چارەسەری سکچوونی خوێناوی چییە؟

چارەسەری سکچوونی خوێناوی چییە؟

له‌لایه‌ن: ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-20-01:58:00 - کۆدی بابەت: 4670
چارەسەری سکچوونی خوێناوی چییە؟

ناوه‌ڕۆك

دەرمانی کوردەواری بۆ سکچوونی خوێناوی

ئەو کەسەی لەگەڵ ڕەوانی خوێن دابنێت، ڕۆژی نیو کیلۆ ئاوی خەیار بخواتەوە، لە شەو و ڕۆژێکدا شەش پەرداخ ئاوی پرتەقاڵ بخواتەوە وە خۆی ئاوی پرتەقاڵەکە بگرێت نەک شەربەتی بازاڕ، ڕۆژی سێ پەرداخ ئاوی گێزەر و کەوچکێک ڕەشکە و هەنگوین و سرکە بەیەکەوە ئێواران و بەیانیان، خۆشاوی مێوژ چەند بتوانیت ئاوی هەناری ترش و مێخۆش بەسوودە، فستەق، تووری کوڵاو، پیاز، مۆز، ڕیشەی کوڵاوی هێرۆ، خەیار و زەردەچەوە، هەمووی بەسوودن لەگەڵ بەراوردی مەزاج بۆ مەزاجێکی تر، وە ڕۆژانە یەکێک لەو ئارەقانە بخواتەوە (ئارەقی کوزەڵە + ئارەقی هێرۆ + ئارەقی پرپرە + ئارەقی زرشک + ئارەقی سیر + ئارەقی ناعناع) وە یەک کەوچکی چا لە هاڕاوی ئسفرزە لە پیاڵەیەک ئاوی کوڵاودا بتوێنرێتەوە و بیخواتەوە، بۆ سکچوون کە ڕشانەوەی لەگەڵ بێت کەوچکێک خاکشیر (١٠) خولەک بیکوڵێنێت و بیخواتەوە یان تویکڵی نارنج بە هەنگوینەوە بخوات.


سەرچاوەکان

165 بینین