برنج

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-24-03:16:00 - کۆدی بابەت: 4801
برنج

ناوه‌ڕۆك

زانیاری دەربارەی برنج

بەشی بەکارهاتووی دەنکەکەییەتی، ڕووەکێکی ساڵانەیە و سەرچاوەکەی لە ئاسیاوەیە بە تایبەتی چین و هیندستان و ئەندۆنیسیا، هەر لەوێوە بڵاوبۆتەوە بۆ سوریا و ئەفەریقا و ئەمەریکا. لە سووریاوە بە دەریای سپی ناوەڕاستەوە گەیشتۆتە ئەوروپا. ئێستا لە ئیتالیا و ئیسپانیا دەچێندرێ و بە کەمێکیش لە بەریتانیا. لە جیهاندا ١٥٠ جۆری هەیە و لە هیندستان ٥٠-٦٠ جۆری هەیە.

بۆ چاندنی برنج زەویەکی تەڕ و ئاوێکی زۆری دەوێت و لە ناو زۆنگاوەکانیش دەبێت، کەم جۆری هەیە لە زەوی وشک و کەم ئاوی بڕوێت.

پێکهاتەی برنج

  • نیشاستە ٧٨٪.
  • ئاو ١٢.٥٪.
  • پڕۆتین ٣٪.
  • ڕۆنی ڕووەکی ٣٪.
  • کانزای وەک پۆتاسیۆم و سۆدیۆم و کالیسیۆم و مەنگەنیز و فۆسفۆڕ و کبریت و یۆدی تیایە.
  • ڤیتامینی (ئەی و بی و ئی) تیایە.

بەکارهێنانی پزیشکی و سوودەکانی برنج

  • سەرچاوەیەکی سەرەکی خۆراک و وزەیە.
  • سووکە لەسەر گەدە و بە ئاسانی هەرس دەکرێت.
  • بۆ سکچوون باشە چونکە پۆتاسیۆمی تیایە.
  • ئاوی برنج پاش کوڵان بۆ نەرم کردن و ڕوونی پێست باشە.
  • ئاوی برنج و کەمێک شەکر و لیمۆ بۆ دابەزینی تاو گەرما بردن و هەوکردن باشە.
  • بۆ نەخۆشیەکانی گورچیلە باشە وەک بوونی پڕۆتین لەناو میز و کەمبوونەوەی چالاکی گورچیلە.
  • هۆقنەی دامەن بە ئاوی برنج باشە بۆ چارەسەری برین و هەوکردنی ڕەستە و کۆم.
  • ئاوی برنج بۆ چارەسەری سووتانەوەی پێست و ڕۆژبردن باشە.
  • بۆ چارەسەی سکچوون باشە بە تایبەتی لە منداڵان بە تایبەتی لە منداڵان بە تایبەتی ئەوانەی شیری چەور وەردەگرن.


سەرچاوەکان



2572 بینین