خۆراکی نەخۆشی مایەسیری

له‌لایه‌ن: محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-22-02:34:00 - کۆدی بابەت: 4742
خۆراکی نەخۆشی مایەسیری

ناوه‌ڕۆك

مایەسیری - (Hemorrhoids)

ئەوەی تووشی مایەسیری بوو دەبێت پارێز بکات لەوانە:

گۆشتی سوور و شتی سوورەوەکراو و خواردنەوە گازییەکان و مەشروبات و جگەرە و باینجان و نیسک و کەلەرم و شیر و خورما و سیر و پیاز و ئەو میوەیەی پێی با دەکات، ئەگەر پاشەڕۆ خڕبوو وەک کەلا ئەوە قۆڵۆنە و ئەگەر درێژبوو و ڕەق بوو ئەوە مایەسیرییە، ئەوانەش چارەسەریەتی: گۆشتی کەڵەشێری ماڵی و کاڵەک و هەنار و زرشک و هەڵوژە و پرپرە وە ئەگەر کەسێک سەفرای زۆربێت هەلیلەی زەرد باشە.

بەگشتی ئەوانە بەسوودن

(هەلیلەی ڕەش (٢٥)گرام + دەنکە بادەم (٢٥)گرام + هەنگوین (٥٠)گرام، لەدوای هاڕین و لێکدان ڕۆژی دووجار هەر جارەی کەوچکێک دەخورێت، لەدوای هەر ژەمێک دوو کەوچک زەیتی زەیتوون دەخۆیتەوە.

ئەمانەش بەسوودن: (شا تەڕە - کولەکە - هەنجیر - جەعفەری - باینجان - بەڕوو - بەهێ - فستەق - هەنگوین - جۆ دوو سەر - ترێ - جۆ - زرشک - تاڵیشکە - سونبولی جوان - ڕەشکە - سیر - پەتاتە - گەرچک - ئۆکالینتۆش - کونجی - قۆخ - زەیتی کونجی - گەزگەزکە - گژنیژ - گوێزەر - گوێزی هیندی - سپێناغ - با بردەڵە - پیاز - کەوەر - ڕەگی مێکوک - بێژان - ئاس - پرپرە - ڕێواس - قەزوان - وەنەوشە - قاوە - عنبە - توو - کوزەڵە - کەلەرم - توور).


سەرچاوەکان

37 بینین