ڕاهێنانەکانی بچووککردنەوەی سنگ

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-05-12-04:06:00 - کۆدی بابەت: 5295
ڕاهێنانەکانی بچووککردنەوەی سنگ

ناوه‌ڕۆك

کۆمەڵێک کارتێکەر کە قەبارەی سنگ دیاری دەکەن

گرنگە بزانرێت کە قەبارەی سنگ ڕەنگە جیاواز بێت لە ماوەی مانگێکدا، زۆرجار ئەمە پەیوەندی بە کاتەکەیەوە هەیە لە سوڕی مانگانەدا، بۆ نمونە ڕەنگە تێبینی ئەوە بکرێت کە هەندێک ئافرەت سنگیان دەئاوسێت و گەورە دەبێت چەند ڕۆژێک بەر لە سوڕی مانگانە، هەروەها دەکرێت سنگ بە شێوە و قەبارەیەکی تازە وەرگرێت پاش سکپڕیی و منداڵبوونی ئاسایی، وێڕای ئەوەی ڕەنگە هەندێک ئافرەت قەبارەی بەر لە منداڵبوونەکەی بۆ بگەڕێتەوە، سنگ بەشێوەی بەشەکی لە شانەی چەوری پێک هاتووە، بۆیە هەر زیادبوون یان کەمبوونێک لە کێشدا کاریگەری لەسەر قەبارەی سنگ هەیە، هەروەها گۆڕانە هۆڕمۆنییەکان لەکاتی سکپڕی یان منداڵ بوونی ئاسایی ڕۆڵی هەیە لە گەورەکردنی سنگدا.

چەند ڕاهێنانێکی بچووککردنەوەی سنگ

ڕاهێنانی وەکو ڕجیمی خۆراکی یارمەتیدەرە بۆ لەدەستدانی چەوری لەش، هەروەها ڕەنگە یارمەتیدەر بێت لە بچووککردنەوەی قەبارەی سنگ، وە زۆر کەس بە هەڵە پێی وایە کە ڕاهێنانی ئاراستەکراو دەتوانێت چەورییەکانی ناوچەیەکی دیاریکراوی جەستە بسوتێنێت، وەکو ڕاهێنانەکانی سنگ کە کاردەکات بۆ بەهێزکردنی ماسولکەکانی قۆڵ و سنگ، بەڵام ئەو ڕاستەوخۆ چەورییەکان لە مەمکەکانەوە لانابات و نایسوتێنێت، بەڵکو کلیلەکە بریتییە لە سوتاندنی چەوری هەموو بەشەکانی لەش، هەروەها ڕاهێنانە هەواییەکان یارمەتیدەرە بۆ زیادکردنی تێکڕای لێدانەکانی دڵ، لە ئەمەش کاریگەرە لە سوتاندنی چەوری. 

ڕاهێنانی وەرزشی

ڕاهێنانی ڕێکخراو یارمەتیدەرە لە سوتاندنی چەورییەکانی سنگ و بەهێزکردنی ماسولکەکانی ژێر مەمک، بۆ بچووککردنەوەی قەبارەی، وە لەبەر ئەوەی مەمکەکان بڕێکی زۆر چەوریان تێدایە بۆیە ڕاهێنانە زۆر چڕەکان دەکرێت یارمەتیدەربێت لە کەمکردنەوەی کێش بە شێوەیەکی خێراتر، هەروەها لە دەستنیشان کردنی چەند ناوچەیەکی دیاریکراو، هەروەها ڕاهێنانە هەواییەکان یارمەتیدەرن لە خێراکردنی کرداری زیندەچالاکی، هەروەها لەدەستدانی چەورییەکان لە لەشدا، ئامۆژگاری دەکرێین بە ئەنجامدانی ٣٠ خولەک ڕاهێنانی ڕۆژانە بەلایەنی کەمەوە، چوار جار لە هەفتەیەکدا، لە نمونەی ئەو ڕاهێنانانەش:

  • ڕێکردنی خێرا: هەموو ڕاهێنانەکانی کاردیۆ یارمەتیدەرن لە کەمکردنەوەی چەوری لەش و لە نێویشیاندا ناوچەی سنگ، بۆیە ڕێکردنی خێرا و ڕاکردن دەکرێت یارمەتیدەربن لە کەمکردنەوەی قەبارەی سنگ.
  • شناو: ئەم ڕاهێنانە یارمەتیدەرە لە توندکردنەوەی سنگ و بەهێزتر کردنی، کە ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی قەبارەکەی.
  • مەلەوانی: قۆڵهەڵدان و سەوڵ لێدان لە کاتی مەلەوانیدا کاردەکات بۆ بەهێزکردنی ماسولکەکانی شان و سنگ، کە ئەمەش ئاسانکاری دەکات بۆ دەستکەوتنی شێوە و قەبارەی ویستراوی سنگ. 

ڕاهێنانی یۆگا

دەکرێت ئەنجامدانی یۆگا یارمەتیدەربێت بۆ بچووککردنەوەی قەبارەی سنگ و توندکردنەوەی، لە گرنگترین حاڵەتەکانی یۆگاش حاڵەتی پاڕانەوە و حاڵەتی نیوە مانگ و حاڵەتی بۆق، وە پێویستە لە هەر حاڵەتێکدا بەلایەنی کەمەوە ١٠-٢٠ چرکە بمێنیتەوە، هەروەها پێویستە پەیڕەوی هەندێک ئامۆژگاری بکرێت بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی باشتر، لەوانەش:

  • پەیڕەوی ڕژێمت خۆراکی تەندروست. 
  • دورکەوتنەوە لە خۆراکی ئامادەکراو یان خۆراکی سوورەوەکراو یان خواردنەوەی گازی. 
  • خواردنەوەی ئاوێکی زۆر، بۆ لابردنی ژەهرەکان. 
  • هێشتنەوەی کێشی لەش لەژێر چاودێریدا. 
  • جێبەجێکردی پەیڕەوێکی باش بۆ ڕاهێنان.


سەرچاوەکان



1518 بینین