بستە - فستەق لە گێتی زیندەوەردا

بستە - فستەق لە گێتی زیندەوەردا

له‌لایه‌ن: یاد نوره‌دین - به‌روار: 2021-05-09-20:56:00 - کۆدی بابەت: 5252
بستە - فستەق لە گێتی زیندەوەردا

ناوه‌ڕۆك

دهربارهی گێتی زیندهوهر 

په‌رتوكی " گێتی زینده‌وه‌ر " یه‌كێكی دیكه‌ له‌ شاكار و نووسراوه‌كانی نووسه‌ر و زانای گه‌وره‌ی كورد ( عه‌لادین سه‌جادی )یه‌ ، كتێبی گێتی زینده‌وه‌ر كتێبێكه‌ دنیایه‌كی سه‌ربه‌خۆی گرتووه‌ له‌ باره‌ی گیانله‌به‌ران ، دار و دره‌خت ، كه‌ڵك و نرخیانه‌وه‌ ، هۆش و بیریانه‌وه‌ ، چۆنیه‌تی ژینیانه‌وه‌ ، ئه‌و شتانه‌ تیایانا هه‌ن ، ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه‌ ئه‌یده‌ن ، ئه‌و كارانه كه‌ ئه‌یكه‌ن ، ئه‌و سروشتانه‌ كه‌ هه‌ر هه‌ن  .

ناساندن

داری بسته‌ خۆی له‌خۆیا دارێكی سه‌یره‌ ، زۆر چه‌وره‌ ، بخرێته‌ ناو ئاگر ئه‌سووتێ به‌بێ ئه‌وه‌ دووكه‌ڵ بكا ، ئه‌مه‌ له‌هیچ دارێكی ترا نیه‌ ، وه‌كوو ئه‌ڵێن داری بسته‌ سه‌ره‌تا قه‌زوانه‌ و موتوربه‌ له‌بادام كراوه‌ ، بسته‌ خۆی واته‌ به‌ره‌كه‌ خواردنی بۆ ئه‌و كه‌سه‌ كه‌ جڕوجانه‌وه‌ر پێوه‌ داوه‌ زۆر به‌كه‌ڵكه‌ ، یه‌كێ كۆكه‌ی هه‌بێ له‌گه‌ڵ به‌ڵغه‌م دا بسته‌ بخوا بۆی باشه‌ ، دیسانهێزێكی زۆر ئه‌دا به‌و كه‌سانه‌ی ، كه‌ هێزی شه‌هوانیه‌تیان كه‌م بووه‌ته‌وه‌ ، یه‌كێ تانه‌ وه‌یا تاریكایی له‌ چاویا هه‌بوو ڕۆنی بسته‌ بكاته‌ چاوی به‌ڵام ده‌وامی له‌سه‌ر بكا هیچ ئه‌له‌مێك له‌چاویا ناهێڵێ .


سەرچاوەکان

112 بینین