دایهاتسو تێریۆس

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-05-03-14:40:00 - کۆدی بابەت: 5125
دایهاتسو تێریۆس

ناوه‌ڕۆك

دایهاتسوو تێریۆس - daihatsu terios

ئۆتۆمبێلی دایهاتوو تێریۆس ئۆتۆمبێلێكی دەبڵ ئەكسلە و یەكێكە لە بەرهەمەكانی كۆمپانیای دایهاتسوو كە كۆمپانیایەكە سەر بە كۆمپانیای تۆیۆتا، ئەم كۆمپانیایە بەناوبانگە بە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی قەبارە مامناوەند بە نرخێكی هەرزان هەروەها ئۆتۆمبێلەكانیان ئابوورین، ئەم كۆمپانیایە ساڵانە 850 هەزار ئۆتۆمبێلە بەرهەمدەهێنن.

تایبەتمەندییەكانی دایهاتسوو تێریۆس

  • قەبارەی بزوێنەرەكەی 1500 سی سییە و چواربستۆنە هەروەها هێزی 105 ئەسپی هەیە.
  • قەبارەی تانگی بەنزینەكەی 50 لیترە و بۆ 100 كیلۆمەتر 8 لیتر بەنزین بەكاردەهێنێت.
  • كێشی ئۆتۆمبێلەكە 1210 كیلۆیە.
  • درێژییەكەی 4.4 مەترە، پانییەكەی 1.7 مەترە و بەرزییەكەی 1.75 مەترە.
  • گێڕی ئۆتۆمبێلەكە ئۆتۆماتیكە و چوار خێرایی (گێڕ)ـی هەیە.
  • لە 12 چركەدا خێراییەكەی لە 0 دەگاتە 100 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا.
  • ئۆتۆمبێلی دایهاتسوو تێریۆس 2016 چوار درەگای هەیە لەگەڵ 7 كوشن.
  • تایبەتمەندی تێكردنی بەنزینی ئەلیكترۆنی هەیە (Fuel injection)، هەروەها سیستمی ئیمۆبڵایزەر (Immobilizer) دژە دزینی هەیە.
  • چەندین ئەیرباگی تێدایە بۆ پاراستنی شۆفێر و سەرنشینەكان.
  • ئاوێنەكانی ئۆتۆمبێلەكە كارەبایین و سوكانەكەی هایدرۆلیكییە.
  • شوێنی AUX و USB هەیە.
  • هەڵگری تایبەت بە كووپ تێدایە لە بەشی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەكە، لەگەڵ شوێنی تایبەت بە هەڵگرتنی پێداویستییەكان لە دەرگاكانی دواوە و پێشەوەی ئۆتۆمبێلەكە.

كێشەكانی ئۆتۆمبێلی دایهاتسوو تێریۆس

  • لەچاو ئۆتۆمبێلەكانی تردا قەبارەی بچووكە.
  • خێرا لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەكە لە پێچەكاندا زۆر مەترسیدارە بەبۆنەی بەرزی ئۆتۆمبێلەكەوە.
  • بزوێنەری ئۆتۆمبێلەكە بەهێز نییە لەچاو قەبارەكەیدا.

نرخی دایهاتسوو تێریۆس

  • ئۆتۆمبێلی دایهاتسوو تێریۆس بە نرخی جیاواز بەردەستە كە بە پێی مۆدێل و ئەو شوێنەی كە لێی دەفرۆشرێت دەگۆڕدرێت، نرخەكەی لە 12 هەزار دۆلارەوە دەست پێدەگات و دەگاتە 15 هەزار دۆلار.


سەرچاوەکان



472 بینین