تۆیۆتا سیکۆیا

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-05-03-14:54:00 - کۆدی بابەت: 5127
تۆیۆتا سیکۆیا

ناوه‌ڕۆك

تۆیۆتا سیكۆیا

ئۆتۆمبێلەكانی تۆیۆتا بە باشترین و بەهێزترینی ئۆتۆمبێلە ژاپۆنییەكان دادەنرێت، كۆمپانیای تۆیۆتا ئۆتۆمبێلی سیكۆیای بۆ یەكەمین جار لە ساڵی 2001 دروستكرد، لە ساڵی 2008 كۆمپانیاكە هەستا بە بەرەوپێشبردن و باشتركردنی ئۆتۆمبێلەكە، كە كڕیارێكی زۆری هەبوو لە بازاڕەكانی جیهاندا.

تایبەتمەندییەكانی تۆیۆتا سیكۆیا

تۆیۆتا سیكۆیا ئێس ئاڕ 5 (SR5)

  • قەبارەی بزوێنەرەكەی 5.7 لیترە و هەشت بستۆنە و هێزی 381 ئەسپی هەیە.
  • گێڕی ئۆتۆمبێلەكە ئۆتۆماتیكە و 6 خێرایی (گێڕ)ـی هەیە.
  • ئۆتۆمبێلەكە هەشت كوشنی تێدایە.
  • ویلەكانی لە ئەلەمنیۆم دروستكراوە و قەبارەیان 18 ئینچە.
  • پێشەوە و دواوەی ئۆتۆمبێلەكە هەستەوەری تێدایە.
  • فێنككەروەی دواوە و پێشەوەی ئۆتۆمبێلەكە كۆنتڕۆڵی جیای هەیە، بۆیە لە سێ شوێنی جیاوازەوە كۆنتڕۆڵ دەكرێت.
  • لایتەكانی پێشەوەی هاڵۆجینین.
  • ڕادیۆ و كارپێكەری سی دی تێدایە، هەروەها 8 بڵندگۆ (مكەربەرە)ـی تێدایە.
  • سیستمی پارێزگاری دژە دزینی تێدایە.
  • شەبەكەكانی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەكە لە كرۆم دروستكراوە و خەتی ڕەساسی تێدایە.
  • ڕاگری خێرایی (تحدید سرعة)ـی تێدایە.
  • لە ئۆتۆمبێلەكەدا 10 هەڵگری كووپی تێدایە.
  • لایتەی تایبەت بە كەشو هەوای تەماوی تێدایە.
  • سوكانی ئۆتۆمبێلەكە دەتوانرێت بۆ سەرەوە و خوارەوە بجوڵێنرێت هەروەها بهێنرێتە دواوە و ببرێتە پێشەوە، بەو شێوەیە كە شۆفێر پێی خۆشە.

تۆیۆتا سیكۆیا لیمیتید (limited)

  • ویلەكانی لە ئەلەمنیۆم دروستكراوە و قەبارەیان 20 ئینچە.
  • كۆشنەكانی پێست (چەرمە).
  • كوشنەكانی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەكە كارەبایین.
  • شاشەی بۆ شەرنشینەكانی دواوە تێدایە.
  • لە دواوە ئۆتۆمبێلەكە باڵی هەیە.
  • دەسكی دەرگاكان و ئاوێنەكانی لاتەنشتەكانی لە كرۆم دروستكراون.
  • دەرگای سنوقی ئۆتۆمبێلەكە كارەباییە.
  • شاشەیەكی گەورەی تێدایە بۆ دەرخستنی زانیارییەكان و هەروەها پێوەری پلەی گەرمی دەرەوەی تێدایە.
  • دەتوانیت بزوێنەری ئۆتۆمبێلەكە لە دوورەوە لە ڕێگەی كۆنتڕۆڵەوە كار پێبكەیت.
  • ئاوێنەكانی لاتەنیشتەكانی بە شێوەیەكی كارەبایی دەنوشتێنەوە.
  • جامەكانی ئۆتۆمبێلەكە پەردەیان پێوەیە.
  • دەتوانرێت كوشنەكانی ڕیزی دووەم و سێهەمی ئۆتۆمبێلەكە بنوشتێنرێنەوە.

تۆیۆتا سیكۆیا پلاتینیۆم (platinum)

  • سیستمی GPS لەگەڵ كامرای تایبەت بە بینینی دواوەی ئۆتۆمبێلەكەی تێدایە.
  • 7 كوشنی هەیە.
  • ڕادیۆ و كارپێكەری كاسێت و دیڤیدی تێدایە لەگەڵ 12 بڵندگۆ (مكەبەرە).
  • ڕەشاشی ئاوی تایبەت بە لایتەكانی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەكە هەیە.
  • كۆسنەكانی بە پێستی (چەرمی) ئەسڵ داپۆشراوە.

كێشەكانی ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا سیكۆیا

  • ڕیژەیەكی زۆر لە بەنزین بەكاردەهێنێت.
  • بزوێنەری ئۆتۆمبێلەكە دەنگی زۆر بەرزە و دێتە ناوەوەی ئۆتۆمبێلەكە، كە بۆ هەندێك كەس بێزاركەرە.


سەرچاوەکان



792 بینین