ئاڵە کۆک

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-05-14-15:01:00 - کۆدی بابەت: 5324
ئاڵە کۆک

ناوه‌ڕۆك

زانیاری دەربارەی ئاڵە کۆک

لەتیرەی پامچالە گیایەکی عەلەفی و ڕاوەستاو لق دەرناکات هەر لەسەر بنجی پار ساڵی خۆی دەڕوێتەوە گەڵای توکدار و چین چینە شێوە هێلکەییە و ڕەنگی گەڵاکانی سەوز و خاکیە، گوڵاکان لە ناوەڕاستی گەڵاکان دێنەدەرەوە، بەرز دەبێت تا گەڵاکان سەردەکەوێت و گوڵی زەرد دەردەکات پێنج پەڕ و خونچە شێوەیە، ڕیشەی قایمە و هەودا هەودایە کە تازە دەریدەهێنیت بۆنێکی تووندی هەیە، لەکەنار جادە و ناو باخ و گژ و گیا بۆ خۆی دەڕوێت بەڵام ئێستا دەچێنرێت بۆ جوانی لە ماڵەکاندا و بۆ دەرمان لە کارگەکانی دەرمانسازیدا.

لە مانگی چوار تا مانگی شەش گوڵی هەیە، بۆ دەرمان گوڵەکانی بە هێواشی دەچنن و لە سێبەر یان بە دەزگا بە (٤٠) پلەی سیلیزی وشکی دەکەن گەڵای تازە و جوان و ناسکی لە لاسکەوە لێ دەکەنەوە ئەویش دەبێت بۆ دەرمان، گوڵەکان ڕەنگیان تێدایە بەناوی فلاوت (کریستین) ساپوتین ڕیشکەکەی ماددەی پرمولاساپونین وە پێکهاتەی شیرینی (اگلیون)کە پێی دەڵێن پریمولاژنین تێددایە.

سوودەکانی ئاڵە کۆک

  • خڵت و بەڵغەم هەڵدەکەنێت و بۆ هەوکردنی بۆری هەناسە و لای سەرەوە باشە.
  • لە دەرمان سازی دڵۆپی لی دروست دەکرێت کە (١٠)گرام بۆ دوو فنجان ئاو بەکاردێت.
  • کرم کوژە و لیترێک ئاو (٢٥)گرام لە ڕەگەکەی دەکوڵێنرێت.
  • دژە تەشەنوجە و بۆ تەشەنوجی منداڵان و بۆ ڕیخۆڵە و شوێنی تر باشە.
  • بۆ هەستایری و شەقیقە و ژانەسەر باشە.
  • گوڵەکەی بەهێزکەری باشە بۆ لاشە و بۆ دڵ تێکەڵ هاتن گوڵەکەی دەم دەکرێت.
  • ڕیشکەکەی دەم دەکرێت بۆ کۆکە ڕەشە و ئازاری بۆری هەناسە و میز گیران بۆ لیتریک ئاو (٣٠-٢٠)گرام ڕیشەی وشککراوی (١٥)خولەک بکوڵێت بۆ گورچیلەش باشە.
  • بۆ شوێنی کوتراو و ئازار پێگەشتوو (١٠٠)گرام لە ڕیشەکەکەی بۆ لیترێک ئاو تا (٣٠)خولەک دەکوڵێنرێت و پاشان پێی دەشێلرێت، جۆرێکی تر لەو گوڵە هەیە گەورەترە بەڵام هەمان خاسیەتی هەیە.


سەرچاوەکان



861 بینین