پیاز

پیاز

له‌لایه‌ن: یاد نوره‌دین - به‌روار: 2021-05-14-13:51:00 - کۆدی بابەت: 5329
پیاز

ناوه‌ڕۆك

دهربارهی گێتی زیندهوهر 

په‌رتوكی " گێتی زینده‌وه‌ر " یه‌كێكی دیكه‌ له‌ شاكار و نووسراوه‌كانی نووسه‌ر و زانای گه‌وره‌ی كورد ( عه‌لادین سه‌جادی )یه‌ ، كتێبی گێتی زینده‌وه‌ر كتێبێكه‌ دنیایه‌كی سه‌ربه‌خۆی گرتووه‌ له‌ باره‌ی گیانله‌به‌ران ، دار و دره‌خت ، كه‌ڵك و نرخیانه‌وه‌ ، هۆش و بیریانه‌وه‌ ، چۆنیه‌تی ژینیانه‌وه‌ ، ئه‌و شتانه‌ تیایانا هه‌ن ، ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه‌ ئه‌یده‌ن ، ئه‌و كارانه كه‌ ئه‌یكه‌ن ، ئه‌و سروشتانه‌ كه‌ هه‌ر هه‌ن  .

ناساندن

پیاز یه‌كێكه‌ له‌و ته‌ڕانه‌ كه‌ زۆر ئه‌خورێ و كه‌ڵكی زۆره‌ ، به‌تۆو ئه‌چێنرێت ، سه‌لكه‌كه‌ی له‌ناو زه‌ویدایه‌ ، گه‌ڵاكه‌ی و سه‌لكه‌كه‌ی هه‌ردوكی ئه‌خورێ به‌كاڵی و به‌كوڵاویش ، به‌كاڵی كه‌ڵكی زۆرتره‌ وه‌ك به‌ كوڵاوی ، خۆیشی دوو جۆره‌ : سپی و سوره‌ ، سوره‌كه‌ی تیژه‌ ، پیاز سه‌لكه‌كه‌ی تۆیه‌تی بۆ چاندن ، پیاز هه‌تا زیاتر بچێ به‌زه‌ویدا به‌هێزتر ئه‌بێت ، خواردنی پیاز ده‌مو چاو جوان ده‌كات ، ئاوی پیاز بكرێته‌ ناو چاو ڕوناكی بكاته‌وه‌ .

 


سەرچاوەکان

82 بینین