دروستکردنی سیڤی (CV)

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم عوسمان - به‌روار: 2021-05-15-03:24:00 - کۆدی بابەت: 5337
دروستکردنی سیڤی (CV)

ناوه‌ڕۆك

بەشە سەرەکییەکانی نووسینی CV

زانیارییەکانی پەیوەندیکردن

دەبێت زانیارییە تایبەتییەکانی ژیان هەریەکە لە: ناو، ناونیشان و ژمارە تەلەفۆنی تێدابێت، هەروەها دەبێت ئەو ژمارانە دابنرێت کە خاوەنەکەی بە پیشەییانە وەڵامیان دەداتەوە، وەک مۆبایلی تایبەتی، یاخود ژمارەیەکی پەیوەست بە ئامێرێکی وەڵامدانەوەی ئۆتۆماتیکی کە وەڵامە ئۆتۆماتیکییەکەی شیاو بێت، هەروەها دەبێت ئاگادار بیت لە کاتی هەڵبژاردنی تەنها یەک ئیمەیڵ، هەروەها دەکرێت ماڵپەڕی تایبەتیش دابنرێت ئەگەر هەبێت.

خوێندن

دەبێت ژیانی خوێندن بە ڕێکخستنێکی پێچەوانە دابنرێت، بۆیە ئەو کەسەی خاوەنی پلەی دکتۆرایە باشتر وایە کە ئەو پلەیە لە ئەوەڵی لیستەکەوە بێت، دەشکرێت ئەو پلەی خوێندنانە دابنرێت کە هێشتا تەواو نەکراون، بەڵام دەبێت ئەو کاتە دابنرێت کە پلانی بۆ دانراوە بگەیت پێی، هەروەها دەکرێت ئەو خەڵات و مەدالیایانە دابنرێن کە بەدەستهێنراون، یاخود بخرێنە ناونیشآنێکەوە ئەگەر زۆر بوون.

شارەزاییەکان

دەبێت لەوە دڵنیا بینەوە لێرەدا ئەو بابەتانە دابنرێن کە پەیوەندییان بە کارەکەوە هەیە، ئەمەش لە ڕێگای دانانی هەموو ئەو شآرەزاییانەی کە پەیوەندییان بە کارەکەوە هەیە وەک: (فەرمانبەر، ڕاهێنەر، خۆبەخش، ئەندام لە گروپێکی گەڕان و هیتر)، هەروەها ئەو شارەزاییانەی لە خوێندندا بەدەستهێنراون و پوختەیەک لەو پڕۆژانەی ئەنجامدراون لەگەڵ ئەو بەرهەم و دەرەنجامەی کە دراون بەدەستەوە.

پاڵپشتەکان

ئەم بەشە نامەی پاڵپشتیی بەهێزی تێدایە لە لایەن ئەندامانی فێرکردن و خوێندنەوە، لەگەڵ ناوی مامۆستاکە، ناونیشآنەکەی، ئەو بەشەی کاری تێدا دەکات، ناونیشانی ئیمەیڵەکەی و ژمارە تەلەفۆنەکەی، هەروەها ژمارەی پۆستەکەی.

بەشە ئارەزوومەندانەکان

چەند بەشێکی دیکە هەن کە دەکرێت لە CVـدا هەبن، وەک:

  • توانا و شآرەزاییەکان: ئەم بەشە پوختەی خاڵە بەهێزەکانن، یاخود ئەو شارەزاییە تایبەتیانەن کە خاوەن فۆڕمەکە هەیەتی، بۆ نموونە ئەو زمانانەی شآرەزاییان تێیدا هەیە، هەروەها شآرەزاییەکانی بەکارهێنانی کۆمپیوتەر.
  • کارە ڕێکخراوەییەکان: لیستی ئەو لیژنە ڕێکخراوەییانە لەخۆدەگرێت کە کاریان تێدا کراوە.
  • بڕوانامەکان: لیستی هەموو بڕوانامە پەیوەندیدارەکانی تێدایە، هەروەها ساڵی بەدەستهێنانیشیان.
  • دوایین توێژینەوە و توێژینەوەکانی کاتی ئێستا:  وەسفکردنی پڕۆژەکانی توێژینەوە لەخۆدەگرێت کە بەم دواییانە ئەنجام دراون، یاخود ئەو پڕۆژانەی لە پڕۆسەی جێبەجێکردندان.

پێکهێنانی CV

شێوازێکی ستاندارد نییە بۆ نووسینی CV، لەبەر ئەوەی زۆر پسپۆڕیی جیاواز هەیە، لەبەر ئەمەش CVـی باش ئەوەیە کە جەخت لەسەر خاڵە گرنگ و پەیوەندیدارەکان دەکاتەوە، کە خاوەنەکەی بەپێی ئەو پێویستیی و گونجاویەی لەگەڵ کارەکەدا هەیە دروستی دەکات، بۆیە بێگومان باشترین ڕێکخستن لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دی جیاوازی هەیە، بەم شێوەیەش ئەوەی کە پێویستە پلانە ستراتیژیەکانی نیشاندانی زانیارییەکانە، بۆ دۆزینەوەی نموونەش لەسەر سیڤییەکان دەکرێت لە ئینتەرنێت گەڕانی بۆ بکرێت، یاخود لە لایەنە فێرکارییەکانەوە داوای بکرێت.


سەرچاوەکان



2971 بینین