گوێز لە گێتی زیندەوەردا

گوێز لە گێتی زیندەوەردا

له‌لایه‌ن: یاد نوره‌دین - به‌روار: 2021-05-10-16:15:00 - کۆدی بابەت: 5258
گوێز لە گێتی زیندەوەردا

ناوه‌ڕۆك

دهربارهی گێتی زیندهوهر 

په‌رتوكی " گێتی زینده‌وه‌ر " یه‌كێكی دیكه‌ له‌ شاكار و نووسراوه‌كانی نووسه‌ر و زانای گه‌وره‌ی كورد ( عه‌لادین سه‌جادی )یه‌ ، كتێبی گێتی زینده‌وه‌ر كتێبێكه‌ دنیایه‌كی سه‌ربه‌خۆی گرتووه‌ له‌ باره‌ی گیانله‌به‌ران ، دار و دره‌خت ، كه‌ڵك و نرخیانه‌وه‌ ، هۆش و بیریانه‌وه‌ ، چۆنیه‌تی ژینیانه‌وه‌ ، ئه‌و شتانه‌ تیایانا هه‌ن ، ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه‌ ئه‌یده‌ن ، ئه‌و كارانه كه‌ ئه‌یكه‌ن ، ئه‌و سروشتانه‌ كه‌ هه‌ر هه‌ن  .

ناساندن

گوێز به‌ری دارێكه‌ كه‌به‌داره‌كه‌ش ئه‌ڵێن داری گوێز ، ئه‌م داری گوێزه‌ دارێكی گه‌وره‌ی به‌دیمه‌نه‌ ، له‌وڵاتی كوێستانی دا ئه‌بێت ، چاندنی به‌ قه‌ڵه‌م نیه‌ هه‌ر به‌ناشتنه‌ ، گه‌ڵایه‌كی پانی پڕی هه‌یه‌ به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر هه‌تاو بدا له‌سه‌ری هیچ له‌و هه‌تاوه‌ له‌به‌ر پڕی گه‌ڵاكه‌ی ناكه‌وێته‌ بنه‌كه‌یه‌وه‌ ، ئه‌و دار گوێزه‌ دارێكی قایم و له‌گرێ كانیا وێنه‌ی سه‌یر سه‌یر ده‌رئه‌كه‌وێت ، له‌م گرێ یانه‌ هه‌موو جۆره‌ پیشه‌سازیه‌كی دارینی نیابی لێ ئه‌كرێ ، گوێزو داره‌كه‌ی یه‌كێكه‌ له‌سه‌رمایه‌كانی زۆر شوێنی كورده‌واری ، دانه‌یه‌ گوێز دوو توێكڵی هه‌یه‌ ، یه‌كێ سه‌وز واته‌ كه‌م كۆڵ ، یه‌كێكی تر له‌ ژێر ئه‌وه‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ سه‌خته‌ ، كه‌ئه‌و كه‌م كۆڵه‌ ووشك بووه‌ ئه‌وه‌ گوێزه‌كه‌ پێ گه‌یشتووه‌ ، له‌ناو ئه‌م دوو توێكڵه‌دا كاكڵه‌یه‌ك هه‌یه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ئه‌خورێ ، داری گوێز به‌نی له‌گه‌ڵ هیچ دارێكا نیه‌ ته‌نیا له‌گه‌ڵ فنقا نه‌بێت كه‌له‌ نزیك ئه‌وه‌وه‌ بوو خۆی تێ هه‌ڵئه‌سوێ و گوێزه‌كه‌ش به‌له‌زه‌ت ئه‌بێت ، داری گوێز تا سه‌د ساڵ ده‌ژیت .‌

 


سەرچاوەکان

68 بینین