هەنار لە گێتی زیندەوەردا

هەنار لە گێتی زیندەوەردا

له‌لایه‌ن: یاد نوره‌دین - به‌روار: 2021-05-10-16:20:00 - کۆدی بابەت: 5259
هەنار لە گێتی زیندەوەردا

ناوه‌ڕۆك

دهربارهی گێتی زیندهوهر 

په‌رتوكی " گێتی زینده‌وه‌ر " یه‌كێكی دیكه‌ له‌ شاكار و نووسراوه‌كانی نووسه‌ر و زانای گه‌وره‌ی كورد ( عه‌لادین سه‌جادی )یه‌ ، كتێبی گێتی زینده‌وه‌ر كتێبێكه‌ دنیایه‌كی سه‌ربه‌خۆی گرتووه‌ له‌ باره‌ی گیانله‌به‌ران ، دار و دره‌خت ، كه‌ڵك و نرخیانه‌وه‌ ، هۆش و بیریانه‌وه‌ ، چۆنیه‌تی ژینیانه‌وه‌ ، ئه‌و شتانه‌ تیایانا هه‌ن ، ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه‌ ئه‌یده‌ن ، ئه‌و كارانه كه‌ ئه‌یكه‌ن ، ئه‌و سروشتانه‌ كه‌ هه‌ر هه‌ن  .

ناساندن

هه‌نار وه‌یا داری هه‌نار ، داره‌كه‌ی بچووكه‌ ، گه‌ڵای ورده‌ گوڵه‌كه‌ی ورده‌ جوانترین سور كه‌هه‌بێت سوری هه‌ناره‌ ، قه‌فی داره‌كه‌ی دڕكاوییه‌ ، داره‌كه‌ی له‌شوێنی ساردا نابێت زیاتر له‌ شوێنی گه‌رمدا ئه‌بێت ، خودی هه‌ناره‌كه‌ زل و ئاودار و ده‌نكی سووره‌ ، ئه‌خورێ به‌له‌زه‌ته‌ خوێن پاك ئه‌كاته‌وه‌ ڕوبه‌ هاناری لێ ئه‌گیرێ ، ئه‌گه‌ر ددان له‌ق بوو هه‌نار بۆی باشه‌ .

 


سەرچاوەکان

85 بینین