داری خورما لە گێتی زیندەوەردا

داری خورما لە گێتی زیندەوەردا

له‌لایه‌ن: یاد نوره‌دین - به‌روار: 2021-05-09-22:22:00 - کۆدی بابەت: 5254
داری خورما لە گێتی زیندەوەردا

ناوه‌ڕۆك

دهربارهی گێتی زیندهوهر 

په‌رتوكی " گێتی زینده‌وه‌ر " یه‌كێكی دیكه‌ له‌ شاكار و نووسراوه‌كانی نووسه‌ر و زانای گه‌وره‌ی كورد ( عه‌لادین سه‌جادی )یه‌ ، كتێبی گێتی زینده‌وه‌ر كتێبێكه‌ دنیایه‌كی سه‌ربه‌خۆی گرتووه‌ له‌ باره‌ی گیانله‌به‌ران ، دار و دره‌خت ، كه‌ڵك و نرخیانه‌وه‌ ، هۆش و بیریانه‌وه‌ ، چۆنیه‌تی ژینیانه‌وه‌ ، ئه‌و شتانه‌ تیایانا هه‌ن ، ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه‌ ئه‌یده‌ن ، ئه‌و كارانه كه‌ ئه‌یكه‌ن ، ئه‌و سروشتانه‌ كه‌ هه‌ر هه‌ن  .

ناساندن

دهربارهی گێتی زیندهوهر 

په‌رتوكی " گێتی زینده‌وه‌ر " یه‌كێكی دیكه‌ له‌ شاكار و نووسراوه‌كانی نووسه‌ر و زانای گه‌وره‌ی كورد ( عه‌لادین سه‌جادی )یه‌ ، كتێبی گێتی زینده‌وه‌ر كتێبێكه‌ دنیایه‌كی سه‌ربه‌خۆی گرتووه‌ له‌ باره‌ی گیانله‌به‌ران ، دار و دره‌خت ، كه‌ڵك و نرخیانه‌وه‌ ، هۆش و بیریانه‌وه‌ ، چۆنیه‌تی ژینیانه‌وه‌ ، ئه‌و شتانه‌ تیایانا هه‌ن ، ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه‌ ئه‌یده‌ن ، ئه‌و كارانه كه‌ ئه‌یكه‌ن ، ئه‌و سروشتانه‌ كه‌ هه‌ر هه‌ن  .

ناساندن

داری خورما دارێكی ڕاستی جوانی به‌رزه‌ ، له‌وڵاتی گه‌رمه‌سێردا نه‌بێ نابێ ، تا نه‌وه‌د و شه‌ش جۆری هه‌یه‌ ، له‌زۆر شتیا له‌ڕه‌وشتی ئینسان دایه‌ ، له‌ڕاستی باڵایا له‌جیا بوونه‌وه‌ی نێر و مێ كه‌ی دا ، له‌وه‌دا كه‌ تا ئه‌و نێرو مێ یه‌ یه‌ك نه‌گرن وه‌یان بۆنی یه‌ك نه‌كه‌ن نایه‌نه‌ به‌ر ، مه‌ڕ له‌وڵاتی كوێستانا چ كه‌ڵكێكی هه‌یه‌ ، خورماش له‌وڵاتی گه‌رمیانا ئاوایه‌ ، چۆن مه‌ڕ هه‌رچی شتیه‌تی ته‌نانه‌ت قشپله‌كه‌شی به‌كه‌ڵكه‌ و هیچ شتێكی به‌ خۆڕایی ناڕوا داری خورماش ئاوایه‌ ، كورد به‌داره‌كه‌و به‌ به‌ره‌كه‌ی هه‌ر ئه‌ڵێ خورما ، به‌ش به‌ش گه‌ڵا ده‌ر ئه‌كات و ووشك ئه‌بێ شوێنه‌كه‌ی ئه‌بێ به‌قه‌فی داره‌كه‌ تا ته‌واو به‌رز ئه‌بێته‌وه‌ ، ئه‌مجا له‌سه‌ره‌زه‌ گه‌ڵاكان ئه‌مێنێ و به‌ر ئه‌دا ، به‌ره‌كه‌ی وه‌كوو ترێ به‌هێشۆیه‌ به‌ڵام هێشوی ئه‌م زۆر گه‌وره‌یه‌ ، قه‌فه‌كه‌ش زۆر به‌رز ئه‌بێته‌وه‌ ، له‌سه‌ر ئه‌مه‌ ئه‌ڵێ جارێك دوو كورد ڕێگه‌یان ئه‌كه‌وێته‌ ئه‌و وڵاته‌ی عه‌ره‌بستانه‌و چاویان به‌دار خورما ئه‌كه‌وێت كه‌ زۆر به‌رزه‌ یه‌كێكیان به‌ویكه‌یان ئه‌ڵێت ئه‌رێ برا ئه‌و دار خورما بۆچی خوا ئه‌وه‌نده‌ به‌رز دورستی كردوه‌ ، ئه‌وی كه‌شیان وه‌ڵامی ئه‌داده‌ته‌ ئه‌ڵێ برا له‌ترسی حوشتره‌ ، داری خورما ئه‌گه‌ر سه‌ره‌كه‌ی ببڕن داره‌كه‌ ئه‌مرێت و وشك ئه‌بێت به‌رگێكی هه‌یه‌ به‌سه‌ره‌وه‌یه‌ وه‌كو ئه‌و پێسته‌یه‌ كه‌مناڵی تێیدایه‌ له‌كاتی بونه‌كه‌یا ، ئه‌گه‌ر لقێكی بڕا ئیتر ده‌رناچێته‌وه‌ وه‌كو ئه‌ندامی له‌شی مرۆڤ وایه‌ ، ئه‌گه‌ر نێر و مێكه‌ی له‌ ناشتندا له‌یه‌كه‌وه‌ نزیك بن به‌ری زۆر ئه‌دات ، ئه‌گه‌ر یه‌كێكیان بڕان ئه‌ویتریان به‌ر نادا ، ئه‌گه‌ر نێرێك له‌ ناو مێكاندا نێژرا با هه‌ڵێكرد بۆنی ته‌ڵع له‌ناو مێكاندا بڵاوده‌بێته‌وه‌ به‌و بۆنه‌یه‌ مێكان دێنه‌ به‌ر ، داری خورما زیاتر له‌سه‌د ساڵ ده‌ژی له ساڵی شه‌شه‌مدا دێته‌ به‌ر ، خورما وه‌كو ترێ دۆشاوی لێ ده‌كرێ ، شه‌رابی لێ ئه‌كرێ ، یه‌كێ سیر بخوات پاشان خورما بخوات به‌سه‌ریا بۆنی سیره‌كه‌ نامێنێ .

، له‌ڕاستی باڵایا له‌جیا بوونه‌وه‌ی نێر و مێ كه‌ی دا ، له‌وه‌دا كه‌ تا ئه‌و نێرو مێ یه‌ یه‌ك نه‌گرن وه‌یان بۆنی یه‌ك نه‌كه‌ن نایه‌نه‌ به‌ر ، مه‌ڕ له‌وڵاتی كوێستانا چ كه‌ڵكێكی هه‌یه‌ ، خورماش له‌وڵاتی گه‌رمیانا ئاوایه‌ ، چۆن مه‌ڕ هه‌رچی شتیه‌تی ته‌نانه‌ت قشپله‌كه‌شی به‌كه‌ڵكه‌ و هیچ شتێكی به‌ خۆڕایی ناڕوا داری خورماش ئاوایه‌ ، كورد به‌داره‌كه‌و به‌ به‌ره‌كه‌ی هه‌ر ئه‌ڵێ خورما ، به‌ش به‌ش گه‌ڵا ده‌ر ئه‌كات و ووشك ئه‌بێ شوێنه‌كه‌ی ئه‌بێ به‌قه‌فی داره‌كه‌ تا ته‌واو به‌رز ئه‌بێته‌وه‌ ، ئه‌مجا له‌سه‌ره‌زه‌ گه‌ڵاكان ئه‌مێنێ و به‌ر ئه‌دا ، به‌ره‌كه‌ی وه‌كوو ترێ به‌هێشۆیه‌ به‌ڵام هێشوی ئه‌م زۆر گه‌وره‌یه‌ ، قه‌فه‌كه‌ش زۆر به‌رز ئه‌بێته‌وه‌ ، له‌سه‌ر ئه‌مه‌ ئه‌ڵێ جارێك دوو كورد ڕێگه‌یان ئه‌كه‌وێته‌ ئه‌و وڵاته‌ی عه‌ره‌بستانه‌و چاویان به‌دار خورما ئه‌كه‌وێت كه‌ زۆر به‌رزه‌ یه‌كێكیان به‌ویكه‌یان ئه‌ڵێت ئه‌رێ برا ئه‌و دار خورما بۆچی خوا ئه‌وه‌نده‌ به‌رز دورستی كردوه‌ ، ئه‌وی كه‌شیان وه‌ڵامی ئه‌داده‌ته‌ ئه‌ڵێ برا له‌ترسی حوشتره‌ ، داری خورما ئه‌گه‌ر سه‌ره‌كه‌ی ببڕن داره‌كه‌ ئه‌مرێت و وشك ئه‌بێت به‌رگێكی هه‌یه‌ به‌سه‌ره‌وه‌یه‌ وه‌كو ئه‌و پێسته‌یه‌ كه‌مناڵی تێیدایه‌ له‌كاتی بونه‌كه‌یا ، ئه‌گه‌ر لقێكی بڕا ئیتر ده‌رناچێته‌وه‌ وه‌كو ئه‌ندامی له‌شی مرۆڤ وایه‌ ، ئه‌گه‌ر نێر و مێكه‌ی له‌ ناشتندا له‌یه‌كه‌وه‌ نزیك بن به‌ری زۆر ئه‌دات ، ئه‌گه‌ر یه‌كێكیان بڕان ئه‌ویتریان به‌ر نادا ، ئه‌گه‌ر نێرێك له‌ ناو مێكاندا نێژرا با هه‌ڵێكرد بۆنی ته‌ڵع له‌ناو مێكاندا بڵاوده‌بێته‌وه‌ به‌و بۆنه‌یه‌ مێكان دێنه‌ به‌ر ، داری خورما زیاتر له‌سه‌د ساڵ ده‌ژی له ساڵی شه‌شه‌مدا دێته‌ به‌ر ، خورما وه‌كو ترێ دۆشاوی لێ ده‌كرێ ، شه‌رابی لێ ئه‌كرێ ، یه‌كێ سیر بخوات پاشان خورما بخوات به‌سه‌ریا بۆنی سیره‌كه‌ نامێنێ .


سەرچاوەکان

95 بینین