هیۆندای سەنتافی

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-04-28-21:24:00 - کۆدی بابەت: 4964
هیۆندای سەنتافی

ناوه‌ڕۆك

هیۆندای سەنتافی

ئۆتۆمبێلی هیۆندای سەنتافی ئۆتۆمبێلێكی دەبڵ ئەكسلە كە بەرهەمی كۆمپانیای هیۆنداییە و بۆ یەكەمین جار لە ساڵی 2000 بەرهەمهات، ئەم ئۆتۆمبێلە بە سێ قۆناغدا تێپەڕیوە، كە نەوەی یەكەمی ئەم ئۆتۆمبێلە لە ساڵی 2000 تا 2007 بەرهەمهێنرا، پاشان لە ساڵی 2007 تا ساڵی 2012 نەوەی دووەمی ئەم ئۆتۆمبێلە بەرهەمهێنرا، لە دوای ساڵی 2012 نەوەی سێهەمی ئەم ئۆتۆمبێلە بەرهەمهێنرا كە تا ئێستا دروستكردنی بەردەوامە.

تایبەتمەندی و كێشەكانی هیۆندای سەنتافی

بزوێنەر

  • ئۆتۆمبێلی هیۆندای سەنتافی بزوێنەرێكی شەش بستۆنی هەیە كە بە تەكنەلۆژیای (GDI) كاردەكات كە لە هەندێك بزوێنەری هەشت بستۆن باشترە.
  • هێزی ئۆتۆمبێلەكە دەگاتە هێزی 270 ئەسپ.
  • هەرچەندە بزوێنەری ئۆتۆمبێلەكە بەهێزە بەڵام بە یەكێك لە ئۆتۆمبێلە ئابوورییەكان دادەنرێت چونكە ڕێژەیەكی كەم لە بەنزین بەكاردەهێنێت، كە لە ناو شاردا بۆ هەر 7 كیلۆمەترێك یەك لیتر بەنزین بەكاردەهێنێت، هەروەها بۆ دەرەوەی شار بۆ هەر 9 كیلۆمەترێك یەك لیتر بەنزین بەكاردەهێنێت.

گێڕ

ئۆتۆمبێلی هیۆندای سەنتافی گێڕ ئۆتۆماتیكە و شەش خێرایی (گێڕ)ـی هەیە.

سیستمی سەلامەتی

  • ئۆتۆمبێلی هیۆندای سەنتافی كامێرای هەیە بۆ ئەوەی شۆفێر بتوانێت هەموو لاكانی ئۆتۆمبێلەكە ببینێت.
  • ئۆتۆمبێلەكە سیستمی بینینی شەوانی بەھێزی هەیە چونكە لایتەكانی ئۆتۆمبێلەكە لەگەڵ تایەكانیدا دەجوڵێت بۆ ئەوەی شۆفێر بە ئاسانی پێشەوەی خۆی ببینێت.

سیستمی كارپێكردنی ئۆتۆمبێلەكە

  • ئۆتۆمبێلەكە تەكنەلۆژیای پێشكەوتووی تێدایە وەك شاشەیەكی لەمس بۆ كۆنتڕۆڵكردنی تایبەتمەندییەكانی ئۆتۆمبێلەكە.

قەبارەی سندوقەكەی

  • هەرچەندە ئۆتۆمبێلەكە تایبەتمەندی پێشكەوتووی تێدایە بەڵام لە كێشە كەم نییە كە یەكێك لەوانە بریتییە لە بچووكی قەباری سندوقەكەی.

ڕێژەی بەكارهێنانی بەنزین

  • هیۆندای سەنتافی یەكێكە لە ئۆتۆمبێلە ئابوورییەكان كە بە یەك لیتر بەنزین دەتوانێت 9 كیلۆمەتر ببڕێت، بەڵام لە چاو ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە هەمان پۆلێنن بەنزین زیاتر بەكاردەهێنێت.

ڕێگا سەختەكان

  • پاش تاقیكردنەوەی ئۆتۆمبێلی هیۆندای سەنتافی لە ڕێگا سەختەكاندا دەركەوت كە ئەم ئۆتۆمبێلە ناتوانێت بە ئاسانی بەم ڕێگایانەدا بڕوات هەروەها بۆ ڕێگا شاخاوییە سەختەكان نابێت.


سەرچاوەکان



606 بینین