ئەفسەر

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-05-13-08:21:00 - کۆدی بابەت: 5307
ئەفسەر

ناوه‌ڕۆك

ئەفسەر كێیە؟

ئەفسەر بە كەسێك دەوترێت كە لە بەشێكی سەربازیدا بتوانێت فەرماندەیی بكات، ئەو كەسانەی كۆلێژی سەربازی تەواو دەكەن ڕاستەوخۆ پێیاندەوترێت ئەفسەر.

لە زمانی عەرەبیدا وشەی ضابط لە شوێنی ئەفسەر بەكاردێت، كە بە واتای ڕێكوپێكی و تۆكمەیی دێت، وشەی ئەفسەریش پەیوەندی نییە بە پلەیەكی تایبەتەوە بەڵكو بۆ هەموو ئەفسەرانە لە بچووكترین پلەوە (مولازم) بۆ گەورەترین واتە (فەریق ئەول) یاخود (موشیر) یان (موهیب).

پلەكان

جێدار (مولازم): یەك ئەستێرەی هەیە لەسەر شانی.

جێداری یەكەم (مولازم اول): دوو ئەستێرە لەسەر شانی دادەنێت.

سەرهەنگ - پێشەنگ (نەقیب): سێ ئەستێرە لەسەر شانی هەیە.

پێشڕەو (ڕائید): یەكەمین پلەی سەربازییە كە نیشانەی وڵات لەسەر شانی ئەفسەرەكە دادەنرێت، لەو وڵاتانەی حوكمی پادشاییە تاجێك دادەنرێت، لە وڵاتانی كۆماریش وەك عێراق نیشانەكەی هەڵۆیەكە.

پێشكار (موقەدەم): نیشانەیەكی دەوڵەت دادەنێت، لەگەڵ ئەستێرەیەك.

سەردار (عەقید): نیشانەیەكی دەوڵەت دادەنێت، لەگەڵ دوو ئەستێرە.

ڕاگر (عەمید): نیشانەیەكی دەوڵەت دادەنێت، لەگەڵ سێ ئەستێرە.

سەرتیپ (لیوا): نیشانەیەكی دەوڵەت دادەنێت، لەگەڵ دوو شمشێر.

سووپا سالار (فەریق): نیشانەیەكی دەوڵەت دادەنێت، لەگەڵ دوو شمشێر و ئەستێرەیەك.

سووپا سالاری یەكەم (فەریق اول): نیشانەیەكی دەوڵەت دادەنێت، لەگەڵ دوو شمشێر و دوو ئەستێرە.

شكۆدار - سەروەر (موهیب): نیشانەیەكی دەوڵەت دادەنێت، لەگەڵ چڵی زەیتوون.


سەرچاوەکان



2423 بینین