کارتی ڕووکاری نێتۆرک

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-05-15-23:49:00 - کۆدی بابەت: 5352
کارتی ڕووکاری نێتۆرک

ناوه‌ڕۆك

NIC

كارتی نێتۆرك كە زۆرجار پێیدەوترێت network interface card یاخود (NIC)، بریتییە لە پارچەیەكی كۆمپیوتەر كە بەكاردێت بۆ بەستنەوەی كۆمپیوتەر بە نێتۆركی ترەوە، دەكرێت نێتۆركەكە ناوەكی بێت (LAN) یاخوود دەرەكی وەك ئینتەرنێت.
سەرەتا كارتی ڕووكاری نێتۆرك وەك پارچەیەكی دەرەكی دروست دەكراو لەڕێگەی دەرچەیەكەوە دەبەسترا لە كۆمپیوتەر، بەڵام بەبۆنەی پێشكەوتنی تەكنەلۆژیاوە ئێستا هەموو كۆمپیوتەرەكان هەر لە سەرەتای دروستكردنیانەوە لەسەر مەزەربۆرد (motherboard)ـەكەی كارتی ڕووكاری نێتۆركی لەسەر جێگیر دەكرێت.

كارتە نێتۆركە نوێیەكان چەندین تایبەتمەندی پێشكەوتوویان هەیە وەك ڕووكاری (interrupt) و (DMA)، هەروەها پشتگیری چەندین گواستنەوەی یەك لە دوای یەك دەكەن، توانای دابەشكردنی ڕووكارەكانیان هەیە بۆ چەند ڕووكارێكی تری لۆژیكی و هەروەها تایبەتمەندی (TCP offload engine) هەیە.

ئامانجی كارتی ڕووكاری نێتۆرك

كارتی نێتۆرك هەڵدەستێت بە بەكارهێنانی تەوژمی كارەبایی بۆ پەیوەندی كردن لەڕێگەی چینی فیزیكی لە مۆدێلی ئۆ ئێس ئای (Physical layer of OSI model) وەك ئیثەرنێت، یان چینی داتا لینك (Data link layer of OSI model) وەك وایفای، كە ئەم دوو بەشە هەڵدەستن بە دابینكردنی پێویستی تەواو بۆ دروستكردنی پەیوەندی لەنێوان دوو كۆمپیوتەر یان زیاتردا لە ڕێگەی نێتۆركی ناوەكی (LAN) یاخوود نێتۆركی كراوە و گەورە لەڕێگەی بەكارهێنانی پڕۆتۆكۆڵی ئینتەرنێت (IP).
وەك پێشتر باسمانكرد كارتی نێتۆرك یارمەتی بەستنەوەی چەند كۆمپیوتەرێك دەدات، كە دەكرێت پەیوەندییەكە لە ڕێگەی كێبڵەوە بێت یان بێ كێبڵ بێت (وایەرلێس).

جۆرەكانی كارتی ڕووكاری نێتۆرك

بێ وایەر (Wireless): ئەم جۆرانەی كارتی نێتۆرك ئەنتێنایەكیان پێوەیە كە لە ڕێگەی شەپۆلی ڕادیۆییەوە دەبەسترێتەوە بە وایفای (Wi-Fi)ـەوە.

بە وایەر (Wired): ئەم جۆرەی كارتی نێتۆرك دەرچەی تایبەتی هەیە بۆ بەستنەوەی كۆمپیوتەرەكە بە نێتۆركەوە لەڕێگەی كێبڵەوە، كە باوترین جۆری كێبڵ بریتییە لە ئیثەرنێت (Ethernet).

USB: لەڕێگەی ئەم كارتی نێتۆركانەوە دەتوانیت لەڕێگەی پۆرتی USB كۆمپیوتەرەكەت ببەستیتەوە بە نێتۆركەوە.

Fiber optics: ئەم جۆرە لە جۆرەكانی تری كارتی نێتۆرك نرخیان گرانترە چونكە خێرایی گواستنەوەی داتا تێیاندا زۆر بەرزترە و زیاتر بۆ پێكەوە بەستنی سێرڤەرەكان بەكاردەهێنرێن.

پێكهاتە سەرەكییەكانی كارتی ڕووكاری نێتۆرك

خێرایی: هەموو كارتی نێتۆركێك خێراییەكی دیاریكراوی هەیە كە بە مێگابت لە چركەیەكدا دەپێورێت (Mbps)، كە ئەم خێراییە بریتییە لە خێرایی گواستنەوەی داتاكان لە نێتۆركێكدا، بەڵام گەر نێتۆركێك زیاتر لە چەند كۆمپیوتەرێكی پێوەبەسترابێت ئەم ئەم خێراییە كەم دەكات، خێرایی ئیثەرنێت هەموو نێتۆرك كارتێك بریتییە لە: 10 Mbps، 100 Mbps، 1000 Mbps، 1 Gbps.

ناساندن (Driver): زۆرجار لە زمانی كوردیدا پێیدەڵێین تەعریف، هەموو كارتێكی نێتۆرك پێویستی بە ناساندن هەیە بۆ ئەوەی بتوانێت پەیوەندی هەبێت لەگەڵ سیستمی كۆمپیوتەرەكەدا.

MAC address: بریتییە لە ناونیشانێكی تاك و نەگۆڕاو كە لەسەر هەموو كارتێكی نێتۆرك هەیە و هەرگیز دووبارەبوونەوەی نییە، كە بەكاردێت بۆ گواستنەوەی پاكێتەكان بۆ كۆمپیوتەر.


سەرچاوەکان



1031 بینین