بێژان

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-05-14-15:29:00 - کۆدی بابەت: 5326
بێژان

ناوه‌ڕۆك

زانیاری دەربارەی بێژان

لەتیرەی (کاسنی)ـە گیایەکی عەلەفی چەند ساڵەیە لقی لەیەک دوورن، گەڵاکانی بەرامبەر یەک نین ڕەنگیان سپی مەیل بە زەردە و سەرەنێزەیی و دوو یان سێ لکە و لە دووری هەر گەڵایەکی گەورە چەند گەڵای ورد دەردەکات لێوی گەڵاکان ددانی ورد و مشاریە قوڵن، گوڵەکانی هێشوویە و شێوەی چەتری ڕەنگ سپی و زەردن، میوەی فندقیە، ئەو گیایە تایبەت بە کوێستانەکانە بۆنێکی زۆر دڵگیری هەیە، کاتێک مەڕ و بن دەیخۆیت شیر و پەنیرەکەیان ئەو بۆنە خۆشەی لێ دێت، لە کیشوەری ئاسیا و ئەوروپا زۆرە، کەس نیە نەیناسێت یان ناوی نەبیستبێت، کاتێک گوڵی دا گەڵا و گوڵەکەی دێنن لە سێبەر وشکی دەکەن یان بە دەزگای تایبەتی وشک کەرەوە بە گەرمای (٣٥)پلەی سیلیزی لە دوای وشک کردن لەناو شوشە و لە شوێنی وشک و تاریک هەڵدەگیرێت، جۆرە ئەسانسێکی تێدایە کە بە دڵۆپاندن دەگیرێت (متریسین) لەو دڵۆپاندنە دەست دەکەوێت بەهۆی (ازولین)کە ڕەنگی ئاوییە لە ناویدا هەیە وە ماددەی (الکالوئید، اشیلین، استیشبدرین، تانن) هاڕاوەی تاڵ وە چەند مەواددی تری تێدایە.

سوودەکانی بێژان

  • بۆ ناڕەحەتی (گاستریک)و سکچوون و باکردن بەسوودە.
  • لە کەم کردنەوەی ئازارەکانی ماسولکە کاریگەرە.
  • بۆ ئازار و گرفتی سووڕی مانگانەی ژنان بەسوودە.
  • میزکردن زیاد دەکات و بۆ ڕمڵ و بەردی گورچیلە و میزەڵدان بەسوودە.
  • بۆ میزگیران (١٥)گرام لە گوڵە زەردەکەی دەم دەکرێت و بەیەک جار دەخورێتەوە و یان ئاوی خۆی یان ئاوی شۆڕە بی لە تەشتێکدا لەناویدا دابنیشێت کە گەرمای تەواو مابێت تا سارد دەبێتەوە.
  • ئەگەر (٨)گرام لە گوڵەیەی بە وشکی لەگەڵ هەنگوین بخورێت سێ بەیانی بە سکی بەتاڵ کرمی (اسکاریس) و کرمەکانی تر دەکوژێت و بێ زیانە.
  • بۆ جوانکردنی ڕەنگی پێست و موو بە خواردن و پێ چەورکردن بەکاردێت.
  • بۆ نەخۆشیەکانی پێست وەک زیپکە و (اگزما) بەسوودە.
  • ڕەنگی مووی سەر، زەردی خورمای دەکات.

بەکارهێنانی بێژان

ئەگەر بە وشککراوی و هاڕدراوی دەم بکرێت پڕی دوو کەوچک بۆ یەک پەرداخ ئاوی کوڵاو یان (٥)خولەک کوڵاندن و دوای ساردبوونەوە و پاڵاوتن دەخورێتەوە ڕۆژی دوو جار، یان (١٥)گرام لە ڕۆژێکدا بە سێ جار دەم کردن واتە جاری (٥)گرام بە وشکی لەگەڵ هەنگوین دەخورێت هەر بەم ڕێژەیە، وە لەگەڵ بەیبوون و گیاخاو ڕۆژی (١٠)گرام دەخورێت، ئەگەر بۆ پێست و موو و غەرغەرە بێت کە خواردن نیە دەبێت دوو ئەوەندەی لە پەرداخێک ئاو بکەیت واتە خەست تر بیگریتەوە.

تێبینی: نابێت ژنی دوو گیان بیخوات ئەگەر زۆر بەکاربێت پێست تێکدەچیت و ڕەنگی میز دەکات بە شێوەی بنەوشەی.


سەرچاوەکان



679 بینین