بادام لە گێتی زیندەوەردا

بادام لە گێتی زیندەوەردا

له‌لایه‌ن: یاد نوره‌دین - به‌روار: 2021-05-08-18:41:00 - کۆدی بابەت: 5225
بادام لە گێتی زیندەوەردا

ناوه‌ڕۆك

دهربارهی گێتی زیندهوهر 

په‌رتوكی " گێتی زینده‌وه‌ر " یه‌كێكی دیكه‌ له‌ شاكار و نووسراوه‌كانی نووسه‌ر و زانای گه‌وره‌ی كورد ( عه‌لادین سه‌جادی )یه‌ ، كتێبی گێتی زینده‌وه‌ر كتێبێكه‌ دنیایه‌كی سه‌ربه‌خۆی گرتووه‌ له‌ باره‌ی گیانله‌به‌ران ، دار و دره‌خت ، كه‌ڵك و نرخیانه‌وه‌ ، هۆش و بیریانه‌وه‌ ، چۆنیه‌تی ژینیانه‌وه‌ ، ئه‌و شتانه‌ تیایانا هه‌ن ، ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه‌ ئه‌یده‌ن ، ئه‌و كارانه كه‌ ئه‌یكه‌ن ، ئه‌و سروشتانه‌ كه‌ هه‌ر هه‌ن  .

ناساندن

بادام بكرێ به‌ هه‌نگوین داو پاشان بنێژرێ كه‌ بوو به‌دار ئه‌و داره‌ باش و خۆشی ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر بویسترێ بادام ناوكێكی پڕ و قه‌ڵه‌وی هه‌بێت ده‌نكه‌ بادامێ بهێنرێ توێكڵه‌كه‌ی لێ بكرێته‌وه‌ به‌ڵام به‌جۆرێك كه‌ ناوكه‌كه‌ی هیص بریندار نه‌بێ ئه‌مجا به‌كاغه‌زێك وه‌یان به‌په‌ڕۆیه‌ك وه‌یان گه‌ڵا مێوێك دا دابنرێ و بپێچێنرێته‌وه‌ و بنێژرێ و سه‌ره‌كه‌ی به‌خۆڵه‌ مێش داپۆشرێ ئه‌و ناوكه‌ كه‌بوو به‌دار ، بادامی به‌ری ئه‌وا داره‌ گۆشتن و توێكڵێكی نازكی ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر بته‌وێ باخی بادام هیچی لێ هه‌ڵنه‌وه‌رێ و نه‌كه‌وێ سه‌ری كه‌رێك له‌ ناو لقی دارێكیانا هه‌ڵواسه‌ ئیتر هیچی لێ ناكه‌وێ ،خواردنی بادامی شیرین بۆ نه‌مانی كۆكه‌ و ساف كردنی سینگ زۆر باشه‌ ، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌نجیردا بخورێ پیاو قه‌ڵه‌و ئه‌كاته‌وه‌ ، چاو تیژ ئه‌كات ، كۆڵنج لائه‌با ، هه‌ر وه‌ها بۆ یه‌كێكیش باشه‌ كه‌ سه‌گی هار گرتبێتی ، بادامی تاڵێش بكوڵێنرێ و بنرێ له‌و به‌ڵه‌كیه‌ كه‌ له‌ ڕوومه‌تا په‌یدا ئه‌بێ لای ئه‌با ، بنرێ له‌ كۆڵنج ئه‌یڕه‌وێنێته‌وه‌ ،ه ه‌روه‌ها بادامی تاڵ له‌گه‌ڵ هه‌نگوین دا تێكه‌ڵاو بكرێ یه‌كێ كۆڵنجی هه‌بێ بیخوا بۆی باشه‌ ، خواردنی بادام بۆ نه‌هێشتنی گه‌ڕی زۆر نایابه‌ ، یه‌كێ ئه‌گه‌ر بیه‌وێ مه‌ستیی شه‌راب كاری تێ نه‌كاو سه‌رخۆش نه‌بێ حه‌و ده‌نك بادام له‌ ناشتا بخواو پێش خواردنی عه‌ره‌قه‌كه‌ش پێنج ده‌نك بخوا ئه‌و شه‌رابه‌ ئیتر كاری تێ ناكا بۆ سه‌رخۆشبونێكی زیاوه‌ .

 


سەرچاوەکان

95 بینین