جۆرە جیاوازەکانی سەرئێشە

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-05-02-09:18:00 - کۆدی بابەت: 5101
جۆرە جیاوازەکانی سەرئێشە

ناوه‌ڕۆك

هەشت جۆرە جیاوازەكەی سەرئێشە و هۆكارەكانی

سەر ئێشە نەخۆشیەکە کە رەنگە بەبێ جیاوازی تووشی هەموان ببێت، بەهۆی سەرماوە یاخود گرژبوونی ماسولکەکان، یان ماندووبوونێکی زۆرەوە، بێگومان ئەگەر کەسەکە نەخۆشیەکی دیکەی نەبێت.

گرنگترین جۆرەکانی سەر ئێشە

سەر ئێشەی کافیین

ئەگەر ڕاھاتویت لەسەر خواردنەوە کافاینەکان وەک چا و قاوە لە کاتێکی تایبەت دا لەڕۆژدا، ئەگەر لەهەمانکاتدا نەیخۆیتەوە رۆژانە، لەشت داوای کافاین دەکات و توشی سەرئێشە دەبیت.

سەر ئێشە بەهۆی ئازاری ددانەوە

هەندێک کات بوونی ئازار لە ددانەکانتدا، بەهۆی هەوکردنی پوک یان کلۆربوونەوە، جۆرێک لە سترێسی بۆ دروست دەبێت و دواجار دەبێتەهۆی سەر ئێشە.

سەر ئێشەی هەڵگەڕاو

بەکارهێنانی دەرمان، یان دژە هەڵئاوسانەکان لە لووتدا، دەبێتەهۆی لوتگیران، دواجاریش کاریگەری لەسەر سەرت دەبێت و تووشی ئازار دەکات.

سەر ئێشەی سترێس

یەکێکە لە باوترین جۆرەکانی سەر ئێشە، کە بەهۆی سترێس و باری دەروونی ناجێگیرەوە دروستدەبێت، ئازارەکە تووشی هەردوولای سەر و ناوچەوان و بەشی پشتەوەی مل و چەناگە دەبێت.

سەر ئێشەی هۆڕمۆن

زیاتر لە ژناندا هەیە، بەهۆی گۆڕانکاری لە هۆڕمۆنەکان لە سوڕی مانگانەدا یان بەکارهێنانی حەبی مەنع، یاخود کاتی دووگیانی.

سەر ئێشەی نیوەیی- شەقیقە

ئەم سەرئێشەیە لایەکی سەرت دەگرێتەوە، لەهەمانکاتدا تووشی گێژبوون و دڵ تێکهەڵهاتن و ڕشانەوە دەبیت، هەستیاریش دەبیت بەرامبەر روناکی و دەنگەکان.

سەر ئێشەی هێشوویی

بەهەمانشێوە تووشی بەشێکی سەر دەبێت، زیاتر لە دەوری چاودایە، لەهەمانکاتدا لوت دەگیرێت و هەڵئاوسان روودەدات، فرمێسکیش بەچاوتدا دێتەخوارێ.

سەر ئێشەی ھەوکردنی گیرفانەکانی لووت

بەشی پێشەوەی سەر و دەموچاوت تووشی ئازار دەبێت، بەهۆی هەوکردنی گیرفانەکانی لوتەوە.


سەرچاوەکان



1728 بینین