سوزوکی ڤیتارا

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-04-29-15:46:00 - کۆدی بابەت: 5019
سوزوکی ڤیتارا

ناوه‌ڕۆك

سوزوکی ڤیتارا

ئۆتۆمبێلی سوزوکی ڤیتارا یەکێکە لە بەرهەمەکانی کۆمپانیای سوزوکی ژاپۆنی کە یەکەم مۆدێلی ئەم ئۆتۆمبێلە لە ساڵی 1988 دروستکراوە و تا ئێستا کۆمپانیاکە لە دروستکردنی بەردەوامە، ئەم ئۆتۆمبێلە دەکەوێتە پۆلێنی ئۆتۆمبێلە دەبڵ ئەکسلەکان.

تایبەتمەندی و کێشەکانی سوزوکی ڤیتارا

بزوێنەر

  • ئەم ئۆتۆمبێلە سێ جۆر بزوێنەری هەیە کە یەکەمیان قەبارەکەی 1.6 لیترە و بە بەنزین کاردەکات، دووەمیان قەبارەکەی 1.6 لیترە و بە دیزڵ کاردەکات، هەروەها جۆری سێهەم قەبارەکەی 1.4 لیترە و بە بەنزین کاردەکات.
  • ئەم ئۆتۆمبێلە لە چاو ئۆتۆمبێلە دەبڵ ئەکسلەکانی تر لاوازترە.
  • بۆ 20 کیلۆمەتر تەنها یەک لیتر بەنزین بەکاردەهێنێت.

گێڕ

  • هەموو جۆرەکانی ئەم ئۆتۆمبێلە گێڕیان ئۆتۆماتیکە و شەش خێرایی (گێڕ)ـیان هەیە.
  • دەبڵ ئەکسلی ئۆتۆمبێلەکە بەدەستی خۆتە هەرکاتێک بتەوێت دەتوانیت بیکوژێنیتەوە.

دیزاینی ناوەوە

  • دیزاینی ناوەوەی ئۆتۆمبێلەکە سادەیە و ئەو تایبەتمەندییانەی کە هەیەتی لە هەموو ئۆتۆمبێلەکانی تردا هەیە.
  • یەک تایبەتمەندی بەشی ناوەوەی ئۆتۆمبێلەکە بریتییە لە کۆنتڕۆڵکردنی گەرمی کوشنەکان لە ڕێکەی سوکانی ئۆتۆمبێلەکەوە و هەروەها دەتوانیت مۆبایلەکەت لەڕێگەی بلوتوسەوە ببەستیتەوە بە ئۆتۆمبێلەکەوە.
  • ئێرباگی تێدایە بۆ پاراستنی شۆفێر و سەرنشینەکانی.
  • سندوقی ئۆتۆمبێلەکە قەبارەکەی مامناوەندە و جێگەی پێداویستییەکانتی تێدا دەبێتەوە.

دەبڵ و سیستمی سەلامەتی

  • ئۆتۆمبێلی سوزوکی ڤیتارا پێنج ئەستێرەی بەدەستهێناوە لە تاقیکردنەوەی ئەوروپی بۆ سەلامەتی، هەروەها سیستمی ئیستۆپ گرتنی پێشکەوتووی تێدایە.
  • دەبڵەکانی ئۆتۆمبێلەکە نەرمن و بۆ ڕێگا سەختەمان دەبێت بەڵام لە کاتی کارپێکردنی جۆری وەرزشی نەرمی دەبڵەکانی کەم دەبێتەوە.
  • جۆری وەرزشی ئۆتۆمبێلەکە کار دەکاتە سەر وەڵامدانەوە سوکانی ئۆتۆمبێلەکە بەمەبەستی ڕێک هێشتنەوەی ئۆتۆمبێلەکە لە ڕێگاکاندا.

نرخ

نرخی ئۆتۆمبێلی سوزوکی ڤیتارا بە پێی زیادکراوەکانی دەگۆڕێت کە لە 16 هەزار دۆلارەوە دەست پێدەکات و دەگاتە 26500 دۆلار.


سەرچاوەکان



550 بینین