مارسیدس ML

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-04-27-22:47:00 - کۆدی بابەت: 4922
مارسیدس ML

ناوه‌ڕۆك

مارسیدس ML

مارسیدس ML یەکێکە لە بەرهەمەکانی کۆمپانیای مارسیدس، ئەم کۆمپانیایە یەکێکە لە کۆمپانیا بەناوبانگ و پێشکەوتووەکانی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل کە هەموو ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە بەرهەمی دەهێنێت بەھێز و شاهانەن، هەرچەندە کۆمپانیای مارسیدس بەناوبانگە بۆ ئۆتۆمبێلە وەرزشییەکانی، بەڵام ئۆتۆمبێلی بەرزی جۆری SUV بەرهەمدەهێنێت، کە پۆلێنی (M)ـی هەیە کە بە ناوازەترین جوانترینی ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلانە دادەنرێت.

تایبەتمەندی و کێشەکانی ئۆتۆمبێلی مارسیدس ML

بزوێنەر

  • ئەم پۆلێنەی ئۆتۆمبێلی مارسیدس بزوێنەری گەورە و بەهێزیان هەیە کە بە بەنزین کاردەکەن و شەش بستۆنن و هێزی 320 ئەسپیان هەیە، هەروەها جۆرێکی تریان هەیە کە هەمان بزوێنەری هەیە و بە دیزڵ کاردەکات و هێزی 240 ئەسپی هەیە.
  • جۆرێکی تری ئەم ئۆتۆمبێلانە بزوێنەری هەشت بستۆنیان هەیە کە تواناکەی دەگاتە 402 هێزی ئەسپ.
  • هەرچەندە بزوێنەری ئەم جۆری ئۆتۆمبێلانەی مارسیدس گەورەن بەڵام لەچاو ئۆتۆمبێلەکانی تردا بەنزین کەمتر بەکاردەهێنێت.

گێڕی ئۆتۆمبێلەکە

  • ئۆتۆمبێلی مارسیدس جۆری ML گێڕەکەی ئۆتۆماتیکە و پێنج خێرایی هەیە و توانای کۆنتڕۆڵکردنی ئۆتۆمبێلەکە زیاتر دەکات.
  • لە هەندێک تاقیکردنەوەدا دەرکەوتووە کە کەمێک دواکەوتن هەیە لە گۆڕانی خێراییەکان (گێڕ)ـی ئۆتۆمبێلەکە کە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی هەستانی ئۆتۆمبێلەکە.

سەلامەتی

ئۆتۆمبێلی مارسیدس ML بە یەکێک لە باشترین ئۆتۆمبێلەکان دادەنرێت لە ڕووی سەلامەتییەوە چونکە ئیستۆپی بەهێزی هەیە لەگەڵ سیستمی دژە خلیسکان (ABS) لەگەڵ چەندین ئێرباگ بۆ پاراستنی سەرنشینەکانی.

دەبڵی ئۆتۆمبێلەکە

وەکو هەموو ئۆتۆمبێلەکانی جۆری SUV دەتوانیت ئۆتۆمبێلەکە بگۆڕێت بۆ دەبڵ ئەکسل (4WD) بۆ ڕێگا سەخت و بەفراوییەکان.

زیادکراوەکان

ئۆتۆمبێلی مارسیدس ML چەندین زیادکراوەی هەیە کە پارەیەکی زۆری تێناچێت، وەک دوگمەی سەر سوکانی ئۆتۆمبێل و کامێرا بۆ بینینی دواوەی ئۆتۆمبێلەکە و کوشنی پێست (چەرم).


سەرچاوەکان



725 بینین