بەهێ لە گێتی زیندەوەردا

بەهێ لە گێتی زیندەوەردا

له‌لایه‌ن: یاد نوره‌دین - به‌روار: 2021-05-09-15:33:00 - کۆدی بابەت: 5251
بەهێ لە گێتی زیندەوەردا

ناوه‌ڕۆك

دهربارهی گێتی زیندهوهر 

په‌رتوكی " گێتی زینده‌وه‌ر " یه‌كێكی دیكه‌ له‌ شاكار و نووسراوه‌كانی نووسه‌ر و زانای گه‌وره‌ی كورد ( عه‌لادین سه‌جادی )یه‌ ، كتێبی گێتی زینده‌وه‌ر كتێبێكه‌ دنیایه‌كی سه‌ربه‌خۆی گرتووه‌ له‌ باره‌ی گیانله‌به‌ران ، دار و دره‌خت ، كه‌ڵك و نرخیانه‌وه‌ ، هۆش و بیریانه‌وه‌ ، چۆنیه‌تی ژینیانه‌وه‌ ، ئه‌و شتانه‌ تیایانا هه‌ن ، ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه‌ ئه‌یده‌ن ، ئه‌و كارانه كه‌ ئه‌یكه‌ن ، ئه‌و سروشتانه‌ كه‌ هه‌ر هه‌ن  .

ناساندن

داری به‌هێ دارێكی جوانه‌ ، خۆڵه‌مێشی داره‌كه‌ی و گه‌ڵاكه‌ی ( كل ) چ كارێكی هه‌یه‌ بۆ چاو ئه‌ویش ئه‌و كاره‌ی هه‌یه‌ ، گوڵی به‌هێ مێشك زۆر به‌هێز ئه‌كات ، داری به‌هێ زیاتر له‌و شوێنانه‌ ئه‌بێت كه‌فێنك ئه‌بێت ، خواردنی به‌هێ دڵ به‌هێز ئه‌كات ، زه‌رد و لاوازی له‌ئینسانا ناهێڵێ ، مناڵێش له‌سكا جوان ئه‌كات ، خواردنی به‌هێ له‌سه‌ر تێری باشه‌ چونكه‌ ئه‌و خواردنه‌ی كه‌ له‌ زكایه‌ هه‌زمی ئه‌كا ، كورد ئه‌ڵێ ( به‌هێ به‌تێری و سێو به‌برسێتی ) به‌هێ ئه‌گه‌ر به‌چه‌قۆ كه‌رت بكرێ تام و ئاوی نامێنێ و تاڵ ئه‌بێ به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌خۆی كه‌رت بكرێ  و بشكێنرێ پێچه‌وانه‌ی وه‌ ئه‌بێ ، خواردنی به‌هێ تینوێتی ئه‌شكێنێ و معیدە به‌هێز ئه‌كات ، ئافره‌تی سك پڕ ئه‌گه‌ر ده‌وام له‌سه‌ر به‌هێ خواردن بكا به‌تایبه‌تی له‌مانگی سێ یه‌می سكه‌كه‌یا مناڵه‌كه‌ی جوان ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر شێر له‌مه‌مكی ئافره‌تا وه‌ستاو نه‌هات ، به‌هێ له‌گه‌ڵ هه‌نگوین بكوڵێنن و لێ بنێن ژان و ئاوسایی كه‌ هه‌بێ لای ئه‌باو پاشان به‌ئاسانی ئیتر شیری دێت ، ئه‌و شوێنه‌ی ترێی لێ دانراوه‌ ئه‌گه‌ر به‌هێشی لێ دانێن تریه‌كه‌ خراپ ئه‌كات ، هه‌ر ژوور و شوێنێك میوه‌ی ترێ لێ بوو ئه‌گه‌ر به‌هێشی لێ بێ هه‌موو میوه‌كان خراپ ئه‌كات و له‌كه‌ڵك ئه‌كه‌ون ، به‌هێ له‌ناو كا وه‌یا ئارده‌ هه‌ڕه‌دا دابنرێ ماوه‌یه‌كی زۆر ئه‌مێنێته‌وه‌ .

 


سەرچاوەکان

97 بینین