سوزوکی سویفت

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-04-30-15:39:00 - کۆدی بابەت: 5034
سوزوکی سویفت

ناوه‌ڕۆك

سوزوكی سویفت

سوزوكی سویفت ئۆتۆمبێلێكی ژاپۆنییە كە بە یەكێك لە باشترین ئۆتۆمبێلە بچووكەكان دادەنرێت، كە شیوەیەكی جوان و هەروەها لاشەیەكی بەهێزی هەیە و لە هەموو ئۆتۆمبێلە هاوشێوەكانی باشترە.

تایبەتمەندی و كێشەكانی سوزوكی سویفت

بزوێنەر

  • ئەم ئۆتۆبێلە دوو جۆر بزوێنەری هەیە كە یەكەمیان ستانداردە بریتییە لە بزوێنەرێكی قەبارە 1.4 لیتر هەروەها چوار بستۆنە و بۆ هەر 100 كیلۆمەترێك 5.5 لیتر بەنزین بەكاردەهێنێت.
  • جۆری دووەمی بزوێنەری ئۆتۆمبێلەكە قەبارەكەی 1.6 لیترە و چوار بستۆنە و وەك ئۆتۆمبێلێكی وەرزشی وایە، بۆ هەر 100 كیلۆمەترێك 6.4 لیتر بەنزین بەكاردەهێنێت.

گێڕ

  • لە جۆری ستانداردی ئۆتۆمبێلەكەدا گێرەكە عادییە و پێنج خێرایی (گێڕ)ـی هەیە، هەروەها دەتوانیت وەك زیادكراوێك داوا گێڕ ئۆتۆماتیك بكەیت.
  • گێڕی عادی لە ئۆتۆمبێلەكەدا خێراییەكی زۆر دەبەخشێت بە ئۆتۆمبێلەكە.

بەشی ناوەوە

  • هەرچەنە قەبارەی ئۆتۆمبێلەكە بچووكە بەڵام كوشنەكانی فراوانە و ئاسوودەیی دەبەخشێت بە شۆفێر.
  • دەستكاریكردنی شێوازی كوشنەكان كارەبایی نییە و پێویستە بە دەست بكرێت.
  • كوشنەكانی دواوەی ئۆتۆمبێلەكە بچووكە بۆ ئەو كەسانەی كە باڵایان بەرزە بێزاركەرە.
  • سندوقی ئۆتۆمبێلەكە بچووكە و شوێنی پێداویستی زۆر نابێتەوە.

سەلامەتی

سوزوكی سویفت یەكێكە لە ئۆتۆمبێلە بەهێزەكان لە سەلامەتیدا چونكە حەوت ئەیرباگی تێدایە بۆ كوشنەكانی پێشەوە، كە دوو دانەیان تایبەتە بە ئەژنۆكانی شۆفێرەكە.

سیستمی ئیستۆپگرتنی خێرای نییە، كە شتێكی بەرچاوە بۆ ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلانە.

دەبڵ

  • دەبڵەكانی ئۆتۆمبێلەكە پێشكەوتوون و ئاسوودەیی بە شۆفێر دەبەخشن لەكاتی ڕۆیشتن بە ڕێگا خراپەكاندا.
  • سیستمی پێچكردنەوەی ئۆتۆمبێلەكە هایدرۆلیكی نییە بەڵكو كارەباییە، كە خۆڕاگری دەبەخشێت بە ئۆتۆمبێلەكە.

دیزاینی دەرەوە

  • ڕەنگی سپی ڕەنگێكی ستانداردی ئۆتۆمبێلەكەیە، بەڵام پێنج ڕەنگی تری هەیە كە دەتوانیت لە كاتی كڕینیدا داوای بكەیت، بەڵام نرخەكەی زیاتر دەبێت.
  • هەموو جۆرەكانی ئۆتۆمبێلی سوزوكی سویفت جۆری هاچباكن (Hatchback).


سەرچاوەکان



528 بینین