بەڕوو لە گێتی زیندەوەردا

بەڕوو لە گێتی زیندەوەردا

له‌لایه‌ن: یاد نوره‌دین - به‌روار: 2021-05-09-15:26:00 - کۆدی بابەت: 5250
بەڕوو لە گێتی زیندەوەردا

ناوه‌ڕۆك

دهربارهی گێتی زیندهوهر 

په‌رتوكی " گێتی زینده‌وه‌ر " یه‌كێكی دیكه‌ له‌ شاكار و نووسراوه‌كانی نووسه‌ر و زانای گه‌وره‌ی كورد ( عه‌لادین سه‌جادی )یه‌ ، كتێبی گێتی زینده‌وه‌ر كتێبێكه‌ دنیایه‌كی سه‌ربه‌خۆی گرتووه‌ له‌ باره‌ی گیانله‌به‌ران ، دار و دره‌خت ، كه‌ڵك و نرخیانه‌وه‌ ، هۆش و بیریانه‌وه‌ ، چۆنیه‌تی ژینیانه‌وه‌ ، ئه‌و شتانه‌ تیایانا هه‌ن ، ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه‌ ئه‌یده‌ن ، ئه‌و كارانه كه‌ ئه‌یكه‌ن ، ئه‌و سروشتانه‌ كه‌ هه‌ر هه‌ن  .

ناساندن

به‌ڕوو له‌و دارانه‌یه‌ كه‌ له‌ كێوه‌كان ئه‌ڕوێن ، به‌تایبه‌تی له‌وڵاتی كورده‌واری زۆره‌ ، به‌ ته‌بیعه‌ت خۆی به‌خۆی ئه‌بێ نه‌وه‌ك به‌چاندنی ئینسان ، ئاگر و پشكۆیه‌كی زۆر تیژ و قایمی هه‌یه‌ ، به‌ری داری به‌ڕوو كه‌ پێ ئه‌ڵێن به‌ڕوو ئه‌یبرژێنن و ئه‌یخۆن ، ساڵێ كه‌ قات و قڕ بێ ئه‌یهاڕن و ئه‌یكه‌ن به‌نان ، به‌ڕوو بۆ برژاندن بخرێته‌ ناو ئاگره‌وه‌ ئه‌گه‌ر سه‌ره‌كه‌ی نه‌كرێ كه‌ ته‌قه‌یوه‌ بدا له‌ هه‌ركه‌س وه‌كو گولله‌ وایه‌ ، له‌گه‌ڵی شوێن له‌ كوێستانه‌كانا كه‌ڵكێكی زۆر له‌ به‌ڕوو وه‌رئه‌گرن خودی به‌ڕووه‌كه‌ ئه‌خۆن ، گه‌ڵاكه‌ی ئه‌كه‌ن به‌ گه‌ڵ بۆ ماڵات له‌ داره‌كه‌ی گه‌لێ شت دروست ئه‌كه‌ن داری به‌ڕوو جه‌وتیش ئه‌گرێ ، گه‌ڵای دار به‌ڕوو ئه‌گه‌ر بخرێ به‌ سه‌رماردا ئیتر ناتوانێ باش بڕوا ، هه‌روه‌ها مار و دووپشك و شته‌ وه‌یا له‌ خشۆكه‌كان شتێك دای به‌ ئینسانه‌وه‌ ، وه‌یا شوێنێك خوێنی نه‌ئه‌وه‌ستایه‌وه‌ گه‌ڵای دار به‌ڕووی بخرێته‌ سه‌ر به‌كه‌ڵكه‌ بۆ هه‌مووی ، خۆڵه‌مێشی دار به‌ڕوو له‌لای كونی مشكی ده‌شتی – مشكه‌ زله‌كان – رۆ بكرێ مشكه‌كان گه‌ڕ ئه‌بن و ئوه‌شێنه‌ یه‌ك یه‌كتری ئه‌كوژن .


سەرچاوەکان

96 بینین