گیا سەودا (پنگە لیمۆ)

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-05-17-12:57:00 - کۆدی بابەت: 5386
گیا سەودا (پنگە لیمۆ)

ناوه‌ڕۆك

گیا سەودا (پونگە لیمۆ)

لە تیرەی (ناعناع)ـە و گیایەکی عەلەفی یەک ساڵەی ڕاوەستاوە، لقەکانی ڕاست بەرز دەبن و بە گەڵا داپۆشراون و پەلکی بەرامبەر یەکتر دەردەکات و لێویان موشارییەکی ناسکە و ڕەنگی گەڵاکەی زەردی کاڵ و کەم ڕەنگە کە گەورە بوو ڕەنگی بە شێوەی بنەوشەی دەنوێنێت لەسەروو هەر پەلکێک گوڵێکی ورد دەردەکات کە ڕەنگی سپی یان ئاوی یان پەمەییە و میوەی فندەقییە و چوار بەشییە، بۆنی لە بۆنی لیمۆ دەچێت و کەمێک تووند ترە، شوێنی ئەسڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووە بەڵام ئێستا بۆ جوانی و بۆ دەرمان دەچێنرێت، ساڵی (٣)جار سەرە لقەکانی دەبڕن و هەڵدەداتەوە.

دوای کۆکردنەوە بەزووی بە دەزگای وشک کەرەوە لە ژێر پلەی گەرمای (٤٠)پلەی سیلیزی یان لە سێبەر لەسەر سەبەتە و تۆڕ وشکی دەکەن دوای وشککردن ڕەنگی گەڵاکە قاوەی دەبێت، ئەو ماددانەشی تێدایە (٠.١ تا ٠.٢٥٪) اسانس ڕۆنی کە تایبەت لە (سیترال - سیترونل و ژانیول٢)پێکهاتووە، گەڵاکەی ماددەی (تانن، اسید هیدروکس، ترپبیک)ـی تێدایە.

سوودەکانی پونگە لیمۆ

  • بۆ ڕێکخستنی کاری گەدە و هەرس بەسوودە.
  • بۆ ڕیخۆڵەکان بەهێزکەر و پاککەرەوەیە.
  • ڕۆنەکەی هێورکەرەوەی ئازارەکانی ماسولکەیە لە ڕۆنی بەیبوون دەچێت.
  • بۆ باکردنی گەدە و ڕیخۆڵەکان بەکاردێت.
  • بەهێزکەری ماسولکەکانی دڵە و کاری دڵ ڕێک دەخات.
  • بەهێکەری فکر و یادەوەریە و یارمەتی لەبەرکردن دەدات و مێشک ساف دەکات.
  • شادی هێنە و خەفەت بەرە و بۆ کابووس و دڵەڕاوکێ و ترس بەسوودە.
  • جوینی گەلاکەی بۆنی ناخۆشی ناو دەم ناهێڵێت.
  • بۆ تەشەنوج باشە و ئارام کەرەوە و خەو هێنەرە.
  • بۆ ژانەسەر و شەقیقە بەسوودە و بۆ ئازاری سووڕی مانگانەی ژنانە بەسوودە.
  • بۆ ڕشانەوەی ژنی سکپڕ بەسوودە.

بەکارهێنانی پونگە لیمۆ

ڕۆژی (٣)جار هەر جارێک (٥)گرام لەیەک پەرداخ ئاودا (٥)خولەک بکوڵێت بە هێواشی دوای (٢٠)خولەک بخورێتەوە یان دەم بکرێت تا نیو کاتژمێر سەری داپۆشراوبێت لەناو ئاوی لە کوڵدا، لەگەڵ شتی تریشدا بەکاردێت، نموونە: (٥)گرام لەگەڵ (١٥٠)گرام شیر و (٢) زەردێنەی هێلکە و (١٥)گرام دارچین بە هەنگوین یان بە شەکر شیرین بکەو بیخۆ.


سەرچاوەکان



1152 بینین