چەند زیانێکی قژ بەستن بە توندی

چەند زیانێکی قژ بەستن بە توندی

له‌لایه‌ن: مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-05-06-14:21:00 - کۆدی بابەت: 5188
چەند زیانێکی قژ بەستن بە توندی

ناوه‌ڕۆك

چەند زیانێکی قژ بەستن بە توندی

قژی کلکە ئەسپ، هەندێک کات بە ئاسانترین و ڕێکترین مۆدێلی قژ حساب دەکرێت، کە دەتوانیت لە ماڵەوە و لە میوانی و کۆبوونەوە و تەنانەت لە مەراسیمی گەورەشدا ئاوا قژت ببەسیت، بدڵنییایەوە بینەری کەسە ناودارەکان بوویت کە تەنانەت لە بۆنە گەورەکانیشدا بەو شێوەیە قژیان دەبەستن، ڕاستە جوانە بەڵام دەبێت ئاگاداربیت کە زۆر ئەم شێوازی قژبەستنە بەکار نەهێنیت چونکە زیانی زۆری هەیە.

١- زیان دەگەیەنێت بە پێستی سەر

پێستی ژێر مووەکە کاتێک توند دەیبەستی تووشی ئازار و سووتانەوە دەبێت، و ئازار و ئاوسان دروست دەکات و دواتر بە کردنەوەی قژەکە وردە وردە باش دەبێت.

٢- هەندێک کات هۆکارێکە بۆ خراپتربوونی شەقیقە (لاسەرئێشە) 

 کاتێک توند قژ دەبەستیت و زیان بە پێستی سەرت دەگات و ئەمەش ئازاری سەر زیاتر دەکات بەتایبەت شەقیقە.

٣- دەبێتە هۆی ڕاکێشانی پێستی ڕووخسار

ڕاکێشانی پێستی ڕووخسار هیچ باش نییە بۆت و زۆر ڕاکێشانی دواتر ڕووخسار پیر دەکات و پیرتر لە تەمەنی خۆت دەردەکەویت.

٤- ئەگەری زیادبوونی ئازاری پشت زیاد دەکات

پێستی سەر دەکەوێتە ژێر فشارێکی زۆرەوە، بەتایبەت ئەگەر قژەکە پڕ و قورس بێت، بۆیە مل و سەرشانەکانیش ئازاریان پێ دەگات و وردە وردە دەچێتە خواریشەوە و چونکە دەمارەکان فشار لەخیان دەکەن بۆ ڕێک وەستاندنی قژەکە.

٥- قژەکە گرێ دەخوات

کاتێک بەو شێوەیە قژت دەبەستیت و بۆ ماوەیەکی زۆر نایکەتەوە تاڵەکانی ڤژ دەشکێن و قژەکەش گرێ دەخوات و ناشرین دەبێت.

٦- وەرینی قژ زیاد دەکات

کاتێک بەم شێوەیە قژت دەبەستیت وەرینی قژ زۆر زیاتز دەکات، کاتێک بە توندی قژەکە ڕادەکێشیت ئیتر وردە وردە ئەملاولا کەچەڵ دەبێت و هەروا ئازار و سوتانەوەشی لەگەڵ دەبێت.


سەرچاوەکان

88 بینین