بۆ دابەزینی شەکری خوێن.


سەرچاوەکان



1859 بینین