بەرزکردنەوەی قورسایی

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-05-15-03:12:00 - کۆدی بابەت: 5336
بەرزکردنەوەی قورسایی

ناوه‌ڕۆك

زانیاری دەربارەی بەرزکردنەوەی قورسایی

بەرزکردنەوەی قورسایی لە سەدەی پێشوەوە ناوبانگێکی باشی پەیدا کردووە بە هۆی زۆری ئەنجامدانی لەلایەن هەردوو ڕەگەزەوە، کە لێکۆڵەرەوەکان سوودگەلێکی زۆریان دۆزیوەتەوە کە ئەم ڕاهێنانانە پێشکەشی مرۆڤی دەکەن، ئەم ڕاهێنانانە بەوە دەناسرێت کە کێشی قورسی تێدا بەرز دەکرێتەوە کە دەبنە هۆی کرژبوون و بەهێزبوونی ماسولکەکان، دژی توشبوون لە هەر بەرهەڵستییەکی دەرەکی لەگەڵ پێشبینی زیادکردنی بارستەکەی و بەرگەگەتنی ماسولکەکانی لەش، بەرزکردنەوەی قورسایی لەسەر بنەمای تێک شکاندنی خانە ماسولکەییەکان و دووبارە بونیادنانەوەی و گەشەپێدانی و دروستکردنەوەی سەرلەنوێ. 

سوودەکانی بەرزکردنەوەی قورسایی

بەرزکردنەوەی قورسایی بە ڕاهێنانە گرنگەکانی زیادکردنی بەرگەگری لەش دادەنرێت، سوودی بۆ هەموو کەس هەیە لە تەمەنە جیاوازەکان، بەتایبەتیش ئەوانەی دەناڵێنن بەدەست قەڵەوی زۆرەوە یان کێشەیان هەیە لە جومگە و ماسولکەکان، سوودەکانی بەرزکردنەوەی قورسایی ئەمانەن:

  1. زیادکردنی هێزی ماسولکەکان
  2. زیادکردنی بارستەی ماسولکەکان و تەندروستی ئێسک، بەتایبەت ئەوانەی لە تەمەنی ٣٠ ساڵی تێپەڕیون، وە ئەو ئافرەتانەی سوڕی مانگانەیان کۆتایی هاتووە. 
  3. بەرزکردنەوەی قورسایی یارمەتیدەرە لە لەدەستدانی کێش بەهۆ زیادکردنی زیندەچالاکی لەکاتی پشوودا، واتا زیادکردنی تێکڕای سوتاندنی وزە لەو کاتەدا کە کەسەکە ڕاهێنانی بەرزکردنەوەی قورسایی ئەنجام نادات. 
  4. زیادکردنی پێکەوەیی شێوەی جەستە و هاوسەنگ کردنی. 
  5. کەمکردنەوەی نیشانە و لێکەوتەکانی نەخۆشییە درێژخایەنەکان بەپێی حاڵەتەکە و بەرەو پێشچوونی نەخۆشییەکە بۆ هەر کەسێک لە سنورێکدا. 
  6. زیادکردنی وزەی لەش و باشکردنی باری دەروونی لەڕێی زیادکردنی دەردانی هۆڕمۆنی ئیندۆرفین لە مێشکەوە. 

زیانەکانی بەرزکردنەوەی قورسایی

بەرزکردنەوەی قورسایی چەندین سوود دەستەبەر دەکات بۆ تەندروستی مرۆڤ، بەڵام چەندین زیانی بەرزکردنەوەی قورسایی هەیە لە ئەنجامی بەرزکردنەوەی قورسایی بە شێوەیەکی هەڵە توشی ئەنجامدەرانی ڕاهێنانەکە دەبێت، لەوانە:

  • تێکشکانی ماسولکەکانی قەفەسەی سنگ و ژێیەکان و بەستەرەکان بەهۆی بەرزکردنەوەی کێشی زۆر قورس و بەخێراییەکی زۆر و لەناکاو. 
  • تێکچوونی لە پێکهاتەکان. 
  • زیادکردنی هەستکردن بە ئازاری شانەکان بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی کەمتر توندوتۆڵن و ڕاهێنانی وەرزشی ئەنجام نادەن.
  • شکانی ئێسکەکان لە  ئەنجامی بەرزکردنەوەی قورسایی کە لە توانای کەسەکە زیاتر بێت. 
  • بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن
  • تێکچوون لە جومگەکان
  • ڕەنگە ببێتە هۆی وەستاندنی گەشە لە منداڵاندا.

کاریگەرییە لاوەکییەکانی تەواوکارە خۆراکییەکان

تەواوکارە خۆراکییەکان بەر لە بەرزکردنەوەی قورسایی بەکاردێت بۆ زیادکردنی وزەی کەسەکە، وە زیادکردنی ئاستی ڕۆڵبینین لەکاتی ئەنجامدانی بەرزکردنەوەی قورسایی، هەندێک کەس ناتوانن ئەم تەواوکارە خۆراکییانە بەکاربهێنن بەهۆی ئەو زیانانەی بە تەندروستی جەستەی دەگەیەنن، لەوانەش:

  • هەندێک لە تەواوکارەکان کافایینیان تێدایە کە هێزی ماسولکەکان زیاد دەکات، هەروەها توانای هەڵگرتنی قورساییش، بەڵام لە زیانە لاوەکییەکانی هەستکردنە بە تەنگی و عەرەقکردنەوە و دڵ تێکەڵهاتن و زیادبوونی تێکڕای لێدانەکانی دڵ و خەواڵوویی و سەرئێشە و قەلەقییە. 
  • هەندێک لە تەواوکارەکان کیریاتین لەخۆ دەگرن، کە بارستە و چڕی ماسولکەکان زیاد دەکات، بەڵام لە زیانە لاوەکییەکانی گلدانەوەی ئاو و زیادبوونی غازات و ئاوسان، زیادکردنی کێش و ڕوودانی کێشەیە لە کۆئەندامی هەرسدا.
  • هەندێکی تر لە تەواوکارەکان ترشی ئەمینی ئالانینیان تێدایە، کە ترشەکانی تر لە ماسولکەکاندا کەمدەکاتەوە و یارمەتیدەرە بۆ ئەنجامدانی ڕاهێنانی بەرزکردنەوەی قورسایی بۆماوەیەکی دوورودرێژ، بەڵام لە کاریگەرییە لاوەکییەکانی بریتییە لە هەستکردن بە هەبوونی دڕک لە دەست و پێیەکاندا. 
  • سیترۆلین یەکێکی ترە لەو ماددانەی کە لە هەندێک لە تەواوکارە خۆراکییەکاندا هەیە کە کاردەکات بۆ زیادبوونی وروژمی خوێن بۆ ماسولکەکان، کە یارمەتیدەرە بۆ بونیادنانی ماسولکە، بەڵام لە کاریگەرییە لاوەکییەکانی هەستکردنە بە سەرئێشە بەهۆی زیادەڕەوی لە وروژمی خوێن بۆ مێشک. 


سەرچاوەکان



2729 بینین