هەندێک خۆراکی بەسوود بۆ هاتنەوەی مووی سەر

هەندێک خۆراکی بەسوود بۆ هاتنەوەی مووی سەر

له‌لایه‌ن: ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-05-01-05:01:00 - کۆدی بابەت: 5078
هەندێک خۆراکی بەسوود بۆ هاتنەوەی مووی سەر

ناوه‌ڕۆك

هەندێک زانیاری دەربارەی سەر ڕووتانەوە

(گەڵای سەوزی سیر (٢٠٠)گرام + گیا کلکە ئەسپ (١٠)گرام + زەیتی زەیتوون (١٥٠)گرام) هەرسێکیان لێک دەدرێت و لەسەر ئاگری هێواش بکوڵێت و تێک بدرێت تاکو دەبێتە مەرهەم ئێوارە و بەیانیان شوێنی ڕووتاوەی پێ چەور دەکرێت، بۆ کەچەڵی بە کەفی دەریا سەر بشۆ کە سور بوویەوە نیشانەی چاک بوونەوەیە و موو دەڕوێتەوە کە سور نەبوویەوە مووی لێ ناڕوێتەوە، کە سوور بوویەوە (گەڵای دڕو + گەڵای دارەبەن + گەڵای گەزگەزکە +خەنە)
هەر چواریان بەیەک ڕێژە تێکەڵ بکە و لەسەری بدە بۆ ماوەی (٢-٣) کاتژمێر دوای ڕۆنی قەزوان چەوری بکە تا چل ڕۆژ وە بە زەیتی ڕۆزماری مەساجی بکە ڕۆژی دووجار، بۆ پێشگری لەموو هەڵوەرین ڕۆنی زەیتوون لەگەڵ زەیتی ئۆکالیبتۆس بە یەک ڕێژە تێکەڵیان بکە و سەری پێ مەساج بکە.

بۆ هاتنەوەی مووی سەر ماوەیەکی زۆر سەر بە ئاوی هەنگوین بشۆ یان قەزوان بسوتێنە وەک مەرهەم لە شوێنەکەی ببەستە، (زەیتی مێخەک (١٥٠)گرام + حەسیری شوشەیی گەنمەشامی (١٥٠)گرام + نیو پیاڵە خەل) پێکەوە لەیەک دەدرێن و ئێوارە و بەیانی پێی چەور دەکرێت تا دوو مانگ.


سەرچاوەکان

137 بینین