زەیتون لە گێتی زیندەوەردا

زەیتون لە گێتی زیندەوەردا

له‌لایه‌ن: یاد نوره‌دین - به‌روار: 2021-05-10-14:07:00 - کۆدی بابەت: 5256
زەیتون لە گێتی زیندەوەردا

ناوه‌ڕۆك

دهربارهی گێتی زیندهوهر 

په‌رتوكی " گێتی زینده‌وه‌ر " یه‌كێكی دیكه‌ له‌ شاكار و نووسراوه‌كانی نووسه‌ر و زانای گه‌وره‌ی كورد ( عه‌لادین سه‌جادی )یه‌ ، كتێبی گێتی زینده‌وه‌ر كتێبێكه‌ دنیایه‌كی سه‌ربه‌خۆی گرتووه‌ له‌ باره‌ی گیانله‌به‌ران ، دار و دره‌خت ، كه‌ڵك و نرخیانه‌وه‌ ، هۆش و بیریانه‌وه‌ ، چۆنیه‌تی ژینیانه‌وه‌ ، ئه‌و شتانه‌ تیایانا هه‌ن ، ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه‌ ئه‌یده‌ن ، ئه‌و كارانه كه‌ ئه‌یكه‌ن ، ئه‌و سروشتانه‌ كه‌ هه‌ر هه‌ن  .

ناساندن

زه‌یتوون دارێكه‌ كه‌ گه‌ڵایه‌كی سه‌وزی ته‌ڕی ئاوداری هه‌یه‌ ، به‌ره‌كه‌شی هه‌ر پێ ئه‌ڵێن زه‌یتوون سه‌وز ڕه‌نگ و خڕه‌ ئه‌خورێ و ڕۆنی لێئه‌گرن و زۆر به‌كه‌ڵكه‌ داری زه‌یتون زۆر دره‌نگ دێته‌ به‌ر ، له‌وانه‌یه‌ ئه‌گه‌ر یه‌كێ بینێژێ كوڕی ئه‌و كه‌سه‌ به‌ره‌كه‌ی ئه‌خوا وه‌كو ئه‌ڵێن داره‌كه‌ی تا هه‌زار ساڵ ئه‌ژی ، شوێنی فێنك بۆ باشه‌ ، داری زه‌یتون بۆ بێ ئاوی ماوه‌یه‌كی زۆر خۆی ئه‌گرێ ، ئه‌گه‌ر له‌داری به‌ڕوو سنگ دروست بكرێت و بكوترێ به‌ چوار ده‌وری ئه‌و زه‌ویدا كه‌ داری زه‌یتونی لێ یه‌ ، ئه‌و زه‌یتونه‌ به‌هێز و به‌رێكی زۆری ئه‌بێ ، ڕیشه‌ی داری زه‌یتون بكرێته‌ ئه‌ستۆی ئه‌و كه‌سه‌ كه‌ دووپشك پێوه‌ی ده‌دات هه‌ر خێرا ژانه‌كه‌ی ئه‌شكێ ، گه‌ڵای داری زه‌یتوون به‌ته‌ڕی له‌گه‌ڵ ئاودا بیكوڵێن و ئاوه‌كه‌ بپرژێنێ  به‌ناو ماڵدا مێش له‌ناو ماڵدا نامێنێ ، یه‌كێ دانی ژان بكات گه‌ڵای زیتوون له‌گه‌ڵ سركه‌ بكوڵێنێو بیخاته‌ سه‌ر ژانه‌كه‌ی نامێنێ هه‌ر ئه‌و گه‌ڵایه‌ له‌ ئاوی هه‌نگوین دابكوڵێنێ و بنرێته‌ سه‌ر ددانێ كه‌ كرم خواردوویه‌تی هه‌ر خێر هه‌ڵی ئه‌كه‌نێ ، جه‌وی داری زه‌یتون بنرێ له‌ مایه‌سیری بۆی باشه‌ ، زه‌یتون به‌ره‌كه‌ی خواردنه‌كه‌ی تاڵی ده‌م ناهێڵێ و به‌ڵغه‌م لائه‌با ، ده‌مار به‌هێز ئه‌كات ، ماندوێتی ناهێڵێت ، خه‌م ناهێڵێت ، 


سەرچاوەکان

69 بینین