ئۆتۆمبێلی دۆج دورانگۆ

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-05-03-04:21:00 - کۆدی بابەت: 5121
ئۆتۆمبێلی دۆج دورانگۆ

ناوه‌ڕۆك

دۆج دورانگۆ

ئۆتۆمبێلی دۆج دورانگۆ دەكەوێتە پۆلێنی ئۆتۆمبێلە (SUV)ـیە گەورەكان، كۆمپانیای دۆج سەرەتا ئەم ئۆتۆمبێلەی لە ساڵی 1997 دروستكرد و تا ئێستا لە دروستكردنی بەردەوامە، لە ئێستادا ئۆتۆمبێلی دۆج دورانگۆ پێنجەمین پڕفرۆشترین ئۆتۆمبێلە (SUV)ـیەكانە لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكادا.

تایبەتمەندی و كێشەكانی ئۆتۆمبێلی ئۆتۆمبێلی دۆج دورانگۆ

بزوێنەر

  • جۆری ئۆتۆمبێلی دۆج دورانگۆی ئاسایی بزوێنەرەكەی شەش بستۆنە و هەروەها بزوێنەری هەشت بستۆنی بەردەستە بۆ ئەو كەسانەی كە داوایدەكەن.
  • بزوێنەری ئۆتۆمبێلی دۆج دورانگۆ هێزی 290 ئەسپی هەیە.
  • بزوێنەری ئەم ئۆتۆمبێلە یەك كێشەی هەیە كە بریتییە لە زۆر سەرفكردنی بەنزین، لە دەرەوەی شاردا بۆ 12 كیلۆمەتر یەك لیتر بەنزین بەكاردەهێنێت، بەڵام لە ناوشاردا بۆ 7.5 كیلۆمەتر یەك لیتر بەنزین بەكاردەهێنێت.

گێڕ

  • ئۆتۆمبێلی دۆج دورانگۆ گێڕەكەی ئۆتۆماتیكە و هەشت خێرایی هەیە، هەروەها سیستمی هەیە بۆ گۆڕینی گێڕەكەی بۆ عادی.
  • گێڕی ئۆتۆمبێلەكە بە شێوەیەك دروستكراوە كە كەمترین بەنزین بەكاربهێنێت، هەروەها لە چاو ئۆتۆمبێلەكانی هەمان پۆلێندا خێرایی و توانایەكی زیاتری هەیە.

ناوەوەی ئۆتۆمبێلەكە

  • بەشی ناوەوەی ئۆتۆمبێلەكە بەشێوەیەك دروستكراوە كە گەورەبێت و شوێنی فراوانی هەبێت بۆ سەرنشینەكانی، هەروەها ڕیزی سێهەمی كوشنی هەیە كە تەنها بۆ منداڵ دەبێت، بۆیە دەتوانین بڵین دۆج دورانگۆ شوێنی پێنج سەرنشینی هەیە.

سەلامەتی

  • دۆج دورانگۆ دانپێدانانی جیهانی پێدراوە لە لایەنی سەلامەتیدا، چونكە چەندین سیستمی پارێزگاری پێشكەوتووی تێدایە.
  • دیارترین سیستمی پارێزگاری ئۆتۆمبێلەكە بریتییە لە سیستمی دژە قفڵبوونی ئیستۆپەكان و سیستمی دژە خلیسكان (ABS)، هەروەها سیستمی ئەلیكترۆنی دابەشكردنی كێشی تێدایە.

تایبەتمەندییە زیادەكان

ئۆتۆمبێلی دۆج دورانگۆی ئاسایی هەموو تایبەتمەندییەكی تێدا نییە بەڵام دەتوانیت لە بەرامبەر نرخێكی زیاتردا داوایان بكەیت كە دیارترینیان بریتییە لە:

  • كوشنی پێست (چەرم) و فێنككەرەوە لە بەشی دواوە.
  • كامێرای تایبەت بە بینینی دواوەی ئۆتۆمبێلەكە.
  • سیستمی تایبەت بە پاراستن لە دژی دزین.
  • ڕاگری خێرایی (تحدید سرعة).
  • لایتی پێشەوە تایبەت بە كەشوهەواری تەماوی هەروەها كۆژاندنەوە ئۆتۆماتیكی لایتەكان.

نرخ

ئۆتۆمبێلی دۆج دورانگۆی ئاسایی نرخەكەی لە 30 هەزار دۆلارەوە دەستپێدەكات و نرخەكەی بەپێ زیادكراوەكان زیاد دەكات كە دەگاتە 43 هەزار دۆلار.


سەرچاوەکان



883 بینین