دژە ئەکسیدەکان و شێرپەنجەکان چیین؟

دژە ئەکسیدەکان و شێرپەنجەکان چیین؟

له‌لایه‌ن: ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-24-23:04:00 - کۆدی بابەت: 4814
دژە ئەکسیدەکان و شێرپەنجەکان چیین؟

ناوه‌ڕۆك

دژە ئەکسیدەکان و شێرپەنجەکان

بریتیە لەو ئەنزیم و کانزا و ترشی ئەمینیانەی لەشمان دەپارێزن لە وردیلەی سەربەست و چالاکی ئەو وردیلانە دەوەستێنن. زۆر جاریش پێیان دەڵێن پیاوە باشەکان.

وردیلەی سەربەست ئەو وردیلانەن کەوا پەیوەستن بە ئۆکسجینەوە و ناجێگیرن و کاریگەریەکەی تێکدەری بەهێزیان هەیە لەسەر لەش. دروستدەبن لەناو لەش لە ئەنجامی کارلێکە کیمیاویە جیاجیاکانی ناو لەش. ئەوانەش هێرش دەکەن سەر خانەکان کاری ئەکسدەی ناڕێک و نادورستی تیایدا ئەنجام دەدەن و هۆکارن بۆ تێکشانی خانەکان و کەمبوونەوەی بەرگری و توشبوونیان بە شێرپەنجە، بۆیە زۆرجار پێی دەڵێن پیاوە خراپەکان.

هۆکاری درستبوونی وردیلە سەربەستەکان

  • تیشکی ڕۆژ کاتێک دەگاتە زەوی تیشکی سەرو وەنەوشەیی تیایە بۆ ماوەی نیو کاتژمێری یەکەم سوودی هەیە بەڵام کاتێک زۆر گەرم دادێت زیانی دەبێت و ئەو وردیلە سەربەستانە لەناو لەشمان دروستدەکات کۆ هۆکاری شێرپەنجەن.
    خەلیفەی مسوڵمانان (عمری کوڕی خطاب - خوا لێی ڕازی بێت) فەرموویەتی (ڕۆژ گەرماوی عەرەبە)، ئەمەش وتەیەکی ڕاست و دروستە لەبەر ئەوەی کاریگەری ڕۆژ لەسەر ناوچەی عەرەبی کەمترە لە گەلانی تر چونکە پێستی ئەوان تەنک و سپیە، کەمتر بەرگەی تیشکی ڕۆژ دەگرێت، بەڵام پێستی عەرەب مەیلەو ڕەشە و قژیان ڕەشە کاریان کەمتر لێدەکات وە هەروەها بۆی دیاری کردوین ماوەی خۆدانە بەر تیشکی ڕۆژ کەوا بە بڕی چوونە ناو گەرماوێکە کە ئەویش ماوەکەی هەر نیو کاتژمێر دەبێت. خۆ دانە بەر تیشکی ڕۆژیش هەر نیو کاتژمێر باشە.
  • لە ئەنجامی ئەو کارلێکە کیمیاویانەی کەوا ڕۆژانە لەناو لەشدا ڕوودەدات و دەبێتە هۆی دروستبوونی وزە و دەرچوونی ئەو وردیلانە بۆ ناو خوێن.
  • دەوروبەر و ژینگە و پاڵەپەستۆی سەر لەش.
    1. پیسبوونی ژینگە وەک جگەرە کێشان و عارەق خواردنەوە.
    2. چوونە ناو تەمەن و وەرزشی توند و تیژ.
    3. جۆرەها تیشکی ئەتۆمی.

لەش بۆ ئەوەی بەرگری لەو وردیلانە بکات و تا ڕادەیەک کۆنترۆڵی بکات ئەوا هەندێک مادە دروستدەکات یان لە خۆراک وەریدەگرێت بۆ ئەوەی زیانی کەم بکاتەوە، ئەوانەش بریتین لە هەندێک ڤیتامین و کانزا و ئەنزیمات وەک ڤیتامینی (ئەی و سی و ئی) و ئەلفا و بیتا کارۆتین و ترشی لیپۆیک و میلاتۆنین و گلوتاسیۆن و کانزای وەک زینک و سلینیۆم و ئەنزیمی وەک پایرۆکسیدەیز و سۆپر ئۆکساید دیسمیوتەیز و زۆری تر.


سەرچاوەکان

171 بینین