داری سماق لە گێتی زیندەوەردا

داری سماق لە گێتی زیندەوەردا

له‌لایه‌ن: یاد نوره‌دین - به‌روار: 2021-05-10-14:12:00 - کۆدی بابەت: 5257
داری سماق لە گێتی زیندەوەردا

ناوه‌ڕۆك

دهربارهی گێتی زیندهوهر 

په‌رتوكی " گێتی زینده‌وه‌ر " یه‌كێكی دیكه‌ له‌ شاكار و نووسراوه‌كانی نووسه‌ر و زانای گه‌وره‌ی كورد ( عه‌لادین سه‌جادی )یه‌ ، كتێبی گێتی زینده‌وه‌ر كتێبێكه‌ دنیایه‌كی سه‌ربه‌خۆی گرتووه‌ له‌ باره‌ی گیانله‌به‌ران ، دار و دره‌خت ، كه‌ڵك و نرخیانه‌وه‌ ، هۆش و بیریانه‌وه‌ ، چۆنیه‌تی ژینیانه‌وه‌ ، ئه‌و شتانه‌ تیایانا هه‌ن ، ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه‌ ئه‌یده‌ن ، ئه‌و كارانه كه‌ ئه‌یكه‌ن ، ئه‌و سروشتانه‌ كه‌ هه‌ر هه‌ن  .

ناساندن

سماق دارێكی مام ناوه‌نجیه‌ و به‌ئه‌ندازه‌ی داری هه‌نار ده‌بێت ، له‌شوێنی فێنك و كوێستاندا ئه‌بێ به‌ره‌كه‌ی هێشو هێشوه‌ ، ده‌نكه‌كه‌ی ورده‌ ، پێستێكی ته‌نكی به‌سه‌ره‌وه‌یه‌ ، تامه‌كه‌ی تورشێكی به‌له‌زه‌ته ، جه‌وی داره‌كه‌ی له‌سه‌ر ددانێ كه‌ ژان بكات داینێی ژانه‌كه‌ی ئه‌شكێت .


سەرچاوەکان

137 بینین