پێغەمبەر

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-05-20-17:35:00 - کۆدی بابەت: 5432
پێغەمبەر

ناوه‌ڕۆك

پێغەمبەر لە ئاییندا كێیە؟

پێغەمبەر بریتییە لە كەسێك كە خودای گەورە دەینێرێت بۆ مرۆڤەكانی سەر زەوی بۆ ئەوەی بانگهێشتیان بكات بۆ بەندایەتی و پەرستنی خودای گەورە و سوپاسكردنی و ئاگاداركردنەوەیان لەو ڕۆژەی هەمووان تێیدا دادگایی دەكرێن، هەروەها بانگهێشتیان دەكات بۆ ئەنجامدانی كردەوەی چاك و ڕەوشتی بەرز، هەروەها دانانی دەستوور و بنەما بۆ هەموو كایەكانی ژیان بۆ ئەوەی مرۆڤ لە سنووری سروشتی مرۆڤایەتی تێنەپەڕێت.

پێغەمبەرەكان مرۆڤ بوون و وەك هەر مرۆڤێكی دیكە خواردن و خەوتن و خێزانیان هەبووە، كاریان كردووە و هەموویشیان كاری شوانییان كردووە، لێهاتوو و بەهێز و نەرمونیان بوون، هەندێكیشیان خاوەنی پەرچوو بوون بە یارمەتی خوای گەورە بۆ سەلماندنی ڕاستی دین پێیان بەخشراوە، چەند پێغەمبەرێكیش لەناو هەموویان هەڵبژێردراون و پێیان دەوترێت اولوا العزم.

لە قورئانی پیرۆزدا ناوی 25 پێغەمبەر هاتووە، هەروەها چەندین پێغەمبەری دیكە هەن بەڵام ناویان لە قورئاندا نەهاتووە، بەپێی فەرموودەیەكی پێغەمبەری خودا كە ئەبوزەر ڕیوایەتی كردووە دەفەرموێت: "ژمارەی پێغەمبەران 124 هەزارە".

هەروەها لە سورەتی غافر لە ئایەتی 78 خودای گەورە دەفەرموێت : "به‌ دڵنیایی له‌ پێش تۆیشدا چه‌نده‌ها پێغه‌مبه‌رانی ترمان ناردووه‌، هه‌یانه‌ چیرۆك و به‌سه‌رهاتیمان بۆت گێڕاوه‌ته‌وه‌ (كه‌ كه‌میانه‌)، وه‌ هه‌یشه‌ چیرۆك و به‌سه‌رهاتیمان بۆی نه‌گێڕاوه‌ته‌وه‌ (كه‌ زۆربه‌یانه‌)، هیچ پێغه‌مبه‌رێكیش ناتوانێ موعجیزه‌یه‌ك بهێنێت له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ به‌ڵكو ئیلا ئه‌بێ خوای گه‌وره‌ ئیزنی بدات.

هەندێك لە پێغەمبەران تەنیا بۆ ناوچەیەك نێردراون، هەندێكیشیان تەنیا بۆ خێزانەكەیان خۆیان، یان خودی خۆیان، هەندێكیشیان بۆ گەلێك یان چەند وڵاتێك یاخود بۆ تەواوی مرۆڤایەتی نێردراون وەك كۆتا پێغەمبەر .

پێغەمبەران دوو جۆرن، نەبی (نبي) و ڕەسول (رسول)، كە هەردووكیان هەم جیاوازییان هەیە هەم خاڵی هاوبەش.

ئایا پێغەمبەران یەكتری ڕەتدەكەنەوە؟

هیچكام لە پێغەمبەرانیش پێغەمبەری پێش خۆیان ڕەتنەكردوەتەوە و باوەڕیان بە ڕاستی پەیامی یەكتری هەبووە، بەڵام هەر پێغەمبەرێك بەپێی سەردەم و كات و سات و پێویستی پەیامەكەی پەیامێكی نوێی هێناوە و بڵاوی كردوەتەوە، كە ئەوەش نوێكردنەوەی ئایینەكەی پێش خۆیەتی نەك هێنانی ئایینێكی دیكە و سڕینەوەی ئەوەی پێش خۆی، هەر بۆیە هەرگیز لە قورئاندا وشەی (دینەكان) نەهاتووە بەڵكو هەمیشە بە دین هاتووە و واتە یەك ئایینە و بەردەوام نوێكراوەتەوە. 

ئەو پێغەمبەرانەی ناویان لە قورئاندا هاتووە

ناوی پێغەمبەر نەبی (نبي) ڕەسول (رسول) كتێب گەل
ئادەم      
ئیدریس     نەوەی ئادەم
نوح   گەلی نوح
هود     گەلی عاد
ساڵەح     گەلی ثەمود
ئیبراهیم صحف گەلی ئیبراهیم
لوط   گەلی لوط
ئیسماعیل    
ئیسحاق      
یەعقوب      
یوسف       
شوعەیب      مەدیەن
موسا تەورات گەلی نەوەی ئیسرائیل و فیرعەون و هامان
هارون     نەوەی ئیسرائیل
ذوالكفل      
داود   زەبور نەوەی ئیسرائیل
سولەیمان     نەوەی ئیسرائیل
ئەلیاس   نەوەی ئیسرائیل
ئەلیەسع      
یونس   گەلی یونس (نەینەوا)
زەكەریا     نەوەی ئیسرائیل
یەحیا     نەوەی ئیسرائیل
عیسای كوڕی مەریەم ئینجیل نەوەی ئیسرائیل
موحەممەد قورئان تەواوی مرۆڤایەتی و پەرییەكان

 


سەرچاوەکان



2958 بینین